مێژووی ئاڵا و ئاڵای کوردستان
مێژووی ئاڵا و ئاڵای کوردستان
مێژووی هەڵكردنی ئاڵا بۆ یەكەمجار و لەسەر دەستی كام گەل، بۆچوونی جیاوازی لەسەر هەیە، بەڵام زۆرێك لە سەرچاوەكان ئەو مێژووە بۆ سەردەمی میسرییە كۆنەكان دەگێڕنەوە، بەوەی ئەوان یەكەم نەتەوە بوون كە ئاڵایان هەڵكردووە.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەم شێوەیە پێناسەی بۆ ئاڵا كردووە، ” ئاڵا واتە هێما و ناسنامە و نەتەوە و دەوڵەت و هەرێم و حزب و گروپەكان، شانازییەكی بەرجەستە كراویانە “.
لەرووی زاراوە :
ئاڵا وشەیەكی كوردییە و لە دوو بڕگەی “ئا+ڵا ” پێك دێت، لە مێژووی كوردا چەندین زاراوەی تر بەكارهێنراون وەكو “بەیرەق، ئالە، بەندێر، بەیداخ، ئاڵایی و پەرچەم …”.
هێماكانی ناو ئاڵا:
باشترین لێكدانەوە لە ئێستەدا كراوە ئاماژە بەوە دەكەن باشترین ئاڵا ئەوەیە كە ساناترین لێكدانەوەی هەبێت بۆ تێگەیشتن، هاوشانی ئاڵا كۆنەكان كە زیاتر ڕەش یان سپی بوون بە پێكبەستەی واتا، زۆرێك لە وڵاتانی ئیسلامی یان حزبە ئیسلامییەكان دروشی ئیسلامی دەخەنە ناو ئاڵاكانیان، حزبە چەپەكانیش وێنەی داس و خوێن و چەپگەرایی دەكەن بە دروشمی ئاڵاكانیان.
ئاڵا ئێستە بووەتە ڕەمزێك بۆ بەشێكی زۆر لە سەندیكا و رێكخراوەكان و یانە وەرزشییەكان و كۆڕبەند و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە.
جۆر و قەبارەی ئاڵا:
بەشێوەیەكی گشتی ئاڵا سێ جۆری هەیە.
یەكەم/ ئاڵای فەرمی، كە لەسەر دام و دەزگاكانی هەر وڵاتێك بەرز دەكرێتەوە .
دووەم/ ئاڵای سەرمێز، ئەو ئاڵایە بچوكراوەی ئاڵای فەرمی وڵاتە .
سێیەم/ ئاڵای بەرسینگ، ئەم ئاڵایە بۆ نمایشكردنی كەسێك بۆ وڵاتەكەی لە كۆڕبەندێك و كۆبوونەوەیەكی جیهانی دەیبەستێت.
قەبارەی ئاڵا:
ئاڵا لەبەشێكی وڵاتان بەچەند قەبارەیەك دروست دەكرێت كە ئەو ئاڵایانەی شێوەی پانیان هەیە دەبێت قەبارەكەی “120*80” بێت، ئەو ئاڵایانەی شێوەی درێژییان هەیە دەبێت قەبارەكەی “225*150” بێت ،واتا بەشێوەیەكی گشتی دەبێت درێژیی یان پانی سێ یەكی ڕووبەرەكەی تری بێت.
مێژووی ئاڵا لەناو كورد:
زۆرێك لەسەرچاوە مێژووی و ئەكادیمیەكان باس لەوە دەكەن، هۆزی لولوییەكان لەنیوەی دووەمی هەزارەی سێیەمی پێش زایین بەكاریان هێناوە، هەروەها جلە چەرمیەكەی كاوەی ئاسنگەر كاتێك بەسەری زوحاكی داداوە لەشەڕدا، بووەتە ئاڵا لە مێژووی ئێراندا و بە “ئاڵای كاوەیی ” ناسێندراوە.
مێژووی ئاڵا لە جیهاندا:
لە شارستانیەتی میزۆپۆتامیا ئاڵا بەشێوەیەك هەبووە، ڕۆمانییەكان خاوەنی مێژوویەكی دەوڵەمەندن لە ئاڵا و شەش جۆر ئاڵایان هەبووە بۆ هێزەكانی دەریایی و وشكانی، بەریتانییەكان لەساڵی 1485 ئاڵایان بەكارهێناوە، عەرەبەكانیش لەسەردەمی بەر لە هاتنی ئیسلام ئاڵایان بەكارهێناوە.
مێژوو نووسان ئاشكرای دەكەن ڕەنگە ئاڵاكەی سەلاحەدینی ئەیوبی یەكەمین ئاڵا بێت جگە لەڕەنگەكەی، وێنەی هەڵۆیەكی تێدا بووە لە ساڵانی “1138 بۆ 1193”.
ئاڵا لەمێژووی کوردستاندا:
ڕەنگە ئاڵای كاوەیی ئەگەر “شانامەی فیردۆسی” بكرێتە سەرچاوەیەك بۆ یەكەمین ئاڵا لە مێژووی كورددا، فیردۆسی كاوەی گەرمیانی بە كورد لەقەڵەم داوە .
پۆلێن كردنی مێژووی ئاڵای كوردی:
1-ڕاپەڕینی بەتلیس لە ساڵی 1914 ئاڵایەكی هەبوو بە قوماشێكی زێڕین دروستكرابوو ئایەتێكی قورئانی تێدا بوو.
2-ئاڵای سەردەمی شێخ مەحموود لە ساڵی 1919 لەسەر باڵەخانەی ئەفسەری سیاسی بەریتانیا هەڵكرا كە بریتی بوو لە مانگێكی سور و ڕووبەرێكی سەوز.
3-ئاڵای سەردەمی شۆڕشەكەی سمكۆخانی شكاك لەساڵی 1922 هەڵكرا تیایدا نوسرا بوو كوردستانی ئازاد .
4-شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1925 ئاڵایەكی كردە پێشەوایەتی بۆ شۆڕشەكەی ڕەنگی سەوز بوو كە ڕۆژێكی لە ناوەڕاست بوو.
5-لەسەردەم كۆمەڵەی هیوا لە ساڵی 1937 ئاڵایەكیان هەبوو، ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە بە قورئان و خەنجەر و ئاڵا دەبوو سوێند بخۆن.
6-حزبی ئازادی كوردستان لە ساڵی 1938 دەمەزرا، ئاڵایەكەیان بریتی بوو لە دوو خەنجەر و سی ئەستێرە.
7-بۆ یەكەمجار لەسەردەمی دامەزراندنی كۆماری مهاباد لە ڕێكەوتی 16/12/1946 لە گۆڕەپانی مەهاباد یەكەمین ئاڵا هەڵكرا تاوەكو ئێستە وەك ئاڵای كورد ماوەتەوە.
ئێستا لەپەرلەمانی کوردستان بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ١١/١١/١٩٩٩ کە لەیاسای ژمارە(١٤)ی ساڵی ١٩٩١ سەرچاوەی گرتووە، شێوازی ئاڵاکە و پێوانەکان و شیوازی هەڵدانی دیاریکراوە.
وشە – رامیار جەواد
نووسراوه لهلایهن
زريان احمد
مێژووی ئاڵا و ئاڵای کوردستان
Reviewed by Unknown
on
2:38:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: