Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەكێتی مامۆستایان : ده‌بێت سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌ ده‌رماڵه‌ی هاندان سوودمه‌ندبن..

لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی ھاندانی مامۆستایان، جێگری سەرۆکی یەكێتی مامۆستایان تەئکید دەکاتەوە چاوەڕواندەکرێت سەرجەم مامۆستایان لەوەرگرتنی دەرماڵەکە سوودمەندببن.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: ئەو فۆڕمەی پێشتر بەمامۆستایان واژووکراوە بەشێک لەمامۆستایان فۆڕمەکەیان واژوو نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا ھیچ بڕیارێک نییە کە سزای ئەو مامۆستایانە بدرێت کە واژوویان نەکردووە.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتیشی: ئەگەر دەرماڵەی ھاندان خەرج بکرێت چاوەڕوان دەکرێت، سەرجەم مامۆستایان لێی سوومەندبن و ھیچ مامۆستایەک بێبەش ناکرێت، چونکە ئەگەر ئەو مامۆستایانەی پێشتر بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بێبەش بکرێن ئەگەری دروستبوونی پێشووی و سەرھەڵدانی گرفتی دیکە بۆ پرۆسەی خوێندن لێدەکرێت.

عەتا ئەحمەد لەبارەی کەمکردنەوەی ژمارەی پۆلەکان بەھۆی نەبوونی مامۆستای میلاک لەچەند قوتابخانەیەكدا رونیكردەوە ئەگەر قوتابیان لە پۆلێکدا ژمارەیان زۆربێت، بەڵام جێیان ببێتەوە وەک سەرپەرشتیاران گرفتیان نابێت و دەستخۆشی لەو بەرێوەبەرانەش دەکەن کە ئەو ھەنگاوە لەبەرژەوەندی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە دەنێن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

یەكێتی مامۆستایان : ده‌بێت سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌ ده‌رماڵه‌ی هاندان سوودمه‌ندبن.. Reviewed by Unknown on 9:52:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.