Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایان لەبارەی دەوامکردن لەوەرزی ھاوین ڕونکردنەوە دەدەن

لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانیش، لێدوانەکەی وەزیری پەروەردە لەبارەی درێژکردنەوەی دەوام لە سنووری پەروەدەی سلێمانی بۆ وەرزی ھاوین رەتدەکاتەوەو  بەرپرسێکی ئەو رێکخراوەش ڕایدەگەیەنێت: کۆتایی ئەم ھەفتەیە بڕیار لەسەر ساڵنامەیەکی نوێی خوێندن دەدرێت.
 
دوێنێ ٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٧، پشتیوان سادق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەھەولێر ڕایگەیاند: لەبەرئەوەی لەھەولێرو دھۆک و کەرکوک دەوامی خوێندنگەکان ئاسایی بووەو وەک خۆی دەڕوات، دەبێت لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا پێویستە بەسوود وەرگرتن لەپشووەکانی بەھارو درێژکردنەوە لەھاوین قەربوو بکرێتەوە.
سەنگەر فایەق جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان، لەلێدوانێکدا ڕەتیکردەوە، پرۆسەی خوێندن درێژبکرێتەوەو ڕاشیگەیاند: گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە کردووە، لەھاویندا بەھیچ جۆرێک دەوام ناکرێت، بۆیە دڵنیایی دەدەینە خوێندکاران و مامۆستایان، ئەو میکانیزمانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، درێژکردنەوەی دەوامی تێدا نییە، بەڵکو دانانی ساڵنامەیەکی نوێی خوێندنە.
وتیشی:” بەھیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین پرۆسەی خوێندن بۆ وەرزی ھاوین درێژبکرێتەوە، بەڵکو دەوامکردن بەجۆرێک ڕێکدەخرێتەوە کە فشار لەسەر خوێندکارو مامۆستایانیش دروست نەبێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەپلانەکان کرد بۆ پرۆسەی خوێندن و ڕایگەیاند: سێ پلان بۆ پرۆسەی خوێندن لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە دانراون، کۆتایی ئەم ھەفتەیە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دوا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
سەبارەت بەوردەکاری ئەو پلانانەش، بەرپرسەکەی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان ئاشکرایکرد: بەشێک لەپشووەکانی بەھارە کەمدەکرێنەوەو تاقیکردنەوەکانیش چەند ڕۆژێک دوادەخرێن، لەسەرجەم پلانەکاندا حساب بۆ نەبوونی ئامێری فێننکەرەوەو کەشی ھاوینیش کراوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستایان لەبارەی دەوامکردن لەوەرزی ھاوین ڕونکردنەوە دەدەن Reviewed by Unknown on 3:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.