Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکەم هەویری ددان شۆردن دەگەڕێتەوە بۆ فرعەونییەکان

مۆزەخانەی نیشتیمانی نەمسا، کاغەزێکی پیشانداوە کە چۆنیەتی دروستکردنی هەویری ددانی لەسەر نوسراوە لەلایەن میسرییە کۆنەکانەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٧ هەزار ساڵ بەر لەئێستا.

 میسرییە کۆنەکان یەکەم کەس بوون کە هەویری ددانیان دروستکردووە و بەکاریان هێناوە، وەك دیارە زۆر گرنگییان بە ددان و پوکیان داوە، چونکە ئەوان حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا دورستیان کردووە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی sayidaty، چۆنیەتی دروستکردنی ئەم هەویری ددانە لە چاپی فرعەونییەکەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەڵمانی، ئەو هەویری ددانە وەك لەسەر کاغەزەکە نوسراوە لە چەند کەرەستەیەك پێکهاتووە.

لەو کاتەدا میسرییەکان دەرخەمیان بەکاردەهێنا کە هەر دەرخەمێك یەکسانبوو بە ٣.٧٥ گرام، و هەویری ددانەکە پێکهاتبوو لە:

یەك دەرخەم خوێ، دوو دەرخەم زەمبەق، ٢٠ دەرخەم بیبەری ڕەش، ئەم کەرەستانە تێکەڵ کراون ووەك هەویری پاککەرەوەی ددان بەکارهێندراون.

پەش توێژینەوە زانایان بۆیان دەرکەوت کە ئەم تێکەڵەیە پووکی ددان دەپارێزیت لە تووشبوون بە نەخۆشی، و لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی مۆزەخانەی ئاسەوار، سان خوسیە لە کالیفۆرنیا دەڵێت، میسرییە کۆنەکان زۆر گرنگییان بە ددانەکانیان داوە، کۆمەڵێك کەرەستەیان تێکەڵکردووە لەگەڵ گوڵی سەوسەن و بۆ ددانەکانیان بەکاریان هێناوە.

لە سەدەی نۆیەمدا بۆ یەکەم جار هەویری ددان لەلایەن عەلی بن نافعەوە دروستکرا، و لە ئەندەلوسدا بڵاوبوویەوە.

دکتۆر واشنطن وبنتورت شفيلد بە شێوازی نوێ هەویری ددانی دروستکرد لە نزیکی ساڵەکانی ١٨٨٠، کە بیکاربۆناتی سۆدیۆم و هيدروبروكسايد هايدروجينی تێدابوو.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

یەکەم هەویری ددان شۆردن دەگەڕێتەوە بۆ فرعەونییەکان Reviewed by Unknown on 4:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.