Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كێتی مامۆستایانله‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ڕاگەیاندراوێکى چوار خاڵیى بڵاوکردەوە و بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ئەنجامى هەوڵەکانیاندا لەمەودوا مووچەى مامۆستایان لە کات و ساتى خۆیدا دابەش دەکرێت و لە داهاتوودا پێداچونەوە بە سیستمى پاشکەوتى مووچەى مامۆستایانیشدا دەکرێت.

یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان لە دواى کۆبوونەوەى ئاساییان لە ڕۆژى چوارشەممە ١١ى کانوونى دووەمی ٢٠١٧ ڕاگەیاندراوێکى چوار خاڵییان بڵاوکردەوە و باس لەوە کراوە دەستپێکردنەوەى خوێندن لە زۆربەى هەرە زۆرى ناوەندەکانى خوێندنى باڵا بە گرنگ لێکدراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو “بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى نەخوازراوى پرۆسەى پەروەردە و کە بە هۆی هەڵپەساردنەوە زۆر دواکەوت لە ڕوانگەى ئەوەى نابێت قوتابیان و خوێندکاران زەرەمەند بن، چونکە ئەوان دەستیان لەو ئەگەرە نەرێنییە نەبووە، یەکێتیى مامۆستایان نەخشە ڕێگایەکى بۆ ساڵنامەى خوێندن و ئەزموونەکان بۆ هەموو قۆناغەکان ئامادەکردووە و پێشکەشى وەزارەتى پەروەردەى دەکات وەک هاوکارییک بۆ کەمکردنەوەى ئەو هەژمونە تاڵەى بەڕووبەڕووى هەموو لایەک بووەوە”.

لە ڕاگەیاندراوەکەى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئەوەش هاتووە “بە گرنگیشى دەزانین ئەوەیان پێ ڕابگەیەنین کۆى ئەو هەوڵانەى لەلایەن یەکێتیى مامۆستایانەوە دراوە کە هەندێک دەستکەوتى بە دواوە هاتووە”.

بەپێى ڕاگەیاندراوەکەى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئەو دەستکەوتانە چوار خاڵن و بریتین لە:

١ – بڕیاردان لەسەر پێدانى هاندان بە مامۆستایان بە بڕى ١٠٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایانى ناوشار و بڕى ١٥٠ هەزار دینار بۆ دەرەوەى شار و هەر لەو ماوەیە بە چڕى بە دواداچوون کراوە تاوەکو ڕێنمایى پێدەربچێت و بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەو بارەیەوە لە ناو کۆبوونەوەکە پێمان ڕاگەیاندرا کە ١ – ١٢ ڕێنمایى پێدەردەچێت.

٢ – پێدانى مووچەى مانگانە لە کات و ساتى خۆیدا.

٣ – مووچەی پاشکەوتکراو لە دواى تەواوبوونى سیستەمی بە ئەلیکترۆنى کردنى مووچە بخرێتە سەر حسابێکى تایبەتى مامۆستایان بە جۆرێک بتوانێت لە کۆمەڵێک بواردا سوودى لێوەربگیرێت و بە پێى ڕێنماییە تایبەتەکان.

٤ – لە ئایندەدا قۆناغ بە قۆناغ پێداچوونەوە بە پاشەکەوتى مووچەدا دەکرێت.

لە کۆتایى ڕاگەیاندراوەکەى یەکێتیى مامۆستایاندا ئەوەش هاتووە “هێشتا تێرایى خواستەکانى یەکێتیى مامۆستایان و تەواوى مامۆستایان ناکات بۆیە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکان تا تەواوى ئامانج و خواستەکان بەرجەستە دەکەین و سەرکەوتن بۆ ساڵى خوێندن لەگەڵ دەستخۆشیمان بۆ مامۆستایانى دڵسۆز و خۆنەویست”.

ئەوەش لە کاتێکدایە له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و ڕاپه‌رین، لەسەرەتاى ساڵی خوێندنى ٢٠١٦ – ٢٠١٧ەوە نزیكه‌ی‌ ٥٠ هه‌زار مامۆستا بایكۆتی‌ ده‌وامی‌ كرد‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌وام لە دوو هەزار و ٥٠٠ قوتابخانه‌ ڕاگیراو‌ و ٧٠٠ هه‌زار خوێندكار له‌ خوێندن بێبه‌شبوون.

لە دواى نزیکەى دوو مانگ لە بایکۆتى مامۆستایان دەرگاى بەشێک لە قوتابخانەکان بەڕووى خوێندکاراندا کرایەوە و لە ئێستادا لە ژمارەیەک لە خوێندنگە و قوتابخانەکانى ئەو سنوورانەدا پرۆسەى خوێندن بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە ماوەکانى ڕابردوودا مۆستایان چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆى بەردەوامیى بایکۆت و خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە ١١ ئەندامى ئەنجوومەنى مامۆستایانى ناڕازى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و ئۆتۆمبێلى دوو ئەندامى ئەنجوومەنى مامۆستایانیش ئاگریان تێبەردرا.

لە ئێستاشدا مامۆستایانى ناڕازى لە چەندین لێدوانیاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە بەردەوام دەبن لەسەر بایکۆت تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و حکومەت گۆڕانکاری لە سیستمى پاشکەوتى مووچەدا دەکات و بەشێوەى ڕێکوپێک و لەکاتى خۆیدا مووچەکانیان پێ دەدات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

یه‌كێتی مامۆستایانله‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ Reviewed by Unknown on 4:39:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.