Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌منداڵە خۆپەرستەکان پێمان دەڵێن ژیانکردن چۆنە !

    تۆش تێبینی ئەوەت کردووە منداڵان بەر لەوەی بچنە قوتابخانە چۆن یاری چاوشارکێ دەکەن؟ ئەگەر هێشتا تێبینیت نەکردووە دەتوانیت پێشبینی ئەوە بۆ یەکێک لە منداڵەکان بکەیت کە هێشتا فێری یاسای گەورەکان نەبووبێت لە قوتابخانە!
تۆش لەگەڵ ئێمە وردبەرەوە و سەیربکە، ئەوان بەگوێرەی یاساکانی ئێمە نازانن خۆیان بشارنەوە و  هێشتا لە یاساکانی ئەم یارییە نەگەیشتوون، دەزانن بۆ؟ چونکە لەبری ئەوەی خۆیان حەشاربدەن بەهەردوو دەستە بچووکەکانییان چاوەکانییان دەگرن و وادەزانن ئەگەر چاویان بگرن ئەوا ئێمە ناتوانین بیان بینین!
تا ماوەیەکی زۆر لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە زانستی دەرووناسی و پزیشکەکانی تایبەت بە منداڵان پێیان وابووە ئەمە بۆ لایەنی خۆپەرستی منداڵ دەگەڕێتەوە لەم قۆناغە، چونکە ئەوان یاسا و بۆچوونەکانی خۆیان بەسەر ئێمە و منداڵانی هاوتەمەنیشیان دەسەپێنن، واتە  کاتێک من چاوم دادەخەم و ناتوانم بت بینم کەواتە تۆش ناتوانی من ببینیت و بڕایەوە، بەڵام  بەگوێرەی پێگەی “لایڤ ساینس ” لێکۆلینەوەیەکی مەیدانی تەواو پێچەوانەی ئەمەی سەلماند.
 
بۆ ئەمە کۆمەڵە منداڵێکی تەمەنی خوار ٦ ساڵانیان کۆکردەوە  لەگەڵ کەسێکی پێگەیشتوو و کاتێک کەسەکە چاوی خۆی بەست پرسیاری لە منداڵەکان کرد : ئێستا ئێوە دەمبینن یان دەمبیستن؟ لەوەڵامدا هەموو منداڵەکان گوتیان نا، واتە ئەوان نە ئەو کەسە دەبینن و نەدەشی بیستن ، لەکاتێکدا ئەو لەبەردەمیان بوو و تەنها چاوەکانی خۆی بەسبتۆوە!  بەم لێکۆڵینەوەیە شارەزایانی گەشەکردنی منداڵ گەیشتنە ئەنجامێکی تەواو پێچەوانە، ئەویش  ” مندڵان دەتوانن گەورەکان فێربکەن چۆن هاوڕێیەتی یەکتر دەکەن و پەیوەندی تەندرووست لەگەڵ یەکتر دەبەستن”.
 
چونکە دوای وروبوونەوە نهێنیییەکە لەوە دابوو کە منداڵ مەرجی هەیە بۆ کۆنتاکت کردن لەگەڵ ئەوەی بەرامبەر،  ئەم بوونەوەرە سادە و هەستیارە دەیەوێت لەڕێگەی چاوەوە  پەیوەندی ببەستێت،  واتە ئەگەر تۆ ڕاستەوخۆ سەیری چاوی نەکەیت  کەواتە ئەویش ناتوانێت بتبینێت و قسەت لەگەڵ بکات، تۆ ئیدی لای ئەو بوونت نییە  تەنانەت ئەگەر بەجەستەشت لەوێ بیت!
 
لەوانەیە تۆوش ئێستا بزانیت گرفتی ئێمەی گەورەکان چییە لەگەڵ یەکتر، بایەخ نەدانی هاوبەش یاخود بایەخ پێدانی تاک لە لای منداڵەکان حیساب ناکرێت، لەکاتێکدا زۆرینەی گەورەکان ئەمە بۆتە یاسایەک لە پەیوەندییەکانیان و لەوانەشە شانازی پیوە بکەن!
 
کەواتە ئێمەی گەورەکان لەبری ئەوەی منداڵان بەگەمژەیی و کاڵ فامی تاوانباربکەین  بالێیانەوە فێربین ژیان کردن چۆنە،  ئەگەر ئێستا منداڵێکی بچووک هەیە لەدەورووبەرت تکایە  هەندێک شتی لێوە فێربە  و دواتر سوپاسی بکە!
 
 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

‌منداڵە خۆپەرستەکان پێمان دەڵێن ژیانکردن چۆنە ! Reviewed by Unknown on 5:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.