Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زوبێر بلال ئیسماعیل

%d8%b2%d8%a8%d9%8a%d8%b1-%d8%a8%d9%84%d8%a7%d9%84-%d8%a7%d8%b3%d9%85%d8%a7%d8%b9%d9%8a%d9%84

ماموستا یاسین احمد – وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە و لەساڵی ١٩٩٨ کۆچی دوایی کردووە ..
زوبێر بیلال لەساڵی لەساڵی ١٩٣٨ لەشاری ھەولێر لەدایک بووە و ھەر لەم شارە خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواوکردووە دواتر لە کۆڵیژی شوێنەواری بەغدا وەرگیراو لەساڵی  ١٩٦٠ کۆلێژی تەواو کرد،
زوبێر بیلال ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بوو لە شوێنەوار و شارستانیەتە دێرینەکان ، دواتر تەواوکردنی کۆڵیژ لە قوتابخانەکانی شاری ھەولێر کاری کردووە و ماوەیەک مامۆستا لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان ..
مامۆستا زوبێر یەکەم ووتاری خۆی لەساڵی ١٩٧٠ لەسەر شوێنەواری ھەولێر بڵاوکردەوە ..
لەبەرھەمەکانی .. (مێژووی ھەولێر ) ساڵی ١٩٧١ ..
(الاێول القدیمە للامە الکردیە ) .
لەساڵی ١٩٨٦ بەشداری لە کۆنفرانسی  مێژوویی زانکۆی سەلاحەدین کرد و ھەروەھا بەشداری لە فیستڤاڵی سێیەمی شیعری کوردی کردووە کە لە ساڵی ١٩٨٦ لە ھەولێر سازکرا …
زۆربەی ووتارەکانی لە گۆڤاری رۆژی کورد بڵاودەکردەوە ھەورەھا لە گۆڤاری گۆڕی زانیاری کوردی و گۆڤاری کاروان .
مێژوونوسی کورد کەمال مەزھەر لە کتێبەکەی (موسوعە اعلام العراق فی القرن العشرین ج١) لەلاپەرە ٧٩ بە ووردی باس لە مامۆستا زوبێر بلال دەکات ..
مامۆستا زوبێر لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی مامۆستا جەمال بابانی کردووە دەنووسێت ..
لەم نامەیەمدا کتێبێکت بۆ دەنێرم کە باس لە مێژووی زمانی کوردی دەکات و ھەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی تایبەت بۆ زمانی کوردی لەنێو زمانە جیھانییەکان بەگشتی و زمانی (ھیندۆ _ ئەوروپی) بەتایبەتی ، ھەروەھا لە کتێبەکەم باس لە گەشەسەندنی زمانی کوردیم کردووە لە قۆناغە دێرینەکان و ناوەراستەکان و و قۆناغی ھاوچەرخی ئێستا ، ھەروھا لە کتێبەکەم باسم لە لە مێژووی زمانی کوردی کردووە و شێوازی دابەش بونی  شێوە زارەکان بە حوکمی زروفی مێژوویی مەبەستیش لەم کتێبە (تاریخ اللغە الکردیە ) (مێژووی زمانی کوردی) لەساڵی ١٩٧٧  چاپکراوە .
ھەروەھا مامۆستا کتێبێکی دیکەی ھەبوو بەناوی (ابن خلکان – حیاتە و اپارە) لە ساڵی ١٩٧٩ چاپکراوە ..
ھەروەھا کتێبی (علما و مدارس اربیل) (زانایان و قوتابخانەکانی ھەولێر) لەساڵی ١٩٨٤ چاپکراوە .
ھەروەھا کتێبی (شێخی چۆلی) لەساڵی ١٩٨٥ چاپکراوە . ، شێخی چۆلی یەکێک بو لە شێخە بەناوبانگەکانی شاری ھەولێر و ناوی (محمد سناالدین کوڕی مستەفا کوڕی حاجی عومەری ئەربیلی نەقشبەندی) بوو .
ھەروھا لە گرنگترین بڵاوکراوەکانی مامۆستا زوبێر ، توێژینەوەیکی مێژووی بوو لەسەر ژیانی شوێنەواری ناسی بەناوبانگی  کورد (ابن ادم) کە لەساڵی ١٩٧٧ لە گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد بڵاوکرایەوە .
ھەروەا چەندین توێژینەوەی مێژوویی ئامادەکردبوو لەسەر ناودارانی شاری ھەولێر و کوردستان , ھەروھا پەرتوکێکی سێ بەرگی ئامادەکردبوو دەربارەی سەدەھا ناوداری شاری ھەولێر و کورد لە زانایان و نووسەران و بیرمەندان و شاعیران و میوزیک ژەنان ..
ھەروھا مامۆستا زوبێر گرنگی داوە بە مێژووی میرنشینە کوردییەکان و کتێبێکی ھەبوو دەربارەی مێژووی (میرنشینی ھەزبانی) کە لەساڵی ١٩٧٨ تەواوی کرد و لەشێوەی زنجیرە بابەت لە گۆڤاری کاروان بڵاویکردەوە ..
ھەورھا مامۆستا زوبێر توێژینەوەیەکی مێژوویی ھەبو دەربارەی (میرنشینی سۆران ) و لەرێگەی ئەم توێژینەوەیەی چەندین بەڵگەنامە و دەست نووسی گرنگی دەستکەوت لەسەر مێژووی میرنشینی سۆران و لەدوای کۆچی مامۆستا زوبێر ئەم توێژینەوەیە بڵاوکرایەوە …
مامۆستا زوبێر لە ژیانی خۆی ١٤ کتێبی ھەبووە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە (الکرد فی کتب البلدانیین و الرحالە المسلمین فی العێور الوسگی) و ھەروەھا کتێبی (تاریخ اربیل) کە پێشتر باسمان کردووە و بەزمانی کوردی بڵاکراوەتەوە ..


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
didar othman

زوبێر بلال ئیسماعیل Reviewed by Unknown on 11:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.