به‌ڕێز ئیسماعیل كارگێری لقی كۆیه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری كۆیه بۆ ساڵی 2016 ده‌سنیشانكرا
له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ڕێكخراوی هونه‌ری به‌هره‌ی گه‌شاوه له سه‌ر ئاستی شاری كۆیه به‌ڕێز ئیسماعیل كارگێڕی لقی كۆیه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین لاوانی ئه‌و شاره بۆ ساڵی 2016 ده‌سنیشانكرد
به‌ڕێز ئیسماعیل له لێدوانێكدا سوپاسی ڕێكخراوی هونەری بەهرەی گەشاوەی كرد كه ئه‌وانیان لهبیربووهو ئه‌و مه‌راسیمه‌یان ڕێكخستووه ، وتیشی : دڵخۆشییە كە من توانیوەتم لە ئاست ئەم متمانەیە بم، پێم وایە گەنجان خاوەن ماف و ئازایین، جا ئازادی فیكری و سیاسی و ئازادەی ژیانیش بۆیە دەبێ بەهەموو لایەك بەتایبەت حوكومەت یارمەتی جددی بدات بۆ ئاڕاستەكردنی گینجان بۆ كاری چاك و خۆپێگەیاندن.
به‌ڕێز ئیسماعیل چالاكوان ومێدیاكاری شاری كۆیه كارگێری لقی كۆیه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كه له ده‌نگی یه‌كگرتوو ڕادیۆی كۆیه كه تایبه‌ته به پرسی لاوان ، هاوكات گروپێكی 30 كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌بات كه‌تایبه‌ته به هۆشیاری تاك .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: