به‌شێک له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
به‌شێک له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
وه‌رگێڕان له زمانی فارسییه‌وه: حه‌سه‌ن قازی
بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
زانکۆی هاروارد
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
[پڕۆژه‌ی مێژووی زاره‌کی ئێران]
به‌ڕێوه‌به‌ر: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
سه‌رله‌شکر هومایوونی له ساڵی 1282 [ی هه‌تاوی] له تاران هاتووه‌ته دنیا، دوای ته‌واو کردنی ساڵانی منداڵی چووه ده‌بستانی هیدایه‌ت و له دوایه ده‌بیرستانی هیدایه‌ت و پاشان چووه مه‌دره‌سه‌ی نیزام له وه‌زاڕه‌تی جه‌نگ. هاوکات له گه‌ڵ کوده‌تای ڕه‌زا شا بووه ئه‌فسه‌ر و مه‌ئموورییه‌تی درایه بۆ له‌شکری غه‌رب. له ساڵی ی 1324 هه‌تاوی کرا به فه‌رمانده‌ی له‌شکری کوردستان.
بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
گێڕه‌ره‌وه: تیمسار فه‌زلوڵای هومایوونی
به‌رواری وتووێژ: 5ی ئۆکتۆبری 1984
شوێنی وتووێژ: له‌نده‌ن – ئینگلیستان
وتووێژکار: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
کاسێتی پێنجه‌م
سەرتیپ فەزلوڵای هومایوونی فەرماندەی ئەڕتەشی ئێران
ترانسکراپسیۆنی کاسێتی پێنجه‌م له لاپه‌ڕه‌ی 10 وه
….عه‌رزی حزووری مباره‌کتان بکه‌م ئه‌وانمان نارد به‌ره‌و لای سه‌قز و ئێمه بۆخۆشمان چووینه سه‌قز.کاتێک ئێمه به‌ره‌و سه‌قز ده‌چوون ئیدی نه‌ده‌کرا له ڕێگای ” هۆبه‌توو” وه بچن، گوتم ده‌بێ به ڕێگای ” سیاه آب ” و به ته‌نیشت چۆمی دا بچین. کاتێک به ڕێوه بووین له ڕێگایه تووشی سهروانێک بووین به نێوی غهلغهلسایی. سه‌رهه‌نگ غه‌لغه‌لسائی ئه‌فسه‌ری ئیتیلاعات بوو، ئه‌فسه‌ری ڕوکنی دووه‌م بوو له ستادی ئه‌ڕته‌شه‌وه چوو بوو بۆ مه‌هاباد. ده‌ی لێمان پرسی غه‌لغه‌لسائی بۆ کوێ ده‌چی؟ گوتی،” به‌نده ده‌چمه‌وه تاران.” گوتمان چ بووه؟ گوتی، ” هیچ قوربان کاره‌که ته‌واو بوو.” گوتم کاری چی ته‌واو بوو؟ گوتی، ” قازیی محه‌مه‌د که سه‌رۆکایه‌تی جمهوورییهتهکەشی ڕاگه‌یاند.” سه‌رۆک کۆماری کوردستان؟ گوتی، ” به‌ڵێ 4000 نه‌فه‌ر ئه‌فسه‌ریان له‌وێ ئه‌ڕته‌شی ڕووسییه په‌روه‌ردەی کرد و هه‌مووشیان جلوبه‌رگی ڕووسییان ده‌به‌ر کرد و هیچ ئیدی ئێمه له‌وێ هیچمان له ده‌ست نایه، له‌وانه‌یه به‌نده بگرن و بمهێنن. ئه‌و خه‌یاڵه‌شیان هه‌بوو. به‌نده به شه‌و…” گوتم زۆر باشه. هاتین گه‌یشتینه ته‌نگێک، دیتمان به‌فره‌که زۆر توندی کردووه ئه‌سپه‌کان تا سینگیان ده به‌فر ڕۆده‌چن. هه‌رچۆنێک بێ له ته‌نگه‌که‌ش تێپه‌ڕین تانگێک گه‌یشتبووه داوێنی ته‌نگه‌که سواری بووین و هاتینه لێواری چۆمی، ئاوی چۆمیش هه‌ستابوو. شه‌وێ له‌وێ ماینه‌وه و بۆ به‌یانی زوو وه‌ڕێ که‌وتین، له چۆمیمان دا و گه‌یشتینه ئه‌و به‌ری ئاوه‌که. فه‌رمانده‌که‌ش داراب موختاری بوو به ماشێن هاتبوو ئه‌و به‌ری چوومی، سوار بووین و چووینه سه‌قز.”
