Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەرنجى ڕێزمانى


سەرنجى ڕێزمانى


بەشى دووەم 
م.یونس سلێمان ئەحمەد

لە بابەتى تەواوکەرى بەیاریدە و هاوەڵکار لێکچوونێک هەیە دەبێت لە یەکترى جیابکەینەوە:
تەواوکەرى بەیاریدە ئەو ناوە یان جێناوەیە کە بە یاریدەى ئامرازى پەیوەندى واتاى کارى تەواو و ناتەواو تەواو دەکات.
نموونە:
- وتارەکەم لە ڕۆژنامەکە بڵاوکردەوە.
 لەو ڕستەیەى سەرەوەدا ( لە ڕۆژنامەکە) تەواوکەرى بەیاریدەیە.
هەرچى هاوەڵکارە ئەو وشەیە کە کات یان شوێن یان چۆنیەتى یان چەندێتى کارمان بۆ ڕوون دەکاتەوە.
- وتارەکەم لە هۆڵەکە خوێندەوە.
لەو ڕستەیەى سەرەوەدا ( لە هۆڵەکە) هاوەڵکارى شوێنیە.
 لێرەوە دەتواتین بڵێن هەر کاتێک ئامرازى پەیوەندى لەگەڵ وشەیەکدا هات کە کات و شوێن یان چۆنیەتى نەگەیاند تەواوکەرى بەیاریدەیە، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر کات یان شوێن یان چۆنیەتى گەیاند دەبنە هاوەڵکار.
یاریزانەکە لە یاریگاکەدا بەباشى یاریکرد.
 لەو ڕستەیەى سەرەوەدا ( لە یاریگاکەدا، بەباشى) دەبنە هاوەڵکار نابنە تەواوکەرى بەیاریدە.
- لە ساڵى ڕابردوودا خوێندکارەکان نمرەى بەرزیان بە دەستهێنا.
لەو ڕستەیەدا ( لە ساڵى ڕابردوودا) هاوەڵکارى کاتیە.
- ئێمە لە کارەکەدا سەردەکەوین.
لەو ڕستەیەدا ( لە کارەکەدا) تەواوکەرى بەیاریدەیە.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

سەرنجى ڕێزمانى Reviewed by Unknown on 9:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.