Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە دوا بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەدات



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ كۆبوونەوەیەكی لەسەر داواكاری خوێندكارانی سلێمانی و هەڵەبجە نەكردووە، لەمەر كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن بۆ ئەمساڵ، (خەڵك)یش بەداواچوونی بۆ دەكات.

لە میدیاكانەوە بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە بەم نزیكانە وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر كەمكرنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین دەدات، بەڵام سەرچاوەیەك لەو وەزارەتەوە دەڵێت: "هیچ بەرنامەیەك نیە پەروەردە پڕۆگرامی خوێندن كەم بكاتەوە".

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێك لەبارە

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا بە هۆی بایكۆتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیی پێشنیاری كردووە پرۆگرامی خوێندن كەمبكرێتەوە.

"خەڵك" بۆ بەداواداچوونی ئەو پرسەی تایبەت بە خوێندكارانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە چەند جارێك پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە كرد، بەڵام پەیوەندیەكەی وەڵام نەدایەوە.

ی كورتكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین نەدراوە، تائێستا یەك كۆبوونەوەشی لەسەر نەكراوە و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.


پەروەردە دوا بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەدات Reviewed by k on 8:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.