ده‌ی وه‌زعییه‌ت چۆنه؟ گوتی ، ” به‌ڵێ ، له‌م لایه‌وه بارزانییه‌کان ،- که له‌به‌شی یه‌که‌می قسه‌کان دا عه‌زرم کردی – ئه‌وانه له به‌ر گوشارێکی له سه‌ریان بووه له خاکی عێڕاقه‌وه هاتوونه‌ته نێو خاکی ئێران. ژماره‌یه‌ک له‌وان له ده‌ورو به‌ری میاندواو و شاهین دێژ [ سایین قه‌ڵا] و ژماره‌یه‌کیشیان له ده‌ورو به‌ری بۆکانن و هێندێکیشیان هاتوون بۆ سه‌را و مه‌لامسته‌فای بارزانی ش له سه‌رایه. ده‌ی سه‌را له کوێ یه؟ سه‌را له ده‌ور و به‌ری سه‌قزه. حه‌مه ڕه‌شیدیش که عه‌رزم کردی به ژه‌نه‌ڕاڵ فرهیزرم گوت خه‌ڵکی عێڕاقه، ئه‌ویش هاتووه‌ته لای مه‌لا مسته‌فای بارزانی به 135 نه‌فه‌ر سواره‌وه. ده‌ی؟ به‌ڵێ ئه‌و ده‌می وه‌زعییه‌ت ئاوا بوو. ئه‌و ئاغای عه‌بباسی یه‌ش که دواتر بوو به سهناتۆریش، به نوێنه‌ری مه‌جلیس، به سه‌ناتۆر و ئه‌و خاوه‌نی سه‌را بوو. بانگمان کرد بێته سه‌قز؟ ده‌ی عه‌بباسی چ باسه؟ گوتی جه‌ره‌یان ئه‌وه‌یه و ئاوایه و هه‌موو شتی باس کرد. زۆر باشه. نامه‌یه‌کم نووسی بۆ حه‌مه‌ڕه‌شید خانی قادر خانزاده که ئاغای حه‌مه ڕه‌شید خان ئێوه له ” سه‌را” چ ده‌که‌ن؟ ئێوه له خاکی عێڕاق داده‌نیشن مه‌به‌ستتان له هاتن بۆ سه‌را چییه؟ تکایه به ڕوونی ئاگادارمان که‌نه‌وه. [ به نووسراو] ووڵامی نه‌داوه په‌یامی نارد. له په‌یامه‌که‌ی دا گوتبووی ئێمه کارێکمان نییه ڕێگا بده‌ن ئێمه بچینه بانه ئاماده‌ین شان به شانی ئێوه‌ش ببزووینه‌وه ته‌نێ به‌وشه‌رته‌ی که پادگانی بانه له‌وێنده‌رێ نه‌بێ، گوتم سه‌یره ده‌تانه‌وێ شان به شانی ئێمه ببزوونه‌وه و کار بکه‌ن. دیتم ئه‌وه قسه‌یه‌کی نا به‌جێ یه. ئه‌و کاره‌ی که کردمان ئه‌وه بوو ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان کرد به ڕاهێزاندنی بانه و سەردهشت و گوردانێکیشمان له سه‌ر ڕێگای نێوان سه‌قز بۆ بانه له یه‌که‌ی تازه دامه‌زراند. فه‌رمانیشم دا ئەوەی لە کەلوپەل لە سنە مابووەوە باری ووشترانی کەن، بە ئاسایی ووشتران سەرلەبەیانی کە بەفر دەیبەستێ و بەستەڵەکە هاسانتر دەتوانن تێپەڕن. نیزیکەی سەد و پەنجا شێست ووشتریان گرت و ئەو کەلوپەلانەی کە لە ستوونەکان بە جێ مابوون بە تایبەتی بێنزین زیاتر و نەوتیان لێ بار کردن و لە گەڵ گوردانێکی سوارە دا هاتنە سەقز. ئێمە گوردانەکەمان لەوێ دامەزراند و بۆ بانەش لەو گوردانە کەلکمان وەرگرت و یەکەیەکمان دا بە سەردەشت و خاروبارمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی تا جۆزەردانی ساڵی داهاتوو بەش بکا، هەموو شتێکیانمان دابین کرد ، بێسیمەکانیانمان چاک کردەوە و لە وەزعییەتی ئامادە دا بووین کە ئەگەر بیانەوێ [مەبەستی کوردەکانە، وەرگێڕ] شتێکمان بە دژی بکەن ئێمە ئامادەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیان. فەرمانمان دا لە پادگانەکانی سەقز و بانە و سەردەشت لە گشت ئەو بەرزاییانەی کە دەڕواننە شاری بورج ساز بکەن چونکە دیتمان ئەگەر بمانەوێ گشت هێزەکانمان شەوانە لە شاخان دا بن لە نێو دەچن، بەڵام لە بورج دا دە نەفەر دابین دەکرێن. ئەوانیش [ مەبەستی کوردەکانە، وەرگێڕ] کە تۆپیان نییە، تفەنگیان هەیە، یان موسەلسەلیان هەیە،شتێکیان نییە، هەر ئەو کارەشمان کرد. هەڵکەوتی خۆمان قاییم کرد.
وەکوو دیکەش هێندێک ئاڵوگۆڕ کرا و سپەهبود ئەمیر ئەحمەدی بوو بە وەزیری شەڕ. ئێمە سەبارەت بە جەرەیان و بارودۆخی کوردستان گوزارشتمان بۆ دەنارد. ئەو بۆچوونی ئاوا بوو کە ئێمە سەردەشت و بانە چۆل کەین بێینە دواوە چونکە ئاوا بە دەرەوەین و لە نێو جەرگی کوردستان داین. ئێمە ووڵاممان داوە کە ئاغا ئەوە دەبێتە هۆی هێندێک تەلەفات. باشتر وایە ئێستا کە ئێمە هەموو شتی تاکوتەرای خۆمان دابین کردووە ئەوان لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و ئەگەریش شتێک هاتە پێشی هەر لەوێ خەساریان لێ بکەوێ باشترە و هەلوێستی خۆیان بپارێزن. لە سەر ئەوە دژایەتییەک لە نێوان ئێمە و سپەهبود ئەمیر ئەحمەدی دا پەیدا بوو، بەڵام ئەو هەر قسەی خۆی دەکرد و ئێمەش حنجەتمان بۆ دەهێناوە، دوا جار داوای پشکنێرمان کرد. دەی پشکنێری بەرز بنێرە با بێ بە چاوی خۆی ببینێ. لە پێشدا سەرلەشکر موقەدەم یان دیاری کرد.
پرسیار: کامە موقەدەم؟
ووڵام: سەرلەشکر موقەدەم ی بە نێو بانگی ئازەربایجانی، شت ئی مەراغە،
پرسیار: بەڵێ، هەر ئەو کەسەی کە لە ئازەربایجان بوو بە ئوستانداریش.
ووڵام: ئوستانداری ئازەربایجان. دوای 48 سه‌عات سپه‌هبود ڕه‌زم ئارا وه‌ک پشکنێر دیاری کرا و له گه‌ڵ هه‌یئه‌تێک هات.
پرسیار: بۆ خۆی؟
ووڵام: به‌ڵێ. ڕه‌زم ئارا تا ئه‌و ده‌می له به‌ر چاو که‌وتبوو به‌ڵام ده‌رکه‌وت کاره‌که‌ی جێ به جێ بووه و هات. هات و ڕه‌زم ئارا گه‌یشته هه‌مه‌دان و له‌وێوه قسه‌ی له گه‌ڵ کردم و گوتی، ” فڵانه‌که‌س هه‌تا ئه‌من ده‌گه‌مێ نابێ هیچ جۆره تێکهه‌ڵچوون و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک بکرێ.” گوتم نا ئێمه ئاوقایان نابین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بییانه‌وێ ده‌ستدرێژی بکه‌ن ئێمه ناچار ده‌بین وه‌ک ئه‌وان بجووڵێێنهوه و ووڵامیان بده‌ینه‌وه.
