رۆژنامهنووسێك بۆ شیعرێكی پیرهمێرد دوهمانباتهوه 31 ساڵ پێش ئێستا
رۆژنامهنووس ئاسۆ حهمید له ئهكاونتی تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك باس له بیرهوهرییكی 31 ساڵ پێش ئێستا دهكات كه لهنێوان خۆی و مامۆستاكهی لهبارهی شیعرێكی پیرهمێڕهوه بووه .
_____وهك خۆی ___
ئەبێ بەخشندە مل کەچ كا ،لە ڕاستی موچە خۆری خۆی
سوراحی سەر فرودێنێ لە بۆ پیاڵە ، کە تێکا بۆی
کە ئاو داری لەسەر سەرگرتووە ،ئەزانێ چی تێایە
لە لای نەنگە پەروەردەی نوقم کا ،گەورەیی ئاوایە
ساڵی 1986 پۆلی چواری ئامادەیی بووم .. لە عبدالملک بن مروان .. مامۆستا کەمال شیکردنەوەیەکی زۆرجوانی ئەو شیعرەی پیرەمێردی بۆ کردین .. بەندە بە ئەمانەتەوە بۆ ئێوەی باس دەکەم .. شیعرەکە باس لە پەیوەندی نێوان سەرۆک و هاوڵاتی .. بەڕێوبەرو کارمەند دەکات .. لای پیرەمێرد ئەسڵ ئەوەیە گەورە سەر بۆ خزمەتی بچووک دانەوێنێ .. نەک بچووک بۆ گەورە .. بۆ بە هێز کردنی ئەو بۆچوونەی ، سوراحی و پیاڵە دەکاتە نمونە .. زیاتر بۆچوونە فەلسەفیەکەی دەخاتە روو .. ئەمجارە دار و ئاو دەکاتە پاساوێکی لۆژیکی بۆ بۆچوونەکەی .. هەموومان دەزانین ئاو دار نوقم ناکا .. ئەمەش تەفسیرێکی فیزیکی هەیە.. پیرەمێرد خۆی لەو تەفسیرە فیزیکیە لاداوە .. بەڵکوو هۆکارەکەی دەباتەوە بۆ جۆری پەیوەندی نێوان دار و ئاو .. دەڵێ : ئاو دار لەسەر سەری خۆی رادەگرێ .. نەک لەبەر هۆکاری جیاوازی کێش .. بەڵکوو لەبەر ئەوەی خۆی دارەکەی پەروەردە کردووە .. ئیتر چۆن نوقمی بکات .. پیرەمێردی دانا بە دوو نمونەی واقعی دەیسەلمێنێ گەورە دەبێ بچووک لەسەر سەری خۆی راگرێ .. خزمەتی بکات .. ئەو گەورەیە سەرۆک و وەزیر و مودیر و هەمو کار بەدەستێک دەگرێتەوە .. خوا خێرت بنووسێ مامۆستا کەمال بەراستی سوودی زۆرم لەم شیکردنەوە جوانەت وەرگرت..
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: