یه‌كه‌مین مامۆستا له‌مه‌خموور
له‌باره‌ی یه‌كه‌مین مامۆستای مه‌خموور چیده‌زانی؟
ده‌ته‌وێ بزانی یه‌كه‌مین مامۆستا له‌مه‌خموور كێ بووه؟
منداڵێكی رووح سوكی چاوگه‌ش له‌ته‌مه‌نی منداڵی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات و له‌سۆزی باوكایه‌تی بێبه‌ش ده‌بێ دایكی خۆشه‌ویستی وه‌ك شێره‌ژنێكی كورد كۆرپه تاقانه‌كه‌ی ده‌گرێته باوه‌ش خۆی و نایه‌ڵی بێ باوكایه‌تی پێوه دیار بێت هه‌ر زوو ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌كات له‌شارۆچكه‌ی مه‌خموور، دیاره پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌مه‌خموور ته‌واو ده‌كات ئه‌و قوتابیه بێنه‌وایه قوتابیه‌كی زیره‌ك ده‌بێ بۆیه (مشیر ئاغای كوڕی ئیبراهیم ئاغای دزه‌یی) له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌ی هێتیمانی ده‌كات له‌به‌غدا (مشیر ئاغا له‌و سه‌رده‌می حاكم ده‌بێ له‌شارۆچكه‌ی مه‌خموور)، ئه‌و قوتابیه یه‌كه‌م قوتابی ده‌بێ ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێ ئه‌ویش زۆر زیره‌كانه قوتابخانه‌ی ته‌واو ده‌كاو ده‌بێ به مامۆستا بابزانین ئه‌و مامۆستایه كێیه؟ كه یه‌كه‌م مامۆستا بوو له‌شارۆچكه‌ی مه‌خموور.
به‌ڵێ یه‌كه‌مین مامۆستا له‌مه‌خموور ناوی (كاكه كوڕی پلكه حه‌نیفه)یه, چونكه باوكی زوو كۆچی دوایی ده‌كات, بۆیه پێیان ده‌گوت (كاكه‌ی حه‌نیفێ). مامۆستا كاكه زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی شاره‌كه‌ی فێری خوێندن بكات، به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مخابن مامۆستا كاكه تووشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده ده‌بێ و مه‌رگ به‌رۆكی به‌رناداو ئه‌و هیواو ئاواته‌ی له‌دڵی دابوو بیگه‌ینێته دڵی منداڵه چاوگه‌شه‌كانی شاره‌كه‌ی فێری خوێندن بكات. ته‌نیا چوار مانگ وانه به‌منداڵان ده‌ڵێته‌وه له‌ساڵی 1939 ئه‌و دڵه پڕ له‌هیواو ئاواته‌ی له‌لێدان ده‌كه‌وێت. هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی یه‌كه‌م مامۆستای شاره‌كه‌مان مامۆستا كاكه‌ی حه‌نیفێ.
ئا: به‌ختیار پاڵانی
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: