Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ پیاوان ....ئاگاداری ژێرپەنجەی مەمک بن

شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانەی تووشی مرۆڤەکان دەبێت بەشێوەیەکی گشتی و خانمان بەتایبەتی، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بڕینەوەی ئەو بەشە بە نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی.

پیاوان ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشیە لە نێوانی 60-70 ساڵی بەرەو ژوورە، بەهۆی بۆماوەیی یاخود تێکچوونی هۆڕمۆنەکان وەرگرتنی چارەسەری هۆڕۆمۆن یان هەوکردن، یان ئەو پیاوانەی نەخۆشی جگەریان هەیە لەداهاتوودا ئەگەریان تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زۆرە بەهۆی دابەزینی ئاستی هۆڕمۆنی ئەندرۆجینات و زیادبوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجینات، یان بوونی نەخۆشی لەنێو گونەکاندا.

دکتۆر نائیل شال پسپۆڕی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەڵێت جیاوازی سەرەکی لەنێوانی پیاوان و خانمان لەم نەخۆشیەدا ئەوەیە درەنگ دەردەکەوێت لە پشکنینەکاندا و دەبێتە هۆی ئەوەی تەواو نەخۆشیەکە تەشەنەبکات، بەهەمان شێوەی ئافرەتان نیشانەکان هەستی پێدەکرێت وەک گۆڕانکاری لەشێوەی مەمک یان دروستبوونی وەرەم..هتد، بەڵام چارەسەرەکان بۆ پیاوان زیاتر کاریگەری هەیە.

بەپێی ئامارەکان ساڵانە لە جیهاندا لەنێوان 100 توشبووی حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک پیاوێک تووشدەبێت، لەهەمانکاتدا لە نێوانی 10 ملیۆن پیاودا یەک پیاو تووشدەبێت، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە سۆدان زیادیکردووە ساڵانە بە ڕێژەی لە %10 بەرزدەبێتەوە بەجۆرێک بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ناوچەی سۆدان لە نێوانی هەر 100 تووشبوویەک بە شێرپەنجەی مەمک 4 پیاو تووشی هەمان نەخۆشی دەبن.

پزیشکان و پسپۆرانی سۆدانیش ئامۆژگاری و هۆشیاری بڵاودەکەنەوە داوا لە پیاوان و خانمان دەکەن وەرزش و جوڵە ئەنجام بدەن خواردنەوە ڕووەکیەکان زۆر بخۆن و هەوڵبدەن لەماڵەوە سەما بکەن، چونکە سەما سوودێکی باشی هەیە و بەرگری لەش دژی ئەم نەخۆشیە زیاد دەکات.

پیاوێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک لەپاش بڕینەوەی مەمکی


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
سێلێنا

بۆ پیاوان ....ئاگاداری ژێرپەنجەی مەمک بن Reviewed by Unknown on 1:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.