Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەندازیاریی ئینتەرنێت

کۆنووسەکان

پەیوەندیی نێوان دووکەس یان دوو ئامێر پێویستی بە لەبەرچاو گرتنی هێندێک یاسا هەیە. کۆنووس کۆمەڵەیەک لە یاساکانە کە پەیوەندی بەڕێوە دەبات. بۆ وێنە، لە پەیوەندی ڕوو-لە-ڕوو لە نێوان دووکەسدا، کۆمەڵێک یاسا لە هەر کولتورێکدا بوونی هەیە کە پێناسەی چۆنیەتیی دەستپێکردنی پەیوەندی، درێژەدانی پەیوەندی و کۆتاییهێنانی پەیوەندی دەکات. هەر بەم شێوەیە، لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا، کۆمەڵەیەک یاسا هەن، پێوستە ڕەچاویان بکەین. یاسایەک هەیە کە چۆن پەیوەندی ساز بکرێت(گرتنی ژمارە تەلەفۆن)، چۆن تەلەفۆن وەڵام بدرێتەوە(هەڵگرتنی تەلەفۆن لای وەرگر)، چۆن سڵاو بکەین. چۆن بە گوێگرتن لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر قسە دەکات ڕێگە بە درێژە­ی ڕەوتی پەیوەندی بدەین، و هەروەها چۆن کۆتایی بە پەیوەندی بێت(داخستنەوە).
لە تۆڕەکانی کۆمپیوتەردا، پەیوەندی لە نێوان لایەنەکاندا لە سیستمە جیاوازەکاندا ڕوو دەدات. لایەنێک هەر شتێکە کە دەتوانێت زانیاری بنێرێت یان وەربگرێت. هەروەها، لایەنەکان ناتوانن بە ئاسانی ڕیزەڵەی بیتی بۆ یەکتر بنێرن و لە دەیتاکە تێبگەن. بۆ سەرگرتنی پەیوەندی، لایەنەکان دەبێت لەسەر کۆنووسێک هاوڕا بن. کۆنووس پێناسەی ئەوە دەکەن کە چ ئامێرگەلێک پێکەوە پەیوەندییان گرتووە، چۆن پەیوەندییان گرتووە، و کەی پەیوەندییان گرتووە. توخمە سەرەکییەکانی کۆنووسێک ڕستەسازی، واتاسازی و، کاتبەندییە.
  • ڕستەسازیڕستەسازی پێکهاتە و شێوازی دەیتا دیاری دەکات، ڕیزبەندییەک پیشان دەدات کە دەیتای تێدا پیشان دراوە، بۆ وێنە، کۆنووسێکی سادە لەوانەیە چاوەڕێ بێت کە ٨ بیتی یەکەمی دەیتا ئادرەسی نێرەر بێت، ٨ بیتی دووهەمی دەیتا ئادرەسی وەرگر بێت، و دیکەی ڕیزەڵەکە خودی پەیامەکە بێت. ڕیزبەندی دەیتا هەروەها بۆ ڕیزبەندی بیتەکان لە کاتی گواستنەوە یان پاشکەوت کردندا بەکار دێت. لەوانەیە کۆمپیوتەرە جیاوازەکان دەیتا لە ڕێزیی بیتی جیاوازدا پاشەکەوت بکەن. کاتێک ئەم کۆمپیوتەرانە پەیوەندی دەگرن، پێویستە ئەم پێداویستییە جیاوازنە چارەسەر بکرێن.
  • واتاسازیواتاسازی ئاماژەیە بە واتای هەر پارچەیەک لە بیتەکان. چۆن نموونەیەکی تایبەت لێک بدرێتەوە، و لەسەر ئەم لێکدانەوە چ کارێک بکرێت؟ بۆ وێنە، ئایا ناونیشان ڕێگەیەک کە دەبێت بگیرێتەبەر یان دوایین جێگەی پەیام دەستنیشان دەکات؟
  • کاتبەندیکاتبەندی ئاماژە بە دوو تایبەتمەندێتی دەکات: کەی دەبێت دەیتا بنێردرێت و بە چ خێرایییەک بنێردرێت. بۆ وێنە، ئەگەر نێرەرێک دەیتا بە خێرایی ١٠٠ مێگابیت لە چرکەدا(١٠٠م­ب­ل­چ) بنێرێت، بەڵام وەرگر تەنیا بتوانێت دەیتا بە خێرایی ١ م­ب­ل­چ پەرداوتە بکات، گەیاندن بارقورسی دەخاتە سەر وەرگر و زۆربەی دەیتاکە لە کیس دەچێت.

ئەندازیاریی ئینتەرنێت Reviewed by k on 1:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.