بڕیارێکی وەزارەتی دارایی بۆ مامۆستایان بڵاو دەکرێتهوه
بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی پێدانی پارەی هاندانەكە بەم شێوەیە دەبێت، بڕی 150 هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەو مامۆستایان و توێژەرە كۆمەڵایەتیەكانی قوتابخانەكان كە لەدەرەوەی سەنتەری پارێزگاكان و قەزاكان دەوام دەكەن.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم هاندانە تەنها بۆ ئەو توێژەرانە خەرج دەكرێت كە لەسەر میلاكی قوتابخانەكانن و دەوام دەكەن و ئەم هاندانە ئەم مامۆستایانەش ناگرێتەوە كە تەنسیب كراون بۆ دەمودەزگاكانی ترو لە قوتابخانەكان دەوام ناكەن و هەروەها هاندانەكە لەسەرجەم مۆڵەتەكاندا دەبڕدرێت جگە لە مۆڵەتی ئاسایی و مۆڵەتی پێش لە دایكبوون كە (21) رۆژە.
لەبەشێكی تری نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی روونیشكراوتەوە، دەبێت مامۆستایان شەوانەی هەفتانەیان تەواو بكەن و بە پێچەوانەوە بۆ ماوەی مانگەكە بۆیان خەرج ناكرێت و ئەم بڕگەیە لە 15ی 1ی 2016 وە مانگانە بە لیستی جیا خەرج دەكرێت و رێنماییەكەش لە رێكەوتی 1ی 12ی 2016 وە جێبەجێدەكرێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: