Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆنیەتی كەمكردنەوەی باڵانسی بەفیڕۆچوی ئینتەرنێت!

چۆنیەتی كەمكردنەوەی باڵانسی بەفیڕۆچوی ئینتەرنێت بۆ بەكارهێنانی تۆڕەكانی ئینتەرنێت پێویستە بەپێی یاسای هێڵەكەت پارە بدەیت، جا بەكارهێنانی بەهۆی كۆمپیوتەرەوە یان مۆبایلە زیرەكەكانەوە بێت،  ئایا دەزانیت چۆن كەمتر باڵانست دەڕوات؟! بەتایبەت ئەوكاتانەی تۆ ئینتەرنێت بەكارنەهێنیت، بەڵام هەر باڵانست دەڕوات، بۆئەوەی كەمتر باڵانس بەكاربهێنیت ئەوا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە:

1- ئەگەر لەمۆبایلەكەتدا بەكارهێنەری (گۆگڵ كرۆم)یت، ئەوە رێگەیەك هەیە باڵانست بەڕێژەی 30-35% بۆ دەگێڕێتەوە، بۆ ئەمكارە بچۆرە سەر لیستی رێكخستنی پەرەكە، لەلستەكەدا Data Saver دەبینیت و ئەم بەشە كارا بكە، ئەوكات بەچاوی خۆت دەیبینیت، كە خەرجیت كەمكردووەتەوە.

2- خزمەتگوزاری (ئۆپرا) بۆ سەیركردنی گرتەی ڤیدیۆیی، بە باڵانسێكی كەمتر لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە بینەری گرتەی ڤیدیۆیی بە، ئەوەی پێویستە لەسەرت ئەنجامی بدەیت ئەوەیە سەرەتا ئەم بەرنامەیە دابەزێنیت، دواتر پەڕەكە بكەرەوە و بچۆرە سەر لیستی رێكخستنی پەڕەكە، لەلستەكەدا Data Saver دەبینیت لەبەرامبەریدا video compression هەیە، لەچوار گۆشەكەدا هێمای ڕاست لەچوارگۆشەكە دابنێ.

3-  ئەپڵیكەیشنی (فەیسبووك)  باڵانسێكی زۆری ئینتەرنێتی مۆبایلەكان دەبات، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیەش لەڕێگەی ئەپێكی ترەوە پەرەی فەیسبوك بكەرەوە یان بەشێوەیەكی كورتكراوە (short cut) بچۆرە ناو پەڕەی ئەم تۆڕەوە.

4- هەندێك (ئەپڵیكەیشن و یاری) دوای دابەزاندنیان لەمۆبایلەكەتدا داوای هێڵی ئینتەرنێت دەكەن، ئەمەش باڵانسێكی زۆرتری پێویستە، بەڵام ئەمەش رێگەچارەی خۆی هەیە، دەتوانیت بەبێ ئینتەرنێت یارییە ئەلیكترۆنیەكان بكەیتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆنیەتی كەمكردنەوەی باڵانسی بەفیڕۆچوی ئینتەرنێت! Reviewed by Unknown on 6:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.