له‌و نێوه دا خه‌به‌ر هات که ڕووسه‌کانیش به‌و بڕیاره‌ی که داندراوه ده‌یانه‌وێ به‌ره‌به‌ره، واته هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێ به‌ره به‌ره ئێران چۆل که‌ن، و ڕووسه‌کانیش بڕیاره که پاشه کشه بکه‌ن ئێستا ئه‌وه خه‌ریکن کورده‌کانی ئازه‌ربایجان و مه‌هاباد به هێز دەکەن واته ئه‌و چه‌کانه‌ی هه‌بووه و ئه‌وانیان له له‌شکره‌کانی ئه‌وێ ئه‌ستاندبوو هه‌موویان دا به ئه‌وانه [ مه‌به‌ستی به کورده‌کانه، وه‌رگێڕ]. ئێستا له‌شکری ئازه‌ربایجان، له‌شکری ڕه‌زائییه چه‌ک کران. ته‌ورێز، له‌شکری ئه‌رده‌وێڵ، ئه‌وێ سێ له‌شکری لێ بوو. هه‌موو چه‌که‌کانی ئه‌و لهشکرانهیان لێ ئه‌ستاندن و دایانن به‌و عه‌شیره‌تانه‌ی کوردستان، به قازیی محمه‌د. ده‌ی جا ئێمه به فڕۆکه گۆیا بۆ شناسایی چووین. دوایه چووین له پڕ بینیمان ئاغا ئه‌وه نیزیکه‌ی چوار سه‌د پێنسه‌د نه‌فه‌ر سواره له ده‌ورو به‌ری ئه‌و گوردانهن که ئێمه له سه‌ر ڕێگامان دانابوو، نیزیکەی دوو سێ کیلۆمیترێک له‌وان دوورن. ئێمه به ڕێگای لووله‌ی خه‌به‌ر گوردانه‌که‌مان ئاگادار کرد.
پرسیار: چی؟
ووڵام: ئه‌وه‌ی پێویست بێ ده‌نوسرێ له هێندێک لووله‌ی ته‌نه‌که‌یان ده‌نێن، مولاحه‌زه ده‌فه‌رمووی؟
پرسیار: به‌ڵێ، ئه‌وانه به‌ر ده‌ده‌نه‌وه؟
ووڵام: به‌ڵێ به‌ری ده‌ده‌نه‌وه، ڕاست ده‌چێته خوارێ و با بۆ ئه‌م لاو ئه‌ولای نابا و ڕاست ده‌که‌وێته نێوه‌ڕاست. شتێک ڕاده‌خه‌ن گۆیا چادری ناسینه‌وه‌یان. کاتێک چادره‌که شناسایی کرا، فڕۆکه‌که ده‌سووڕێته‌وه ، دەسووڕێتهوه له‌و شوێنه‌ی که پێویسته لووله‌که به‌ر ده‌داته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ده‌کا و دێته‌وه.پێمان گوتن ئاغا شه‌وێ ئاگاتان له خۆتان بێ که ئه‌مشه‌و ئه‌و یه‌کانه هێڕشتان ده‌که‌نێ. دوایه چوومه بانه و بانهشم ئاگادار کرد و گه‌ڕاینه‌وه ئاغا دیتمان نا، ئه‌وانه به‌و شێوه‌یه له‌وانه‌یه شه‌وێ هێرشبکه‌ن و به موسه‌لسه‌ل دهگیانیان که‌وتین. ده وه‌ره لییان ده. ته‌ق، ته‌ق، ته‌ق، ته‌ق.
پرسیار: به فڕۆکه ؟
پرسیار: به فڕۆکه ؟
ووڵام: به فڕۆکه. هه‌شت نۆ ئه‌سپ و نه‌فه‌ر بریندار بوون و ئێمه‌ش ڕۆیشتین.چووینه سه‌قز، ئاغا له سه‌ری شه‌وه‌وه تا به‌یانی دیتمان ئه‌وه هه‌ر ده‌نگی ته‌قه دێ و نوور ئهفکەنیش به کار ده‌هێندرێ. ده‌رکه‌وت ئه‌و گوردانه‌ی که له سه‌ر ڕێگا دامه‌زرابوو که‌وتبووه به‌ر هێرشی عه‌شیره‌ته‌کان و ئه‌وان هێرشیان کرد بووه سه‌ر قهرارگایهکه. به‌ڵام [هێزی ] ئێمه قه‌رارگاکه‌یان پاراست. سه‌نگه‌ریان قایم بوو تێیدا دانیشتن و ئه‌وان نه‌یانتوانی هیچ بکه‌ن. هه‌تا به‌یانی له‌وێ بوون و دوایه بڵاوه‌یان کرد بوو. ڕه‌زم ئاڕا گه‌یشته سنه، ته‌له‌فۆنی کرد وه‌زع چۆنه، خه‌به‌ر چییه؟ ئێمه پێمان گوت، ” گوتی ئاغا من که گوتبووم.” گوتم ئاغا مه‌گه‌ر به ده‌ست منه؟ ئێمه لێره دانیشین، دانیشین، ئاغا عه‌شیره‌ت بێن پادگان بگرن دوایه که‌چی له جێ‌دا هه‌ر ته‌قه‌ش نه‌که‌ین. له کورتی ببڕمه‌وه، بۆ سبه‌ینێ ئێوارێ هات و ئێمه‌ش تا سێ چوار فه‌رسه‌خی گۆیا پێشوازیمان لێکرد و دابه‌زی و ڕووی منی ماچ کرد و له‌وانه. گوتی، ” فڵانه‌که‌س هێندێک شت هه‌نه ده‌بێ له گه‌ڵت بیانهێنمه گۆڕێ.” گوتم به‌ڵێ بفه‌رموو. گوتی، ” ده‌ڵێن که ئێوه عه‌شیره‌ته‌کان هان ده‌ده‌ن”. گوتم به چ مه‌به‌ستێک؟ بۆ چ ئارمانجێک؟ گوتی، ” نا، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئێوه له پێش دا به دژی ئه‌وان ده‌جووڵێنه‌وه و کارێکی وا ده‌که‌ن ئه‌وانیش کاردانه‌وه نیشان بده‌ن”. گوتم که کاتێک من ده‌چم له دوو سێ کیلۆمیتری دا پێنسه‌د سواره‌ی چه‌کدار هه‌ن ئه‌وانه خۆ بۆ میوانی نه‌هاتوونه وێنده‌رێ، ئه‌وانه به نییه‌تی خراپ هاتوون. خۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوانه‌ش نین، له تایفه دوورده‌سته‌کانه‌وه هاتوونه وێنده‌رێ بۆچی هاتوونه ده‌ورو به‌ری پادگان. جا ئه‌وه دیاره من نابێ بێڵم له پێش دا ئه‌وانه ده‌ست به‌کار بن بۆ هێرش کردن بۆ سه‌ر پادگان، به‌ڵکوو ده‌بێ له کۆڵ‌یان که‌مه‌وه. گوتی، ” هه‌رچۆنێک بێ له تاران وایان ده‌گوت”. گوتم له تاران [ڕه‌نگه که‌سێک] له ڕووی ئاگادار نه‌بوونه‌وه ئه‌وه‌ی گوتبێ.گوتی، ” موزه‌فه‌ری فیرووز چووه‌ته ته‌ورێز، قه‌واموسه‌لته‌نه ئه‌منی نارد بۆ ئێره، موزه‌فه‌ری فیرووزی ناردووه که له گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری قسه بکا، منیشی ناردووه له گه‌ڵ قازیی محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هه‌ر دووکیان قسه بکرێ.