کرماشانی دێرین
کاوه رۆژهه‌لات
پاریزگای کرماشان وه‌ک گه‌وره‌ترین پارێزگای کوردستان، هه‌ڵکه‌وتوو له رۆژهه‌لاتی کوردستانه و ژماره‌ی دانێشتوانی ده‌گاته زیاتر له 1.778.596 میلیۆن که‌س. پانتای خاکی کرماشان 24.990 کێلومیتری دووجایه که 5.1% له خاکی ولاتی ئیران پیک دێنێ و به گشتی، له هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستانیش دا وه‌ک گه‌وره‌ترین پاریزگا ده‌ناسری و له دیمۆگرافی سیاسی و ئابۆری ئیرانێش دا وه‌ک 9 هه‌مین پارێزگای گرینگ ئیران پیناسه کراوه.
جۆگرافیای کرماشان له نیوان زنجیره چێاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتوه. به پێ که‌ش و هه‌وای تایبه‌ت و چیاییبوونی ئه‌م جۆگرافیایه، کرماشان خاوه‌نی حاشارگه‌ی سرۆشتی تایبه‌ته و ئه‌شکه‌وته‌کانی به پێ لیکۆلینه‌وه ئارکۆلۆژییهکانی سه‌رده‌م، وه‌ک یه‌که‌م شوێنی دامه‌زراندنی ژێان و نیشته‌جی بوون ناسراون که وه‌ک سه‌مبۆلی ژیانی ده‌ورانی “نیئولتیک” و “نیئندرتاڵ”، له هیلالی زێرینی (زاگرۆس- توروس) دا له به‌رده‌م مرۆڤی نیئندرتال دا خۆی نێشان داوه.
کۆنترین ئاسه‌واره ئارکۆلوژیهکانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست نێشان ده‌ده‌ن که ئەو شارە یه‌کیکه له شوینه سه‌ره‌کێه‌کانی نێشته‌جێ بوونی مرۆڤ و پێکهاتنی شارستانیه‌تی میزوپۆتامیای خواروو که ته‌مه‌نی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ 200 هه‌زار سال له مه‌وبه‌ر. ئاسەوارێک که له ناوچه‌ی هه‌رسینی که‌رماشان دۆزراوه‌ته‌وه.
15000 سال له مه‌و به‌ر، بۆجارێ یه‌که‌م، دوای گه‌رم بۆنی گۆی زه‌وی، ژیانی نیئۆلتیک له‌م ئه‌شکه‌وتانه دا ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها یه‌که‌م کۆمۆنه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا، که پاشان له پیکهاته‌ی گۆند دا خۆیان پیناسه کرد، له‌م ناوچه‌یه له کوردستان له داێک بوون (9800 پ.ز) تا (7400پ.ز). پسپۆره ئارکۆلوژیستهکان، مێژوی کرماشان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ 8000 تا 12000 ساڵ پێش زایین.
ئه‌و ناوچه گرینگه له دریژایی مێژوو دا وه‌ک ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ئاسیا بۆ میزۆپۆتامیا رۆلی تایبه‌تی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی شارستانێهتی میزۆپۆتامیا بۆ ناوچه‌کانی تری ئاسیا و جیهانی رۆژئاوا و له قۆناغه جیاوازه‌کانی مێژوو دا وه‌ک ریگای شاهی و جاده‌ی ئاورێشم ناسراوه. مێژووی تیجاره‌ت وبازڕگانی له کرماشان ده‌گه‌ریته‌وه بۆ 4000 سال پ.ز که له نێزیک شاری که‌نگاور به ناوێ (گۆدێن) دا پیکهاتووه. هه‌ر وه‌ها (چغا گاۆانه)ی شاری “شاه ئاوا”، یه‌کیک له پیناسه سه‌ره‌کێه‌کانی ئه‌م راستێیه له میژووی کرماشان و کۆردستان دا که له ئاسه‌واره کلاسێکهکانی ئاشوریه‌کان و بابیڵیهکان دا له سه‌ر خشته گڵێنه‌کان ئاماژه‌ی پی دراوه.
