موحسین كه‌ریم.. ئه‌و مامۆستایه‌ی ئاستی وه‌رزشی مه‌خمووری گه‌یانده لوتكه
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژیانی مامۆستایه‌كی دێرین له‌مه‌خموور
ئا: به‌ختیار پاڵانی
هه‌ر كاتێك ناوی خوالێخۆشبوو (مامۆستا موحسین كه‌ریم حه‌مدی) ببیستین كه ناسراوه به مامۆستا (موحسین مه‌خمووری)، ئه‌وه‌مان دێته‌وه یاد كه ئه‌و مرۆڤه چه‌نده كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بزاڤی وه‌رزش له‌ده‌ڤه‌ری مه‌خموورو چه‌نده ماندووبووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێشكه‌وتنی وه‌رزشی به‌خۆیه‌وه ببینێ و خه‌ونی مامۆستاش ئه‌وه‌بوو رۆژێك له‌رۆژان مه‌خموور خاوه‌نی تیپ و یانه‌ی تایبه‌ت به‌به‌خۆی هه‌بێت و ئه‌وناوچه‌یه‌ش بێ به‌ش نه‌بێت له‌بواری وه‌رزشی.
به‌ڵێ مامۆستا موحسین توانی ئه‌و خه‌ونانه‌ی بێنێته‌دی و ئه‌و جولانه‌وه وه‌رزشییه‌ی كه ئێستا له‌ده‌ڤه‌ری مه‌خموور هه‌یه به‌رووبوومی هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و مامۆستا به‌رێزو خۆشه‌ویسته‌یه.
خوالێخۆشیوو مامۆستا موحسین ناوی ته‌واوی (موحسین كه‌ریم حه‌مدی)، له‌ساڵی 1948 له‌شاری مه‌خموور له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌مه‌خموور ته‌واوكردووه، دواتر له‌خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر وه‌رگیراوه‌و دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگا له‌گوندی (زیتێ)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی مێرگه‌سوور به‌مامۆستا دامه‌زراوه.
مامۆستا موحسین له‌ساڵی 1972 گواستراوه‌ته‌وه بۆ سنووری مه‌خموور له‌قوتابخانه‌ی قه‌راجی سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌كارده‌بێت، هه‌ر له‌قۆناغی منداڵییه‌وه ئاره‌زووی له‌وه‌رزش كردووه، به‌ڵام زیاتر له‌قۆناغی ناوه‌ندی ده‌ستی به وه‌رزش كردووه. دوای ئه‌وه‌ی له‌خانه‌ی مامۆستایان وه‌رده‌گیرێ زیاتر تواناكانی دیارده‌كه‌وێ به‌تایبه‌تی له‌خولی دواناوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر كه یاریزانی دیاری ئه‌و تیپه‌بووه، هه‌ربۆیه له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێ بۆ چه‌ند ساڵێك یاری ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌یاری گۆره‌پان و مه‌یدانیش یاریزانێكی لێهاتوو بووه.
مامۆستا هه‌میشه خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌بووه كه تیپێكی تۆپی پێی له‌مه‌خموور دروست بكات, هه‌ر بۆیه له‌قوتابخانه‌ی قه‌راج یه‌كه‌م تیپی وه‌رزشی دروستكرد, كه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ئاستیان به‌رزبكاته‌وه‌و یه‌كه‌م یاری بكات له‌گه‌ڵ دواناوه‌ندی مه‌خموور توانی سه‌ربكه‌وێ به ئه‌نجامی(1-0) ئه‌م یارییه‌ش له‌یاریگای دواناوه‌ندی مه‌خموور به‌رێوه‌چوو.