گوتی، ” ئێستا من نامه‌یه‌ک ده‌نووسم بینێره بۆ قازیی محه‌مه‌د. نامه‌که‌ی نووسی، ” به‌ڵێ جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف مه‌ئموورییه‌تی داوه به من تا چاوم به ئێوه بکه‌وێ.” له هه‌مان حاڵ دا به تێلگڕافیش له گه‌ڵ موزه‌فه‌ری فیرووز له پێوه‌ندی دا بوو.قازیی محه‌مه‌د له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی و وه‌زیری شه‌ڕه‌که‌ی واته حاجی بابه شێخ و که‌سێکی دی که یونیفۆرمی نیزامی ده‌به‌ر دابوو، هاتنه ” سه‌را ” ئاگاداریان کردین ئێمه هاتووین ده‌مانه‌وێ بێین بۆ سه‌قز، ئه‌فسه‌رێک بێ ئێمه بهێنێ. ده‌ی ئه‌فسه‌رێکمان نارد بۆ نیزیک شاری چوو و ئه‌وانه‌ی هێنا. هاتنه ژوورێ. ئه‌وه‌م عه‌رز نه‌کردی کاتێک ڕه‌زم ئاڕا هات سێ نوێنه‌ریشی له گه‌ڵ بوو. گوتی ئه‌وه عه‌لیزاده‌یه و ئه‌وه ئازه‌ربادگان نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌رین، ئه‌وانی ناساند. ئه‌وانه له که‌سانی حوڕ و ئازادیخوازن. دهێ ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئاغایانی ئازه‌ربادگان و ئاغای عه‌لیزاده ناسیاویمان په‌یدا کرد. گوتی، ” نوێنه‌رانی قازیی محه‌مه‌د بێن با قسه بکه‌ین سه‌راوه‌ردی ناوچه‌که‌یان بۆ دیاری بکه‌ین و ئه‌وان له کوێ بن و ئێمه له کوێ بین. ده‌ی هاتن. نوێنه‌رانی قازیی محه‌مه‌د هاتن. گوتی ، ” باشه له کوێ مزڵ ده‌ده‌ی به‌وانه؟” گوتم ئه‌وانه با بچنه ماڵی عه‌بباسی. گوتی ماڵی عه‌بباسی نا، ئه‌ی نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌ری له کوێ جێ ده‌که‌یه‌وه؟ گوتم ماڵی موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه، له خانه ناوچه‌ییه‌کان بوو. ده‌ی ئه‌وان له ماڵی عه‌بباسی مانه‌وه و ئه‌وانیدیش له ماڵی موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه. دوایه ڕه‌زم ئارا ناردی به دوویاندا ده‌ی وه‌رن دانیشین قسه بکه‌ین. گوتیان، ” نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تازه هاتووین ئێوه ده‌بێ بۆ چاوپێکه‌تنمان بێنه لای ئێمه. ڕه‌زم ئاڕا گوتبووی، ” که ئه‌وه نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌ری ش لێره‌ن.” بڕیار وا داندرا له ماڵی موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه که نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌ری ش له‌وێ بوون کۆ ببینه‌وه. ئه‌وه‌یان قه‌بووڵ کرد، ئه‌وجار ڕه‌زم ئاڕا به منی گوت،” ده‌ی وه‌ره با بچین.” گوتم تیمسار ئێوه ته‌شریف ببن به‌نده … گوتی، ” نا ئێوه فه‌رمانده‌ی له‌شکر و به‌رپرسی کاروباره‌کانن ، ئێوه‌ش وه‌رن” چووین. چووین دانیشتین و قسه‌ی جۆر به جۆر کرا. پاشان گوتیان، ” ده‌ی ئه‌و سووڕه‌ت مه‌جلیسه بنووسن” دوایه له‌گه‌ڵ ڕه‌زم ئاڕا ده‌ستمان کرد به نووسین: به پێی فه‌رمانی جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف قه‌وامولسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیری ئێران و فڵان و فڵان.. ئه‌وان پرۆتێستیان کرد. گوتیان ئه‌گه‌ر ده‌نووسن جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف قه‌وامولسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیری ئێران ده‌بێ بش نووسن جه‌نابی ئاغای جه‌عفه‌ر پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکوه‌زیری ئازه‌ربایجان و قازیی محه‌مه‌د سه‌رۆک جمهووری کوردستان و ئه‌گه‌ر نابێ عینوان و له‌قه‌ب بنووسن بۆ هیچکامیان مه‌نووسن. هه‌ر بنووسن جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف قەوامولسهلتهنه، جه‌نابی ئاغای جه‌عفه‌ر پیشه‌وه‌ری، جه‌نابی ئاغای قازیی محه‌مه‌د. دواجار ڕه‌زم ئاڕا قه‌بووڵی کرد به‌و سه‌ردێڕه سووڕه‌ت مه‌جلیس بنووسین. نێوانی یهکەکان به مه‌ودای تیری تۆپێک بێ و هیچ لا هێرشی یه‌ک نه‌که‌ن تا وتووێژی سیاسی له مه‌رکه‌ز بکرێ و بڕیاری پێویست بدرێ. ده‌ی باشه. ئه‌وان ئیمزایان کرد. خودالێخۆش‌بوو ڕه‌زم ئاڕا سووڕه‌ت مه‌جلیسه‌که‌ی له پێش من دانا که منیش ئیمزای که‌م. گوتم من ئیمزای ناکه‌م. گوتی چۆن؟ گوتم ئێوه مه‌ئموورییه‌ت تان دراوه‌تێ که له‌گه‌ڵ ئه‌وانه وتووێژ بکه‌ن، خۆ من مه‌ئموورییه‌تێکی ئاوام نییه. که وا بوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستدرێژی نه‌که‌ن ئه‌م به‌نده‌یه‌ش ده‌توانم عه‌رز بکه‌م که ئێمه‌ش هیچ ده‌ستدرێژی ناکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستدرێژی بکه‌ن ئێمه درێژه ده‌ده‌ین به عه‌مه‌لییات. گوتی باشە پێویست ناکا ئێوەش ئیمزای کەن. گوتم بەندەش هەر لەو ڕووەوە ئیمزای ناکەم.گوتی زۆر باشە، زۆر باشە. ناڕەحەت بوو. قسەکان تەواو بوون هاتینەوە.هاتینەوە دەفتەر گوتی، ” ئێوە لە حزووری ئەوان دا.” گوتم نا حەقیقەتم بە ئێوە گوت. ئەمن هەتا ئەو سەعاتەی کە لێرەم و بەرپرسیارەتیم هەیە قوربان دەبێ ئەرکی خۆم بەجێ بێنم. هەر کاتێک وجوودی بەندەتان بە پێویست نەزانی دەبێ تێلگڕاف بنێرن بەندە بڕۆم واتە ئەمر بکەن لێرەوە بچمەوە تاران. بەڵام بەندە ناتوانم وەک کەسێک کە برین دەکولێنێتەوە هەلسوکەوت بکەم. دانیشم لێرە لە پشت ئەم مێزە و خۆم ببەستمەوە چونکە نابێ هیچ خەتایەک لە منەوە ڕوو بدا. ئەوان بێن و بڕژێنە سەرمان لە کاتێکی ئاوا دا کە ئێمە لە جێ‌دا نەتوانین کارێک بکەین، گوتی، ” زۆر باشە”، دوایە بۆ بەیانی گوتی فڵانەکەس ئێمە دەمانەوێ بەرەو بانە بچین لە گەڵ نوێنەرانی پیشەوەری و قازی محەمەد، ئێمە چەند جیپمان ئامادە کرد و ئەوانە سوار بوون و وەڕێ کەوتن. ئاغا نیزیکەی دەکیلۆمیترێکیان ئاژۆتبوو بارزانییەکان ئەوانەیان لە بەرزاییەکانەوە بە گوللان داگرت.
پرسیار: بارزانییەکان لە گەڵ قازیی محەمەد نەبوون؟
پرسیار: بارزانییەکان لە گەڵ قازیی محەمەد نەبوون؟
ووڵام: با لە گەڵی بوون، بەڵام بە پێی فەرمانی نیزامی خۆیان دەبزووتنەوە. بەڵێ ئەوانە ئوتومۆبیلی ڕەزم ئارا و نوێنەرانی قازیی محەمەد و ئاغای پیشەوەری یان وەبەر گوللە و موسەلسەلان دا. ئەوانە گەڕانەوە سەقز. گوتی، ” ئاغا خۆ ئەوانە بە قسەی کەس ناکەن” بارزانییەکان ئاوا و ئاوان. گوتم بەڵێ وایە. ئێوە نووسیتان مەودای گولە تۆپێک لە نێوان دا بێ، ئەوە نییە بەڕێوەی نابەن، کە ئەوانە عەشیرەتین. گوتی، ” بەڵێ.” تێلگڕافی کرد بۆ تاران. دەی شەوێش خۆ تاران نەیدەتوانی هیچ بکا. گوتی، ” دەی فڵانەکەس” شەوێ گوتی، ” فڵانەکەس ئێوە حوکمێکی عەمەلیاتی بنووسن ئەگەر ئێمە بمانەوێ بە زۆری پێشرۆیی بکەین بە چ شێوەیەک بێ.” سپەهبود مەجیدی ش لەوێ بوو، ئەو دەمی سەرگورد بوو ئەویش لە گەڵ ئەوانەدا بوو کە لەتەک ڕەزم ئاڕا دا هاتبوون. ئەوم لە دیواندەرە دانا کە ناگاتە سەقز کە من سەرۆکی ستادی لەشکر بووم و لە گەڵ ئەو عەشیرەتانە ناسیاویم هەیە ڕێگا بدەن من لەوێ بمێنمەوە و لەگەڵ ئەو عەشیرەتانەی مەڵبەندی دیواندەرە قسە بکەم و ئەوانە ئامادە بکەم کە ئێمە چەکیان بدەینێ ئەوانەش بە دژی ئەوان [ مەبەستی کوردەکانە، وەرگێڕ ] وەگەڕ کەون.زۆر باشە. ئاغا تەلەفۆنێکی کرد بۆ ڕەزم ئاڕا و باسی ئەوەی بۆ کرد کە هەموویان ئامادەن. ئەمر بفەرموون سێسەد تفەنگ بدەن بەوانە. من بە ڕەزم ئاڕام گوت ئاغا ئەو کارە مەکەن، لەو بار‌و دۆخە دا تفەنگ دان بە عەشیرەتەکان هەڵەیە و ئەمانە خۆشیان پێشینەی خراپیان هەیە ئێستا ئێمە بە چ متمانەیەکەوە دەتوانین چەک بدەین بە ئەوانە؟ گوتی، “نا ئاغا مەجیدی ش ئەفسەرێکی ساکار نییە و داوخوازێکی هەیە من دەڵێم کە بیاندەینێ.” گوتم باشە فەرموو بنووسە. ئێمە گوزارشت دەنێرین بۆ تاران. ئێمە تێلگرافمان کرد بۆ تاران. گوتیان، ” بەڵێ بیروڕای ڕەزم ئاڕا جێ بە جێ بکرێ.” گوتمان باشە، گوتمان بنێرن لە سنەوە تفەنگ بێنن، لە دیواندەرە تەسلیمی مەجیدی بکەن.، خاروباریشیان بدرێتێ. زۆر باشە. فەرمان بدەن. نووسیمان بۆ سنە گوتمان ئاغا خاروباریان بۆ بنێرن. ئاغا فڵان و ئاغا، دوای ئەوەی کە هەموو ئەمانەمان بۆناردن، دەستور بفەرموون کە چوار موسەلسەل لەگەڵ خەدەمەی پێویست لە بەر دەست مەجیدی بنێن. گوتم ئاغا شتێکی ئاوا نالوێ. نیزامی لەگەڵ عەشیرەت ناتوانن عەمەلیات بکەن،یا دەبێ نیزامی سیفر بێ یان عەشایر. عەشیرەتەکان خۆیان عەمەلیات بکەن، و نیزامییەکانیش خۆیان. ئێمە بێنین ئەوانە تێکەڵ کەین، ئاغا لە پڕ هاتوو دەستە نیزامییەکەیان به‌جێ هێشت و پاشەکشەیان کرد، دەچنە سەر نیزامییەکان و چەکیان دەکەن ئاغا. شتێکی ئاوا مومکین نییە. ئەگەر پێشم بڵێن ئەمن ئەو فەرمانە جێ بە جێ ناکەم چونکە دەزانم هەڵەیە. گوتیان باشە ئێستا کە نیزامی نانێری تفەنگەکانیان بدەنێ. گوتمان ئەوە تفەنگەکانمان ناردووە. دەی بڕیار بوو مەجیدی لەگەڵ ئەوان عەشیرەتان وەجووڵە کەوێ.
