Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگر لە قوتابخانەیەکى بنەڕەتیى ناحیەى پیرەمەگرون کەوتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ى کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە قوتابخانەی ماردینی بنەڕەتی لە شارۆچکەی پیرەمەگروون دوو جار زەنگ لێدرا بۆ قوتابییەکان، جارێک بۆ چوونە پۆل جارێک بۆ هەڵاتن لە قوتابخانەکە، چونکە لە نهۆمی دووەمی بیناکەیان ئاگر کەوتبووەوە.

لە نهۆمی دووەمی بینای ئەو قوتابخانەیە حەوت خێزانی ئاوارەی موسڵ نیشتەجێکراون، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر کەوتەوە.

ئاوارەکانی نیشتەجێی ئەو قوتابخانەیە دوای ڕووداوەکە وتیان پێشتر کێشەی کارەبایان هەبووە و ئەو کەسانەی کاروبارەکانیان ڕێک دەخەن ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام دیارە نەچوون بە دەمیانەوە.

نیشتەجێکردنی ئەو ئاوارانە لەو بینایە لە کاتێکدایە کە قوتابخانەکە  خۆی، کێشەی زۆری قوتابی و کەمیی شوێنی هەیە، بۆیە مامۆستا و بەرپرسان دەڵێن، تا زووە چارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە.

لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا، تەنیا هەندێ کەلوپەلی ئاوارەکان سوتا و زیان گەیی بە کەرەسەکانی بینای قوتابخانەکە، بەڵام بە ئاوارە و مامۆستایانی ناو ئەو بینایە خوازیارن تا کارەساتێک نەقەوماوە بیرێک لە گواستنەوەی ئاوارەکان و شوێنی تەنگی قوتابییەکان بکرێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئاگر لە قوتابخانەیەکى بنەڕەتیى ناحیەى پیرەمەگرون کەوتەوە Reviewed by Unknown on 3:07:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.