Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەمساڵ 76 قوتابخانە نۆژەن دەكرێنەوە

وەزیری پەروەردە ڕای دەگەیەنێ كە ئەمساڵ لە ڕێی ڕێكخراوی یونسێف و دوو وڵاتی كەنداوەوە، 76 قوتابخانە نۆژەن دەكرێنەوە.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕای گەیاند كە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی ناوەند و شەڕی دژ بە داعش، كاریگەرییەكی نەرێنیی بۆ سەر كەرتی پەروەردە دروست كردووە و گوتی: ئەم تەنگژەیە كاتییە، دڵنیاین بە هاوكاری هەموو لایەك تێ دەپەڕێت.
لە درێژەی قسەكانیدا كە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دوای كۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دەزگەی “تیكا”ی توركی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان كردبووی، گوتی: ئەمساڵ ڕێكخراوی یونیسف 20 قوتابخانە نۆژەن دەكاتەوە و رێكخراوی “زیكە”ی كوێتی 14 قوتابخانە و دەزگەیەكی خێرخوازیی وڵاتی قەتەر 40 قوتابخانە نۆژەن دەكەنەوە. 
ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 600 قوتابخانە نۆژەن كرانەوە و ئەو هەڵمەتەش بەردەوام دەبێ تا هەموو ئەو قوتابخانانەی پێویستییان بە نۆژەنكردنەوەیە، تەواو دەبن.
_كوردۆ شابان_



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەمساڵ 76 قوتابخانە نۆژەن دەكرێنەوە Reviewed by Unknown on 12:07:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.