قوربان لە سەر نەخشە ئێمە ئەگەر بەرزاییەکانی کوێ بگرین، چۆنە؟ گوتم یەکجار زۆر باشە. کوێ بگرین، کوێ بگرین. زۆر باشە دوا جار کە ئەوان لەم تەنیشتەوە بڕۆن و ئێمەش لەو تەنیشتەوە و گۆیا بەرزاییەکانی بارزانییەکان بکوتین و بچینە پێشێ. حوکمی ئۆپێڕاسیۆنمان دەر کرد ، شێوەی جووڵە و پێشڕەوی و بەشەکان و بە چ شێوە. پێمانگوتن ئێوەش دەبێ پاراف بدەن.ئیمزای کرد ،ئێمەش ئیمزامان کرد بڵاومان کردەوە. ئەو ستوونە کە هەر نەچوو، یانی چوو، سێ چوار فرسەخێک کە چووە پێشێ لەوێ وەستا کە بەڵێ ئێمە پێداویستیمان بەوەهەیە لە لایەن هێزی نیزامییەوە تەقوییەت بکرێن، دەنا سەربەخۆ ناتوانین عەمەلییات بکەین. ئەو ستوونە چوو لە گەڵ بارزانییەکان تێک هەڵچوو. سێ نەفەر ئەفسەر و ٣٥ نەفەری دیکە کووژران هەتا بەرزاییەکانی سەرەوەی لای شاری سەقز داگیر کرا .
قوربان لە سەر نەخشە ئێمە ئەگەر بەرزاییەکانی کوێ بگرین، چۆنە؟ گوتم یەکجار زۆر باشە. کوێ بگرین، کوێ بگرین. زۆر باشە دوا جار کە ئەوان لەم تەنیشتەوە بڕۆن و ئێمەش لەو تەنیشتەوە و گۆیا بەرزاییەکانی بارزانییەکان بکوتین و بچینە پێشێ. حوکمی ئۆپێڕاسیۆنمان دەر کرد ، شێوەی جووڵە و پێشڕەوی و بەشەکان و بە چ شێوە. پێمانگوتن ئێوەش دەبێ پاراف بدەن.ئیمزای کرد ،ئێمەش ئیمزامان کرد بڵاومان کردەوە. ئەو ستوونە کە هەر نەچوو، یانی چوو، سێ چوار فرسەخێک کە چووە پێشێ لەوێ وەستا کە بەڵێ ئێمە پێداویستیمان بەوەهەیە لە لایەن هێزی نیزامییەوە تەقوییەت بکرێن، دەنا سەربەخۆ ناتوانین عەمەلییات بکەین. ئەو ستوونە چوو لە گەڵ بارزانییەکان تێک هەڵچوو. سێ نەفەر ئەفسەر و ٣٥ نەفەری دیکە کووژران هەتا بەرزاییەکانی سەرەوەی لای شاری سەقز داگیر کرا .
پرسیار: ٣٥ نەفەر ئەفسەر؟
ووڵام : سێ ئەفسەر و ٣٥ نیزامی
پرسیار: بەڵێ.
ووڵام: بەڵێ، تاریک داهات و سەنگەرەکانیان لە بارزانییەکان ئەستاندەوە، بارزانییەکان ئەوێیان بە جێهێشت و لە بەرزاییەکانی ئەولاتر دامەزران. دوایە ڕەزم ئاڕا گوتی کە فڵانەکەس جەرەیانەکە ئاوایە. گوتم بەڵێ ئاوایە ئیتر. دەی ئەوەم عەرز نەکردی. ئەو ڕۆژەی خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئارا ئەو سەرهەنگ شاهروخشاهیەی کە ئێستا بووه بە سپەهبود، ئەوەش لە گەڵ سوئیتی ڕەزم ئاڕا بوو هەشت نۆ نەفەر سەرهەنگ بوون، سەرهەنگ بەهرامی، سەرهەنگ شاهڕوخشاهی، عەرز بکەم بە حزوورتان کە ئێمە دانیشتبووین لە گەڵ خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئارا خەریک بووین نەهارمان دەخوارد، ئەویش لە “ساحێب” بوو ئەو شاهڕوخی یە. گوتی،” ئاغا لەو هەورازەی پشتی ساحێب کوردەکان هاتن و دوو کامیۆنی کە شەکریان بار بوو ، بردوویانە ئێستا چ دەفەرموون؟ ئاه، بە خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئاڕام گوت ئاغا ئەم سەرهەنگەی کە لەڵ خۆت هەڵت گرتووە هێناوتە ئاگات لێیە کە ڕادەی بیر کردنەوەی تا چ ئەندازەیەکە؟ لەبەر ئەوەی خۆی هیچی نەکردووە ، ئێستا هاتووە دەپرسێ ، ئێستا ئێوە چ دەفەرموون! ئەوە فەرموونی ناوێ ، ئەتۆ گوردانت لە بەر دەست دایە دەبێ هەستی بچی. ئێمە دەستبەجێ سواری جیپ بووین و چووینە شوێنەکە. گوتم ئاغا مەگەر تۆ گوردانت نییە؟ بۆ هیچت نەکرد بۆ ڕزگاری ئەوانە؟ بە کورتی چووین. چووین دوو تانکمان نارد ، دیتمان دەی، بە دووربین تەماشامان کرد دەی دیتمان ئەوانە کە ناتوانن کامیونەکان بەرنە کێوی، کامیۆنە شەکرەکەیان بردبووە داوێنی کێوی ئیستا چاوەڕێ دەکەن کیسە کیسە بارەکە داگرن و بیبەن. فەرمانمان دا کە دوو تانک داخوشین بەرەو کامیون، هەر ئەوان تەقەیان دەکرد . با ئەوەندە تەقە بکەن هەتا گیانی دەردەچێ ، خۆ هیچ شوێنێک لە تانکەکە ناکا. تانکەکان چوونە تەنیشت کامیۆنەکان . کامیۆنەکانیان بۆکسێل کرد. هەر خەرێک بوو کارتۆنیان دەهێنا شەکرەکانی تێکەن و بیبەن، دەبینن ئەوە کامیۆنەکە دەڕوا. هەر تەق و تۆق لە کامیۆنەکانیان دەدا چ ئەسەری نەبوو. کامیۆنەکان بۆکسێل کران و ، تانکەکان خەریک بوون دەیانهێننانەوە. دوو کامیۆنە شەکرەکەیان هێناوە. لەو شوێنەش، لە گەردەنەکە فەرمانمان دا بورج دروست بکرێ و گرووپێک لەوێ دابمەزرێندرێ و گەڕاینەوە. مەبەست ئەوەیە بڵێم کاتێک ئەوە ڕوویدا خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئارا تێلگڕافی کرد کە ئەمن دەبێ بچمە تاران..
