نۆكیا پڕفرۆشترین مۆبایله
بەشێوەیەكی فەرمی كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلە نوێكەی خستە بازاڕەكان و بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكروایش ژمارەیەكی یەجگار زۆریشی لێفرۆشرا.
ماڵپەری ئەلیكترۆنی (فۆن ئارینا) بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆبایلی نمایش كردو لەماوەیەكی كەمیشدا زۆرترین ژمارەی لێفرۆشراوە.
ئەم مۆبایلە ناوی (نۆكیا 6) ەو نرخەكەی (247) دۆلارەو لەماوەی خولەكێكدا كۆمپانیای ناوبراو توانیویەتی یەك ملیۆن دانەی لێبفرۆشێت.
نۆكیا راشیگەیاندووە، دوای چەند رۆژێكی تر جارێكی تر كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلە نوێكەی نمایش دەكاتەوە بەمەبەستی جارێكی تر فرۆشتنی.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
نۆكیا پڕفرۆشترین مۆبایله
Reviewed by Unknown
on
9:19:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: