Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر ناوهێنانی میشێل ئۆباما بە “مەیمون” لەکارەکەی دوورخرایەوە

مامۆستایەکی زانکۆ لە ویلایەتی کۆلۆرۆدای ئەمەریکا لەسەر ئەوەی میشێل ئۆبامای بە “مەیمون” ناوهێناوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

میشێل هێرن پزیشکی بێهۆشکردنی منداڵان، لە سەنتەری پزیشکی دێنڤەر لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک وێنەیەکی میشێل ئۆبامای بڵاوکردبووەوە لەکاتێکدا کە هاواری دەکرد و لەسەر وێنەکەی نوسیبوو “ڕوخسارێکی مەیمون ئاسا و ئینگلیزییەکی خراپی هەیە! هەست بە باشی دەکەم و هێشتاش کەسێکی نەژادپەرست نیم! تەنیا وەک ئەوەی کە هەیە ناوی دەبەم”.

پۆستەکە لەلایەن مامۆستاکەوە دواتر سڕاوەتەوە و سەنتەرە پزیشکیەکەش ڕایگەیاندووە کە “هێرن چیتر چاوی بە نەخۆش ناکەوێت یان کاری بێهۆشکردن لە سەنتەری پزیشکی دێنڤەر ناکات”.

هاوکات دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیاری سەنتەرە پزیشکییەکە، سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆلۆرۆدۆ کە هێرن وەکو یاریدەدەری پڕۆفیسۆر کاری تێدادەکات، هەمان هەڵویستی سەنتەرە پزیشکیەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند “بەهاکانی ئەو پێچەوانەی بەهاکانی ئێمەیە”.
میشێل هێرن بە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کۆلۆرۆدۆی ڕاگەیاندووە کە “ناحاڵیبوون” لە لێدوانەکانی هەیە و نەیزانیوە کە “ڕوخساری مەیمون ئاسا” بێڕێزییە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر ناوهێنانی میشێل ئۆباما بە “مەیمون” لەکارەکەی دوورخرایەوە Reviewed by Unknown on 12:23:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.