پرسیار: کێ دەبێ بچتە تاران ؟
ووڵام: ڕەزم ئاڕا. گوتی، ” کاربەدەستانی مەرکەز هێندەیان ئاگا لە وەزعی کوردستان نییە و نازانن شەپکە توندە “گوتم باشە ئەی ئەو تێلگڕافانەی بۆیان دەنێردرێ نایان خوێننەوە؟ گوتی، ” بەڵێ دەیانخوێننەوە، بەڵام سەریان زۆر قاڵە و کاریان زۆرە.” چوە تاران و لە دوای دە ڕۆژ بوو بە سەرۆکی ستادی ئەڕتەش. جا تێڵگڕافی کرد بۆ ئێمە کە بەڵێ ئێستا ئێوە بە هەموو هێزی خۆتانەوە لەوێ ئەرکی خۆتان بە جێ بهێنن و هەر جۆرە یارمەتی و تەقوییەتێکیشتان بوێ بۆتان دەنێرن و ئاوا و ئاوا. جا ئێستا قسە لەوە بوو کە مەبەستیان بوو بۆ عەمەلییات لە ئازەربایجان موزاکەرەی سیاسی بکەن. قەوامولسەلتەنە چووە شووڕەوی و لە گەڵ ڕووسەکان قسەی کرد، ڕووسەکان مەسئەلەی نەوت یان هێنا گۆڕێ. ئەویش پێی گوتن دەبێ هەڵبژاردنی مەجلیس بکرێ، نوێنەران هەبن قۆڵی لە سەر بکێشن و ئێمە ئیمتیازی نەوت تان بدەینێ. و ئەو هەڵبژاردنی نوێنەرانەش بەستراوەتەوە بەوەی کە هێمنی هەبێ و بکرێ سندووقی دەنگدان ڕۆ بنرێ و خەڵک دەنگ بدەن. جا بۆیە نەیروو [هیزی ئه‌ڕته‌ش ] ده‌بێ بچێته ئازه‌ربایجانێ. ڕووسه‌کان هه‌تا زه‌نگانیان داگیر کرد بوو، بۆخۆشیان پیشه‌وه‌ری یان هێنا و له سه‌ر کاریان دانا، پیشه‌وه‌ری ش هێندێک هێزی له زه‌نگان دامه‌زراند بوو، له میانه ڕای گرتبوون، له ته‌په‌ی ماکۆ. قازیی محه‌مه‌د که ئه‌وانه‌ی هێنا بوو، سه‌رای پێ کوتا بوو[!!] و له کوێ و کوێی داگیر کردووه. هه‌موو چه‌که‌کانیان دا به‌وانه ئێستا که خۆیان [ ڕووسه‌کان] خه‌ریکن پاشه کشه ده‌که‌ن، ئه‌وانه ده‌بێ جێیان بگرنه‌وه و عه‌مه‌لییاته‌که به‌ڕێوه به‌رن. تێلگرافیان بۆ کردم که ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و تاران بچم ، به فڕۆکه، ئێمه‌ش هه‌ستاین چووینه تارانێ.
گوتیان کۆمیسیۆنێک هه‌یه به ئاماده‌یی قه‌وامولسه‌لته‌نه، وه‌زیری شه‌ڕ، سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش و ئێوه، چووین سه‌عات 6ی سه‌ر له‌به‌یانی. قه‌وامولسه‌لته‌نه ته‌خته‌خه‌وه‌که‌ی خۆی بردبووه وه‌زاڕه‌تی کار‌و باری ده‌ره‌وه و له‌وێ ده‌ماوه. چووینه وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه دیتمان قه‌وامولسه‌لته‌نه ڕاحه‌ت له سه‌ر کورسی دانیشتووه ، ئاویان به ده‌ستی دا کرد ، خه‌رێک بوو ئه‌نگوسته‌کانی چه‌ور ده‌کرد، ده‌ستی وێشک ببوو پێشتر دوو جاری دی قهوامولسهلتهنهم دیبوو کاتێک سه‌فه‌ری کرد بوو بۆ دیتنی فه‌رمانده‌ی له‌شکری خووزستان و قسه‌شم له گه‌ڵ کرد بوو، ناسیاو بووین و یه‌کتریمان ده‌ناسی. ئه‌میر ئه‌حمه‌دی هات، ڕه‌زم ئاڕا هات. لێیان پرسیم که‌نگێ هاتووی؟ گوتم بۆچی هاتووینه ئێره، گوتی ، ” فه‌رموو دانیشه.” دانیشتم، گوتی، ” ده‌ی باسی کوردستانم بۆ بکه، با بزانم ڕاستی ئه‌وێ چییه.”؟ ئه‌منیش نه‌خشه‌ی کوردستانم پێ بوو له‌وێ له سه‌ر دیوار هه‌ڵم ئاواسی و له‌وێ ڕوونم کرده‌وه که هه‌ڵکه‌وتی هه‌ر لایه‌ک چۆنه، ئه‌وه توانایی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش توانایی ئێمه‌یه و ئاوا و ئاوا. گوتی،” ئێمه وامان قه‌رار داناوه که پیشه‌وه‌ری زه‌نگان بدا به ئێمه. له جیاتیان ئێمه‌ش تیکانته‌په له مه‌ڵبه‌ندی کوردستان بده‌ین به قازیی محه‌مه‌د. بۆچوونی ئێوه چییه؟ گوتم قوربان ئه‌و بڕیاره‌ی که درواه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی مه‌مله‌که‌ته. گوتی، ” چۆن”؟ گوتم ئه‌گه‌ر تیکانتهپهیان بده‌ینێ ئه‌وه واته سه‌رده‌شت و بانه و سه‌قزیشمان داونه‌تێ. تیکانته‌په له پشته‌وه‌ی ئێره هه‌ڵکه‌وتووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن ئه‌وێ بگرن ئیدی ئه‌و [ شارانه‌ش] ئیتر ناتوانن چالاکی بکه‌ن.ڕێگایان ده‌گیرێ. گوتی، ” زه‌نگان گرینگتره یان تیکانته‌په؟” گوتم له چ ڕوویه‌که‌وه ده‌فه‌رموون؟ له ڕووی حه‌شیمه‌ته‌وه، له ڕووی ماده‌ی خوارده‌مه‌نییه‌وه به‌ڵی دیاره زه‌نگان. به‌ڵام له ڕووی ستراتێژی و نیزامییه‌وه تیکانته‌په له گه‌ڵ زه‌نگان هه‌ر به‌راورد ناکرێ. گوتی، ” ئێستا ئێوه ده‌ڵێن ئه‌و کاره به مه‌سڵه‌حه‌ت نییه؟” پێم گوت نه‌خێر به مه سهڵهحهت نییه و له به‌ر ئه‌و هۆیه، ئه‌مه نه‌خشه‌که‌یه‌تی قوربان. خۆ من ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م نه‌کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه نه‌خشه‌ی ناوچه‌که و هه‌ڵکه‌وته جوگرافیایه‌که‌یه‌تی. گوتی، ” زۆر باشه”.
