Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پێنج ڕاستى شاراوەى ئینتەرنێت

لەئێستادا هێڵى ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییەکانى وەک لایەنێکى گرنگن و پێویستى ڕۆژانەى خەڵکى دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک بابەتى شاراوەى تێدایە کە زۆرێک لەخەڵکى ئاشناییان تیایدا نییە.

 سەرەڕاى ئەوەى کۆمەڵێکى زۆر سوود و گرنگى هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک لایەنى شاراوەى مەترسیدارى هەیە زۆرێک لەخەڵکى کە ئەگەر بێتو ئاگادار نەبن لەچۆنیەتى بەکارهێنانیاندا ئەوا تووشى کۆمەڵێکى زۆر لەکێشەو گرفت دەبنەوە.

لەخوارەوە پێنج لایەنى شاراوەى ڕاست دەربارەى هێڵى ئینتەرنێت دەخەینەڕوو :

شاراوەى یەکەم :

هاککەرەکان بەئاسانى دەتوانن بچنە ناو کامێراى کۆمپیوتەرەکەتەوە، دەتوانن لەڕێگەى چوونە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە و بچنە بەشى کامێراکە و لەوێشەوە وێنەى تۆ بگرن بێ ئەوەى ئاگادارى ئەوە بیت، بۆیە باشتر وایە لەکاتى پەیوەندى ڤیدیۆییدا هاوبەشى بەکامێرانتان نەکەن تاوەکو توشى ئەو حاڵەتە نەبن.

شاراوەى  دووەم :

پێویستە ئەوە بزانن کە ئەو بەرنامانەى کە وەک هەڵگرى بابەتەکانتان بەکاریاندەهێنن وەک بەرنامەى”Cloud”، چونکە بەئاسانى دەتوانرێت هاکک بکرێن و بۆیە باشتر وایە وێنە تایبەتەکانتان لەو شوێنانەدا دانەنێن، ئەوەش یەکێکى ترە لەو بابەتانەى کە دەبێت وریابن لەکاتى بەکارهێنانیاندا.

شاراوەى سێیەم :

هاککەرەکان دەتوانن هەموو جۆرە تەختەکلیکێک”کیبۆرد”هاکک بکەن، تەنانەت ئەو جۆرانەشى کە بێتەلن”وایەرلێس” و تەنانەت لەو کاتانەشدا دەتوانن هاککیان بکەن کە ئێوە کیبۆردەکەتان لەحاڵەتى پشوداندا داناوە”sleepmode”.

شاراوەى چوارەم :

هاککەرەکان زۆر بەئاسانى دەتوانن بچنە ناو سیستمى سێرڤەرى کۆمپانیاکانەوە، دەتوانن بەملیۆنەها وشەى نهێنى تێپەڕێنن لەیەک کاتدا، کە بەوەش دەتوانن بچنە نێو پاراستنى هەژمارە تایبەتەکانەوە.

شاراوەى پێنجەم :

هیچ کات ڕاستەوخۆ بەهێڵى ئینتەرنێتى بێ وشەى نهێنیەوە”فرى نێت”مەبەسترێنەوە، چونکە لەوانەیە ئەوە ئەو شوێن و شێوازە بێت کە هاککەرەکان بچنە نێو گرنگترین و تایبەت ترین زانیارى و داتا تایبەتەکانتانەوە.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پێنج ڕاستى شاراوەى ئینتەرنێت Reviewed by Unknown on 8:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.