چینیهكان ترهم و كهلهشێر كۆدهكهنهوه
هەرچەندە دەکرێت قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەبارەی چین و بازرگانیان لەگەڵ تایوان خەڵکی ئەو وڵاتەی توڕەکردبێت، بەڵام وا دەردەکەوێت بەشێک لە چینییەکان خۆشەویستیان بۆ ترەمپ بۆ درووستبوبێت.
بەپێی ڕۆژمێری چینی ساڵی نوێ هاوکات دەبێت لەگەڵ ساڵی کەڵەشێر کە لای بەشێک لە چینییەکان ئەوە وەک ساڵی نوێ وایە.
بۆ پێشوازی لەو ساڵە لە پارێزگای شنژی لە ناوەندی فرۆشتنی تیوئان پەیکەرێکی گەورەی کەڵەشێر دانراوە کە ڕوخسار و قژی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپە.
درووستکەری پەیکەرەکە بە ئاژانسە چینییەکانی وتووە کە ئەو بۆ درووستکردنی پەیکەرەکەی سودی لە شێوازی قژ و ددان و دەستی ترەمپ وەرگرتووە.
ئەوە یەکەمجار نیە کە چینییەکان دۆناڵد ترەمپ هاوشێوە دەکەن لەگەڵ جۆرێک باڵندەدا، پێشتریش یەکێک لە بینەرانی باخچەیەکی ئاژەڵان وێنەی باڵندەیەکی گرت و لە ئینتەرنێت وا کۆمێنتی دا کە هاوشێوەی ترمپە، باڵندەکە قورسای پەیداکرد و زۆرترین جار لەبارەیەوە قسە دەکرا.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: