Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کێ یەکەمجار یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامی داھێنا ؟

کێ یەکەمجار یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامی داھێنا ؟

 

fb_img_1481574784984


ھەموو ساڵێک لەسەرتاسەری وڵاتانی جیھاندا موسوڵمانان لەڕۆژی ۱۲ی ڕەبیعی یەکەمدا یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام و سەروەری مرۆڤایەتی موحەممەد (دروودی خوای لێ بێت) دەکەنەوە.
سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارە کە کێ و کەی ئەم یادە داھێناوە و دەستی پێ کردووە? زۆر بە کتێب و سەرچاوەکان دا گەڕام سێ ڕا و بۆچوونم دەستکەوت کە ئەمانەن:
ھەندێ دەڵێن بۆ یەکەمجار دەسەڵاتی فاتیمییەکان لەمیسر ئەم یادەیان کردۆتەوە.
لەبەرامبەردا ھەندێکی تر پێیان وایە والی موسڵ لەسەردەمی ئەتابەکییەکاندا ئەو یادەی کردۆتەوە.
ھەندێکی تر ڕایان وایە یەکەمجار لەجیھانی ئیسلامی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا لە ھەرێمی کوردستان لە قەڵاتی ھەولێر سوڵتان موزەفەرەددینی کۆکەبری (۱۱۵۳-۱۲۳۲ز) زاوای سوڵتان سەلاحەدینی ئەیوبی (۱۱۳۸ـ۱۱۹۳ز) لەکاتی ھێرشی خاچدروشمەکاندا ئەم یادە گەورە و پڕ شکۆیەی ساڵانە کردۆتەوە و بەردەوام بووە, ھەتا ئەمڕۆ وڵات و ناوچەکانی تر چاویان لێ کردووە.
ھەندێکی تر دەڵێن کە ئەو ئەم یادکردنەوەی لەفاتیمییە شیعەکان یان ویلایەتی موسڵی ھاوسنوورییەوە وەرگرتووە?, بەڵام بەڕای بەندە کە ئێستاشی پێوە بێت شیعەکان یادی مەولودیان نییە و نەیانبووە و دەگونجێت والی موسڵی ئەتابەکییەکان ئەم نەریت و یادکردنەوەی لە سوڵتان موزەفەرەدینی ئەتابەکییەوە وەرگرتبێت کە تورکمان بووە و سەر بە دەسەڵاتی ئەتابەکییەکان بووە!



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
زريان احمد

کێ یەکەمجار یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامی داھێنا ؟ Reviewed by Unknown on 11:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.