دانیشتوانی کرماشان پێک هاتۆن له هۆزه کۆنه‌کانی (لۆلوب و گۆتی. 2 هۆزی سه‌ره‌کی له 7 هۆزی پێک هینه‌ری کۆردستان له جیهانی کۆن دان. به درێژایی مێژوو دانێشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره گرینگ و ستراتژیکه له کوردستان، به‌رده‌وام له مهلمهلانهی پاراستنی ئه‌م جۆگرافێایه دا بوونە. به تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر هێرشی ئاشۆریکان و بابێلییەکان. له‌م قۆناغه دا توانیویانه به شیوازیکی هیژمونیک سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکەن و ئاراسته‌ی میژوو له به‌رژه‌وه‌ندی کۆرد دا بگۆرن. ئاسه‌واره به‌ردینه‌کانی هه‌ڵکه‌ندراو له سه‌ر چیا له سه‌رپۆلی زه‌هاو، هه‌ڵگری ئه‌و راستێن.
له ده‌ورانی ههخامنیشیهکان دا که ده‌سه‌لات له ئیمپراتۆری ماد له رێگای خیانه‌تی “هارپاگ”، که له ده‌رباری ئیمپراتۆر ئاژیده‌هاک دا وه‌زیری شه‌ری کات، کرماشان له لایه‌ن خه‌شایار شای فارسه‌وه به گشتی ویران کرا. له کهتێبهکانی هه‌لکه‌ندراو له چیای بیستۆن به روونی ئاماژه به له‌ناوبردنی دانێشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره کراوه که به خه‌تی بزماری نۆسراوهتهوه. له میژووی ئیرانی قه‌دیم دا به زانا بوون قه‌ت ئاماژه‌یان به رۆل و هه‌بوونی کۆرده‌کانی ده‌ڤه‌ری که‌رماشان له به‌هیز کردنی حکۆمه‌ته یەک له دوای یه‌که‌کانی هه‌خامه‌نیشی، سلۆکی، ساسانی … هتد نه‌کردوه.
هۆکاری ئه‌م سانسۆر و شانتاژه میژوویه چی ده‌توانی بی جگه له بی کارێگه‌ر نیشان دان و ئینکاری نه‌ته‌وه‌ی کورد؟ له ده‌ورانی ساسانێهکان دا محەممەدی پیغهمبەر، که له نامه‌یه‌ک دا بۆ خهسرهوپرویزی ساسانی، داوای ته‌سلیم بۆنی ساسانیه‌کانی کرد له بەرانبه‌ر سیسته‌می عه‌ره‌بی ئیسلامی دا. خه‌سره‌و په‌رویز داواکایهکهی قه‌بۆل نه‌کرد و نامه‌که‌ی دڕاندو له چه‌می (قهرهسۆی) هاویشت.
له سالی 640 زایینی دا بوو که عه‌ره‌به‌کان هێرشکی بهربهلاویان بۆ سه‌ر کوردستان و ئیران ده‌ست پیکرد. “سعد جریر” هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دینه‌وه‌ر ئه‌نجام دا، به‌لام روبه‌روی به‌رخۆدانی ئارته‌شی کۆرد هاته‌وه و نەیتوانی دینه‌وه‌ر داگیر بکات. پاشان له ریگای کرماشانه‌وه، به هۆڤیتی و وه‌حشی گه‌ریه‌کی بی وێنه، شاری کرماشانی به ته‌واوی وێران کرد. دانێشتوانی کرماشان به هۆی وێرانی شار ناچار بوون شاریکی نۆی له که‌ناری چه‌می قه‌ره‌سۆ له دینه‌وه‌ر ساز که‌نه‌وه. کرماشان له سه‌رده‌می عهباسێکان دا به هۆی تایبه‌تمندی ستراتژی خۆی، یه‌کیک له چوار باژێری مه‌زن و خاوه‌ن ڕۆڵ بووه له عێراقی عه‌جه‌م دا.
مه‌خابن کرماشان له‌سالی 1220 زائیینی دا دووباره که‌وته به‌ر په‌لامار و هێرش کردنه‌وه، ئه‌م جار له لایان مه‌غۆله‌کانه‌وه، دۆباره وێران کرایه‌وه. له کاتێک دا سۆپای هۆلاکوی مه‌غوول بۆ داگیرکردنی به‌غدا ده‌چوو، له سه‌ر رێگای خۆی، کرماشانی وێران کرد. به ساز بۆنی حکۆمه‌تی سه‌فه‌وی به ده‌ست شاه ئیسماعیل، شاری کرماشان به هۆی قەبووڵ کردنی ئایینی ئیسلام ناچار مایه‌وه که بێته ژیر رکێفی سه‌فه‌ویه‌کان.
به هۆی شهر و ململانییەی نێوان ئێمپراتۆری سه‌فه‌وی و ئێمپراتۆری عوسمانی، شاری کرماشان له بهێنی ئه‌و 2 ئێمپاتۆریه دا ده‌ست ئاو ده‌ستی پێ ده‌کرا وه‌ک خه‌زای شهر که له ئیسلام دا له لایان چه‌مکی شیعی و سوونی ئالۆگۆری پێ کراوه. هۆکارێ ئه‌وه‌ی که کرماشان ئه‌مرۆکه له بۆاری مه‌زهه‌بیه‌وه ئالۆزه ئه‌م فاکته‌ره‌یه که ئاماژه‌مان پی کرد. پاش 150 سال شه‌ری خوێناوی له لایان ئیمپراتۆریه‌کانی سه‌فه‌وی و عۆسمانی که به حه‌ق له سه‌ر پشتی کۆردان ئه‌نجامیان دا کرماشانی دێرینمان به‌ردوام بووته قه‌لغان و قوربانی داگێرکه‌رانی سه‌فه‌وی و عوسمانی…
له سالی 1018 ه.ق دا و به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی خانه‌دانی زه‌نگه‌نه که له ناوچه‌ی تیوڵدارانی کرماشان بۆن هێمنی و ئاساێش گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌م شاره. هه‌ر وه‌ها له سه‌ردمی هه‌و‌شاریه‌کان دا به هۆی هه‌بوونی تۆپخانه‌کانی نادر شای هه‌وشار له کرماشان بۆ به‌رنگار بۆنه‌وه له هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی سۆپای عوسمانی دا دامه‌زرابوو، ئەو شآرە دیسان بوو به ناوه‌ندی سه‌رنجی ده‌سه‌لاتدارانی سه‌رده‌می خۆی. له شه‌ره‌کانی ئه‌و کات که له نێوان سه‌ردارانی ئیرانیه‌وه له سه‌ر کرماشان ده‌کرا، که‌رێم خانی زه‌ند توانی کرماشان کۆنترۆل بکا. که پێم وایه هۆکاری سه‌ره‌کیه‌که‌ی، کورد بوونی که‌ریم خان بووه.
له سالی 1639 زایینی له په‌یمانی ره‌شی “قه‌سرێ شیرین” له نێوان دوو ده‌وله‌تی سه‌فه‌وی عوسمانی دا که له سه‌ر دابه‌ش بۆنی کوردستان مۆر کرا، کرماشانێش بۆ به دۆ به‌ش به‌شی باشۆر که به عوسمانیه‌کان بڕا و به‌شی رۆژهه‌لات که به ده‌وله‌تی سه‌فه‌وی بڕا.
له سالی 1184 ه.ق دا به پێ بایه‌خی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ستراتژی بوونی که‌رماشان دۆباره وه‌ک ناوه‌ندیکی گرینک که‌وته‌وه جێگای سه‌رنجی داگیرکارانی غەیره کورد. مه‌به‌ستم قاجاریهکانه. له کۆتایی دا به هاتنه سه‌ر کارێ (مه‌حممه‌د عه‌لی میرزا دۆلەتشاه) بۆ ده‌سه‌لات دار، دیزایینی ئه‌مرۆی شاری که‌رماشان داریژراوه.
کرماشان له سازبوونی بزۆتنه‌وه‌ی مه‌شرووته خوازی دا رۆلێکی گرێنگی هه‌بوه دوای سه‌قامگیربوونی مه‌شرووته له ئیران دا. جیاوازیه هزریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاریک بۆوه بۆ له داێک بوونی پارت و حیزبه نویه‌کان له‌م ناوچه گرینگه له کوردستان دا که گرێنگترینیان حیزبی دیمۆکرات و حیزبی ئیعتیدالیۆن بوو. له ناو دیمۆکراته‌کان که‌سایه‌تی وه‌کوو یارمهحمهد خانی کرماشانی هه‌بۆوه که له شه‌ره‌کانی کرماشان –تهۆرێزو تاران دا رۆڵی ئاکتیڤ و پۆزتیڤی هه‌بۆوه.
مه‌خابن به هاتنی کۆلۆنیالیزمی ئینگلێس بو رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست کرماشان له سالی 1923 په‌یمانی لۆزان، هه‌روه‌ها 1975 پهێمانی جه‌زائیر که له نیوان محهممەد رەزا شای ئیران و سه‌دام حسێن، کرماشان به‌رده‌وام له ژێر زۆلم و سیاسه‌ته نهگرێسهکانی ده‌وڵه‌تانی داگێر کاری ئیران و عیراق دا وه‌ک چێای زاگرۆس خۆراگهر بووە و مه‌خابن له ته‌ئسیرات و کارێگه‌ری سیاسه‌ته چه‌په‌له‌کانی داگێرکه‌رانی کوردستان دا تووشی نههامهتێ و رهنجیکی بێ پایان هاتووه.
هه‌ر وه‌ها له دواێ سه‌رکه‌وتنی شۆرشی جه‌ماوه‌ری له دژی شای ئیران و پاش دامه‌زراندنێ کۆماری ئیسلامی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به شێوازیکی سیسته‌ماتیک که‌وته به‌ر هیرش وپه‌لاماری سیاسه‌ته نهگرێسهکانی رێژیم وبه هۆی پێکهاته‌ی مه‌زهه‌بی وئهتنێکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، رێژیم تۆانی له رێگای چه‌مکی مه‌زهه‌بی و کێشه‌ی مه‌زه‌ب گه‌رایی و ئه‌تنیکی وه‌ک درێژه‌ی سیاسه‌تی کلۆنی ئینگلیسه‌کان له ناوچه‌که دا، دینامیک و هێزی ئالتیرناتیف بۆ خۆی بخۆلقینی. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه توانی ژماره‌ی هیزه‌کانی سوپا و ئارته‌ش و هیزه‌کانی پۆلیس له ناۆ خه‌لکی کرماشان به‌گه‌یه‌نێته ئاستێکی بالا له‌م پاریزگا کورد نشێنه دا.
هاوکات له گه‌ل ئه‌م راکێشانه، سیاسه‌تی نیگاتیفی ئاسیمیلاسیۆنی زمانی، چاندی وکهلتۆری، مه‌زهه‌بی وئهتنیکی پێش بخات. هاوکات پراکتیزه کردنی ئه‌م سیاسه‌تانه له لایان رێژمی ئیران له کرماشان بو به‌ره‌نگار بۆنه‌وه له سه‌رهه‌لدانی جه‌ماوه‌ری بووه له برانبه‌ر خۆی دا. بۆیه‌ش سیاسه‌تی پاکتاوی ئه‌تنیکی وه‌ک پره‌نسیپێکی ئه‌به‌دی بۆ ئه‌م پارێزگا گرێنگ و ستراتژیه له کۆردستان دا له لایان سیستمی ئاخۆندیهوه له به‌ر چاو گیراوه.
– S
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: