Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خەوتن بەگۆرەوی

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی جوتێک گۆرەوی نەرم لە پێدەکەیت پێش ئەوەی بچیت بۆسەر جێگای نووستن، ئەوا بەختت هەیە، چونکە دەرکەوتووە لەپێکردنی گۆرەوی لەناو جێگای نووستندا شتێکی باشە بۆ زوو خەولێ کەوتن و باشتر کردنی ژیانی سێکسی.

میترۆ-ی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە چونکە گەرمکردنەوەی قاچەکان بەهۆی پۆشینی گۆرەوییەوە وا دەکات موولولەکانی خوێن بکرێنەوە و ئەوەش ئاماژەیەک دەدات بە مێشک کە کاتی خەو هاتووە. پەیوەستییەک هەیە لەنێوان فراوانبوون و کرانەوەی موولولە خوێنینەکان و ئەوەی چەندە بە خێرایی خەوت لێدەکەوێت، بۆیە یارمەتیدانی فراوانبوونی موولولە خوێنینەکان لە پێیەکاندا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لەوەی زووتر خەوت لێبکەوێت.


هەروەها پۆشینی گۆرەوی لەکاتی خەودا ڕەنگە یارمەتیدەربێت لە باشترکردنی ژیانی سێکسی، چونکە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی گرۆنینگن لەرێگای تیشکی سەر مێشکەوە دەرکەوتووە %80ی هاوسەران توانیویانە بگەنە ئۆرگازم کاتێ گۆرەوییان لەپێکردووە، بەبەراورد لەگەڵ تەنها %50ی ئەو هاوسەرانەی کە بەبێ گۆرەوی نووستون توانیویانە بگەنە ئۆرگازم.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
سێلێنا

خەوتن بەگۆرەوی Reviewed by Unknown on 1:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.