له‌دوای ئه‌و یارییه توانی یاریزانانی هه‌ردوو قوتابخانه كۆبكاته‌وه‌و تیپێكی رێك‌و پێك دروست بكات, كه یه‌كه‌م یاریی ئه‌نجامدا له‌ساڵی 1973 له‌یاریگای دواناوه‌ندی مه‌خموور, هه‌رچه‌نده یاریگایه‌كی یاسایی نه‌بوو، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و یاریگایه هه‌بوو, ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ تیپێك له‌یاریزانه دێهاته‌كانی ناوچه‌ی خوارووی مه‌خموور كه ئه‌وكات گۆڵی یاریگا به‌دارو گوریس دروستكرابوو, به‌ڵام جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ببوون. دوای ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 1975 له‌سه‌رده‌ستی مامۆستا موحسین توانرا یه‌كه‌م یاریگا له‌مه‌خموور دروست بكرێت, كه ئه‌وكات مامۆستابوو له‌قوتابخانه‌ی مه‌خمووری سه‌ره‌تایی كه نزیكبوو له‌و یاریگایه، هه‌روه‌ها قوتابیه‌كانی ده‌هێنا بۆپاككردنه‌وه‌ی یاریگا له‌به‌ردو خاشاك. هه‌ر له‌ساڵی 1975دا تیپێكی وه‌رزشی به‌فه‌رمی دامه‌زراند كه زۆربه‌ی یاریزانی هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌ی پێشوبوون و به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ئاستی ئه‌م تیپه به‌رز بكاته‌وه‌و به‌شداری بكات له خولی تیپه ملییه‌كانی شاری هه‌ولێر. ئه‌م تیپه تاكو ساڵی 1983به‌رده‌وام بوو, توانی ئه‌نجامی زۆر باش به ده‌ست بهێنێ. یه‌كه‌م یاریی ئه‌م تیپه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا موحسین كه له‌م یاریگایه كرا له‌ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ تیپی سه‌لاحه‌ددینی شاری هه‌ولێر بوو كه‌توانی به‌ئه‌نجامی (3-1) سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات. و باشترین ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی له تیپی ئازادی شاری هه‌ولێر بوو به‌ئه‌نجامی (1-0) كه یه‌كه‌می تیپه‌كانی شاری هه‌ولێر بوو. هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ی له تیپی ره‌حیماوه‌ی كه‌ركوك به‌ئه‌نجامی (5-0)و بردنه‌وه‌ی له‌تیپی كۆیه به‌ئه‌نجامی (3-1) له‌ناو شاری كۆیه‌و چه‌ندین یاری دیكه.
یاریزانه‌كانی ئه‌و تیپه بریتی بوون له‌م یاریزانانه (مامند تاهیر، ئه‌بو به‌كر عومه‌ر، عه‌بدولره‌حمان ئاده‌م، محه‌مه‌د، مسته‌فا، سه‌رباز هاوار، خوالیخۆشبوو عه‌زیز قادر, ئیبراهیم قادر، هاشم عه‌لی، بورهان عه‌بدوڵڵا، جه‌میل حه‌مه‌د، عه‌بدلواحید جه‌میل، برجۆ حه‌سه‌ن، خوالیخۆشبوو ئه‌بوبه‌كر مسته‌فا, زیاد ره‌فیق، عه‌ونی ئه‌حمه‌د، قاسم شێخ محه‌مه‌د، ره‌فیق عوسمان، تاهیر وسو، محه‌مه‌د سادق).
هه‌روه‌ها مامۆستا موحسین له چالاكی وه‌رزشی قوتابخانه‌كانیش ده‌ورێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له ئاماده‌كردنی یاریگاو به‌رێوه‌چوونی. هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا له‌ساڵی 1995 دوای ماندووبونێكی زۆر توانی (یانه‌ی مه‌خموور) دابمه‌زرێنێ. كه‌ئه‌وكات (د.دلێر صابر) وه‌كو سه‌رۆكی یانه دانرا, له‌مكاته یانه‌ی مه‌خموور توانی به‌شداری خولی تۆپی پێی (پله سێ) بكات و توانی یانه‌كه بگه‌یه‌نێته قۆناغی (پله دوو)ی عێراق.
