Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

له‌ كفری، تاقیكردنه‌وه‌كان دواخران..

 بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان‌و دواكەوتنی خوێندنەوە، تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن لەشاری كفری دواخرا و رەنگە ئەو بڕیارە لەناوچەكانی تریش پەیڕەو بكرێت.

بەپێی نووسراوێكی رەسمی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كفری كە كۆپیەكی دەست گه‌شه‌پێدان كەوتووە، دوابەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كفری بڕیاریدا تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم لەسەرەتای مانگی یەكەوە بۆ كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو دوابخات.
لەنووسراوەكەدا هاتووە، بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانی وەزارەتی پەروەردە، تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم لەرۆژی 3/1/2017 داهاتوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام دواخراوە بۆ ڕۆژی 21/1/2017 كە تا رۆژی 30/1/2017 بەرەدەوام دەبێت.
هەر بەپێی بڕیارەكە، پشووی دوای وەرزی یەكەم كەمكراوەتەوە بۆ دوو رۆژ، واتە رۆژی 2/2/2017 دەوامی خوێندنگاكان دەست پێدەكاتەوە.

 
 
 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

له‌ كفری، تاقیكردنه‌وه‌كان دواخران.. Reviewed by Unknown on 9:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.