Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی خەرجکردنی پارەی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت “لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە خەرجکرنی هاندان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و مامۆستایان و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان”.

رێنماییەکە رۆژی 11-1-2017  لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکراوە و واژۆی رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بەوەکالەتی لەسەرە، بۆ وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان نێردراوە.

لە بەشێکی رێنماییەکدا هاتووە “خەرجکردنی بڕی 150 هەزار دیناری عێراقی بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و مامۆستایان و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکانی قوتابخانەکان کە لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکان دەوام دەکەن، هەروەها خەرجکردنی بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی بۆ مامۆستایانی سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری قەزاکان دەوام دەکەن”.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو هاندانە ئەو مامۆستایانە ناگرێتەوە کە تەنسیب کراون بۆ دامودەزگاکانی دیکە و لە قوتابخانە دەوام ناکەن.

دەقی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی خەرجکردنی پارەی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە Reviewed by Unknown on 2:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.