مامۆستا موحسین ماندوونه‌ناسانه له‌خزمه‌تی بواری وه‌رزش به‌رده‌وام بووه, له‌كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان توانی (یانه‌ی وه‌رزشی میدیا) دابمه‌زرێنێ و به‌شداری خوله‌كه‌كانی كوردستانی پێبكات و زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمووری له‌و یانه‌یه كۆكردبووه‌وه‌و توانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستبهێنێ.
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م مامۆستا به‌رێزه له‌ژیانی خۆیدا تووشی زۆر رووداوی ناخۆش و دڵته‌زێن بووه به‌تایبه‌ت له‌ساڵانی هه‌شتاكان له‌رووداوێكی ئۆتۆمبێل خانه‌واده‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌ده‌ستداو خۆشی له‌و رووداوه بریندار بوو, دواتر جارێكی دیكه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنایه‌وه. مخابن مامۆستا موحسین كه‌ریم حه‌مدی له‌ته‌مه‌نی 55 ساڵی له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد‌و له‌سه‌ر داوای خۆی له‌گۆرستانی شاری مه‌خموور به‌خاك سپێردرا. له‌دوای خۆشی (5) منداڵی چاوگه‌شی به‌جێهێشت. هه‌زاران ره‌حمه‌ت له‌گۆڕی مامۆستا موحسین كه‌ریم كه له‌دوای كۆچی دوایی كردنی زۆربه‌ی خه‌مخۆرانی وه‌رزش وه‌كو باوكی وه‌رزش له‌مه‌خموور وه‌سفی ده‌كه‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و مامۆستا به‌رێزه (محه‌مه‌د مسته‌فا) وه‌رزشوانی دێرینی شاری مه‌خموور ده‌ڵێت “له‌ساڵانی 1970 به‌دواوه ئه‌وكات (مامۆستا موحسین) خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه یاری ده‌كرد، ده‌توانم بلێم بناغه‌ی وه‌رزش له‌مه‌خموور مامۆستا موحسین بوو داینا, تا بڵێی كه‌سێكی قسه‌خۆش بوو هه‌موو یاریزانه‌كان رێزیان لێ ده‌گرت، له فیستیڤالی قوتابخانه‌كان ده‌ورێكی یه‌كجار زۆری هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌دوای راپه‌رینه‌وه 19 یاریمان له‌گه‌ڵ مووسڵ ئه‌نجام دا توانیمان 18 یاری ببه‌ینه‌وه”.
هه‌روه‌ها (محه‌مه‌د نوری) وه‌رزشوانی دێرین له‌مه‌خموور له‌باره‌ی مامۆستا موحسین ده‌ڵێت” دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا موحسین یانه‌ی مه‌خمووری دامه‌زراند له‌خولی پله‌سێ یاریمانكردوو توانیمان ببینه پله‌دوو، تاوه‌كو ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام بوو. هه‌موو ژیانی مامۆستا هه‌ر له‌ناو وه‌رزش بووه، راهێنه‌رێكی چه‌ندی بڵێی ماندووبوو بۆ وه‌رزش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆر به‌جدی و كه‌سێكی ده‌م به‌خه‌نده‌و پێكه‌نین بوو”.
له‌كۆتاییدا هاوژینی مامۆستا موحسین (دایكی ئارام) هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه هه‌موولایه‌ك مامۆستا موحسین له‌یاد نه‌كه‌ین. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت “:هه‌مووتان ده‌زانن مامۆستا موحسین چه‌نده ماندوو بووه له‌گه‌ڵ وه‌رزش ته‌نانه‌ت ژیانی خۆشی هه‌ر له‌و پێناوه‌دا به‌خشی، هیوادارم یادی بكه‌نه‌وه‌و داواكاریشم له‌به‌رپرسانی وه‌رزشی ئاورێك له‌ماڵ و منداڵه‌كانی مامۆستا موحسین بده‌نه‌وه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: