Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندكارانى دوانزه‌ى ئاماده‌یى خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ خوێندكارانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ سنورى قه‌زاى سه‌یدسادق خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "میلله‌ت" له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌، خۆپیشانده‌ران كه‌ پێكهاتوون له‌ خوێندكارانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆى دواكه‌وتنى ده‌ستپێكردنى ده‌وامه‌وه‌ گرفت بۆ خوێندكاران دروست ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.

خۆپیشاندانه‌كه‌ى خوێندكارانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى سنورى قه‌زاى سه‌یدسادق بۆ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و تائێستا به‌رده‌وامه‌.

به‌هۆى دواكه‌وتنى ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ئه‌مساڵى خوێندن له‌ زۆرێك له‌ شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ئه‌مساڵى پۆله‌كانى نۆى بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم دوابخرێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو پۆله‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان پێكه‌وه‌ و له‌ یه‌ك كاتدا له‌ سه‌رجه‌م هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چن.

ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان "به‌رهه‌م مسته‌فا" پێشتر له‌ لێدوانێكدا بۆ "میلله‌ت" رایگه‌یاند "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندنى ئه‌مساڵ و دیاریكردنى كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته‌ ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى په‌روه‌رده‌، سه‌باره‌ت به‌ پۆله‌كانى نۆى بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌ییش به‌پێى زانیارییه‌كانمان تائێستا وابڕیاردراوه‌ كه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كانی هیچ بابه‌تێك كه‌منه‌كرێته‌وه‌".

ناوبرا وتیشى "پێده‌چێت كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ئه‌مساڵى پۆله‌كانى نۆى بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى دوابخرێت كه‌ له‌ 20 رۆژ كه‌متر نه‌بێت، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر له‌ رێكه‌وتى 1 ى 6 تاقیكردنه‌وه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵى پۆله‌كانى نۆى بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكردبێت ئه‌وا بۆ ئه‌مساڵ  وه‌ك ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ رێكه‌وتى 20 ى 6 بۆ 1 ى 7 تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێبكات".

هه‌موو ساڵێك تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كانى پۆله‌كانى نۆى بنه‌ڕه‌تى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌نجام ده‌درێن. 

خوێندكارانى دوانزه‌ى ئاماده‌یى خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن. Reviewed by k on 3:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: