Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەنتەری گەشەپێدانی لاوان _ هەولێر کۆنفراسێک سازدەکات

 سەنتەری گەشەپێدانی لاوان لەبەرواری ۱٤/۱/۲٠۱۷ کۆنفراسی تایبەت بە کێشەکانی لاوان سازدەکات،ئەمەو هەشتەمین کۆنفراسی گەنجان بوو لە کۆی کۆنفراسەکانی سەبارەت بە کێشەکانی لاوان لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان سازکرا.

بەڕێز گۆهدار عزیز کاروانچی بەرپرسی هەولێری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان سەبارەت بەکۆنفراسەکە بۆ سایتی گەشەپێدان گوتی: لەدەسپێکی ساڵی ۲٠۱۷ ەوە هەشت کۆنفراس لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان سازکراوە سەبارەت بە کێشەکانی لاوان ، کۆنفراسی سەنتەری هەولێر بە بەشداری بەرپرسی دەزگاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ژمارەیەکی دیاریکراوی گەنج بوو بۆ گفت و گۆ کردن لەسەر دوو تەوەرەی جیاواز

تەوەری یەکەم : پێویستی وکێشەی گەنج لە هەرێمی کوردستان

تەوەرەی دووەم: چۆنیەتی پەرە پێدانی کاری ڕێکخراوەیی و پیشەیی بوو. کاروانچی زیاتر گووتی ئامانج لەم کۆنفراسە دیاریکردن و دەست نیشان کردنی گرفت و چارەسەرەکانە بۆ کار لەسەر کردنی لە چوار ساڵی داهاتوو

س.ک



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سەنتەری گەشەپێدانی لاوان _ هەولێر کۆنفراسێک سازدەکات Reviewed by Unknown on 12:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.