Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی سلێمانى پابەندبوونى خۆى بە بڕیارەکەى وەزیرى پەروەردە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى گشتى سلێمانى پابەندبوونى خۆى بە بڕیارەکەى وەزیرى پەروەردە سەبارەت لە  پێویستى دەوام کردنى مامۆستایان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى گشتى سلێمانى بە نوسراوى ژمارە ٢٠٠٦٢ لە بەروارى دوێنێ ٤ى کانوونى دووەمى ٢٠١٦دا ، کە گشتاندنى بۆ کردووە بۆ سەرجەم پەروەردەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و داواى کردووە لە پەروەردەکان بڕیاری وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە دەوام کردن یاخود نەکردنى مامۆستایان جێبەجێبکەن.

نوسراوەکە کە واژۆى دڵشاد عومەر محەمەد بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى  سلێمانى لەسەرە، ئاماژەى بەوە داوە کە نوسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە هاوپێچە و بە مەبەستى پابەندبوون بە ناوەڕۆکەى دەینێرین.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزیری پەروەردە بڕیارێکی نوێی لەبارەی دەوامکردنی مامۆستایانی سلێمانی و دەوروبەری دەرکرد و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە “بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکان ناچارمان دەکەن کە ئامادەبوونی مامۆستایان (غیابات) تۆمار بکرێت لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک و هەر مامۆستایەک پابەندی دەوام نەبێت ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەری”.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، نوسراوێکی بە واژووی خۆی لە (ڕۆژی ١ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦) دا لەبارەی پرسی بایکۆتکردنی خوێند لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کردوە.

لە نوسراوەکەیدا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاندوە “وەزارەت پشتگیری داخوازی مافە ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات و هەموو هەوڵێکیشی داوە بۆ باشترکردنی گوزەرانیان و ئێستاش دەکرێت، ئەو داخوازیانە بەردەوام بن و قوتابی و خوێندکارانیش لە خوێندن بێ بەش نەبن و دەوام دەست پێ بکاتەوە”.

هاوکات لە نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە دا هاتووە “بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران بەرپرسن لە تۆمارکردنی ئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست”.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت ، زیاتر لە دوو مانگە، مامۆستایانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتی خوێندنیان کردوە، مامۆستایان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن کۆتایی بهێنێت بە پاشەکەوت و دواکەوتنی موچە، چەند جارێکیش کۆبوونەوەی مامۆستایان و بەرپرسانی سنوورەکە ئەنجامدراوە بۆ کۆتایی هێنان بە بایکۆت و دەستپێکردنەوەی دەوام.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پەروەردەی سلێمانى پابەندبوونى خۆى بە بڕیارەکەى وەزیرى پەروەردە ڕاگەیاند. Reviewed by Unknown on 11:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.