گوتیان کۆمیسیۆنێک هه‌یه به ئاماده‌یی قه‌وامولسه‌لته‌نه، وه‌زیری شه‌ڕ، سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش و ئێوه، چووین سه‌عات 6ی سه‌ر له‌به‌یانی. قه‌وامولسه‌لته‌نه ته‌خته‌خه‌وه‌که‌ی خۆی بردبووه وه‌زاڕه‌تی کار‌و باری ده‌ره‌وه و له‌وێ ده‌ماوه. چووینه وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه دیتمان قه‌وامولسه‌لته‌نه ڕاحه‌ت له سه‌ر کورسی دانیشتووه ، ئاویان به ده‌ستی دا کرد ، خه‌رێک بوو ئه‌نگوسته‌کانی چه‌ور ده‌کرد، ده‌ستی وێشک ببوو پێشتر دوو جاری دی قهوامولسهلتهنهم دیبوو کاتێک سه‌فه‌ری کرد بوو بۆ دیتنی فه‌رمانده‌ی له‌شکری خووزستان و قسه‌شم له گه‌ڵ کرد بوو، ناسیاو بووین و یه‌کتریمان ده‌ناسی. ئه‌میر ئه‌حمه‌دی هات، ڕه‌زم ئاڕا هات. لێیان پرسیم که‌نگێ هاتووی؟ گوتم بۆچی هاتووینه ئێره، گوتی ، ” فه‌رموو دانیشه.” دانیشتم، گوتی، ” ده‌ی باسی کوردستانم بۆ بکه، با بزانم ڕاستی ئه‌وێ چییه.”؟ ئه‌منیش نه‌خشه‌ی کوردستانم پێ بوو له‌وێ له سه‌ر دیوار هه‌ڵم ئاواسی و له‌وێ ڕوونم کرده‌وه که هه‌ڵکه‌وتی هه‌ر لایه‌ک چۆنه، ئه‌وه توانایی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش توانایی ئێمه‌یه و ئاوا و ئاوا. گوتی،” ئێمه وامان قه‌رار داناوه که پیشه‌وه‌ری زه‌نگان بدا به ئێمه. له جیاتیان ئێمه‌ش تیکانته‌په له مه‌ڵبه‌ندی کوردستان بده‌ین به قازیی محه‌مه‌د. بۆچوونی ئێوه چییه؟ گوتم قوربان ئه‌و بڕیاره‌ی که درواه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی مه‌مله‌که‌ته. گوتی، ” چۆن”؟ گوتم ئه‌گه‌ر تیکانتهپهیان بده‌ینێ ئه‌وه واته سه‌رده‌شت و بانه و سه‌قزیشمان داونه‌تێ. تیکانته‌په له پشته‌وه‌ی ئێره هه‌ڵکه‌وتووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن ئه‌وێ بگرن ئیدی ئه‌و [ شارانه‌ش] ئیتر ناتوانن چالاکی بکه‌ن.ڕێگایان ده‌گیرێ. گوتی، ” زه‌نگان گرینگتره یان تیکانته‌په؟” گوتم له چ ڕوویه‌که‌وه ده‌فه‌رموون؟ له ڕووی حه‌شیمه‌ته‌وه، له ڕووی ماده‌ی خوارده‌مه‌نییه‌وه به‌ڵی دیاره زه‌نگان. به‌ڵام له ڕووی ستراتێژی و نیزامییه‌وه تیکانته‌په له گه‌ڵ زه‌نگان هه‌ر به‌راورد ناکرێ. گوتی، ” ئێستا ئێوه ده‌ڵێن ئه‌و کاره به مه‌سڵه‌حه‌ت نییه؟” پێم گوت نه‌خێر به مه سهڵهحهت نییه و له به‌ر ئه‌و هۆیه، ئه‌مه نه‌خشه‌که‌یه‌تی قوربان. خۆ من ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م نه‌کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه نه‌خشه‌ی ناوچه‌که و هه‌ڵکه‌وته جوگرافیایه‌که‌یه‌تی. گوتی، ” زۆر باشه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
didar othman
لینك: http://www.historyofkurd.com/2016/12/22/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b4%db%8e%da%a9-%d9%84%d9%87%e2%80%8c-%d8%a8%db%8c%d8%b1%d9%87%e2%80%8c%d9%88%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c%db%8c%d9%87%e2%80%8c%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b3%d9%87%e2%80%8c/
December 23, 2016 at 12:18AM
http://www.historyofkurd.com/?p=9053
به‌شێک له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
Reviewed by Unknown
on
12:19:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: