سه‌رچاوه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی كوردناسی
پێشكه‌وتنی بازرگانی له‌نێوان وڵاتانی ئاسیا و ئه‌ورووپادا، له سه‌ده‌ی 16م به‌ملاوه ده‌ستی پێ كرد، بۆیه بازرگان و گه‌ڕاڵه ئه‌ورووپیه‌كان له 1010 به‌ملاوه به‌لێشاو سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات، به تایبه‌تیش به‌ره‌و ئه‌سفه‌هان و ئه‌سته‌مبۆڵ و ته‌ورێز و ته‌ڕابزۆن، بێگومان به‌ره‌و كوردستانیش.
زانستی رۆژهه‌ڵاتناسی له ئه‌ورووپا، به بڕیارێكی كه‌نیسه‌یی (ئه‌نجومه‌نی ڤیه‌نا) له ساڵی 1312دا به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دامه‌زرا، به‌پێی ئه‌م بڕیاره:
له زانكۆ سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆكسفۆرد و پۆڵۆنیا و پاریس و كامبریج و سلامناك، ده‌ستیان كرد به ده‌رسدانه‌وه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان به تایبه‌تیش عه‌ره‌بی.
له فه‌ڕه‌نساش، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا، زانسته‌كه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی چه‌سپا. ئه‌وه بوو له ساڵی 1530دا له كۆلێژی شاهانه له سه‌رده‌می فڕانسوای یه‌كه‌مدا كرایه‌وه و له‌و كۆلێژه‌دا ده‌رسی زمانی یۆنانی و عیبری ده‌گوترایه‌وه. هه‌ر له هه‌مان سه‌رده‌مدا، له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی بازرگانیی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی و سیاسیی نێوان فه‌ره‌نسا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات په‌ره‌ی سه‌ند. له سه‌ده‌ی 16 به‌ملاوه، فه‌ڕه‌نسا باڵوێزخانه‌ی خۆی له پایته‌خته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویی ئێران‌دا كرده‌وه. ئه‌مه كارێكی باشی كرده سه‌ر پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندیی كولتووریی نێوان ئه‌ورووپا و رۆژهه‌ڵات. هێنده‌ی پێ نه‌چوو، له‌به‌ر بایه‌خی زانسته‌كه، له ساڵی 1873دا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌سترا به ناوی (المۆتمر الدولی الاول للاستشراق).
له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا، بازرگانی كازاخستانی، ڤاسیلی یاكۆڤلیڤچ گاگارا ( 1634 ـ 1637)، یه‌كێكه له یه‌كه‌مین ئه‌و گه‌ڕاڵه رووسانه‌ی هاتوونه‌ته كوردستان. گاگارا به شاره‌كانی قارس و وان و دیاربه‌كر و ئورفه و سیلۆپیدا تێپه‌ریوه.
ئنجا بازرگانی فه‌ڕه‌نسی، jean – baptiste Tavernier هاوسه‌رده‌می لویسی چواره‌م، كوڕی بازرگانێكی فرۆشیاری نه‌خشه‌ی جوگرافی بوو، له ماوه‌ی (1632 ـ 663) شه‌ش جاران هاتووه‌ته وڵاتی ئبَران و توركیا، له دووه‌مین و پێنجه‌مین سه‌فه‌ریدا به ناوجه‌رگه‌ی كوردستاندا تێپه‌ڕیوه و زۆر فراوان باسی ژیانی كوردی كردووه.
ئنجا دوو قه‌شه‌ی ئیتاڵی، گارزۆنی morizio garzoni و رافائیل ژۆسیپ كامپانیل له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا دێنه كوردستان و چه‌ندین به‌رهه‌می گرنگ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. قه‌شه‌ی ئیتاڵی garzonl خاوه‌ن یه‌كه‌مین كتێبه له‌باره‌ی رێزمانی كوردی كه له 1787 به ناونیشانی
Grammatical e vocabulairio della lingua kurda له رۆما چاپی كرد، گارزۆنی كه سه‌رۆكی شاندێكی موژداگاران بوو. له 1762 ده‌گاته موسڵ، ئنجا دوو ساڵ دره‌نگتر له‌گه‌ڵ شانده‌كه ده‌چنه ئامێدی و تا 1770 له‌وێ ده‌مێننه‌وه، پاشان گارزۆنی له 1873دا ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆما.
تاكو سه‌رده‌می نۆزده‌میش بابه‌تی كورد و كوردناسی، هێشتا هه‌ر، له ئێرانناسی lraniennes etudes جودا نه‌بووبوو چونكه له لێكۆڵێنه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌م بواره‌دا زاراوه‌ی ئێران واتای سیاسی و قه‌واره‌یی نه‌ده‌گه‌یاند: زاراوه‌ی (گرووپی ئێرانی) وه‌ك گرووپی سلاڤی یا لاتینی یا جه‌رمه‌نی به‌كار ده‌هێنرا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بوو.
له ساڵی( 1681) بۆ یه‌كه‌مین جار ناوی كوردستان له‌سه‌ر ناونیشانی به‌رگی كتێبێكدا تۆمار ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن گه‌ڕیده‌یه‌كی ئه‌لمَانی o dapper له سه‌فه‌رنامه‌یه‌كیدا به ناونیشانی reichs asie oder ausfuhrliche beschreibung des كه له 1681 له نومبێرگ چاپ كراوه.
هه‌موو سه‌فه‌رنامه‌كانی پێش سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، هیچ یه‌كێكیان تایبه‌ت نه‌بوو به كورد و ته‌رخان نه‌كرابوون تایبه‌ت به كوردستان، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی عوسمانی و سه‌فه‌وی و عه‌باسیدا چه‌ند فه‌سلێكیان ته‌رخان كردبوو به كورد. له زۆربه‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌دا، ناوی كورد وه‌ك ره‌وه‌ند و هۆز و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی ئیتنی هاتووه، نه‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان میلله‌تێكی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. ئه‌م هۆیه سیاسییه هۆی سه‌ره‌كی بوو له‌وه‌ی گه‌ڕیده و زاناكانیش كورد به چاوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌ماشا ناكه‌ن.
بایه‌خدانی رۆژئاواییه‌كان به كوردستان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌ملاوه په‌ره ده‌ستێنی. ئه‌م زیاتربوونی بایه‌خدانه‌ش، واده‌كان زانستی كوردناسیش په‌ره بستێنی.
بایه‌خدانی زیاتری وڵاتانی رۆژئاوا به جیهانی رۆژهه‌ڵات و كوردستان له سه‌ده‌ی نۆزده‌م به‌ملاوه، گه‌لێك هۆی هه‌بوو:
1 ـ داگیركردنی میسر له لایه‌ن ناپلیۆن پۆنابرت ( 1798 ـ 1801)، پاشان داگیركردنی جه‌زائیر له سه‌رده‌می لویس فیلیپدا. ئه‌م دوو رووداوه، پێویستی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسای به وه‌رگێڕ و زمانزانان و رۆژهه‌ڵاتناسان زیاتر كرد. هه‌روه‌ها هانی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسای دا كه بیر له داگیركردنی وڵاتانی وه‌ك عوسمانی و ئێرانیش بكاته‌وه.
2 ـ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی ئێرانی و عوسمانی، له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا. بۆ نموونه، به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی سیاسی و بازرگانیی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی پروسیای ئه‌لمَان وای كردبوو گه‌لێك ئه‌فسه‌ری ئه‌لمَان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له سوپای عوسمانی‌دا خزمه‌ت بكه‌ن، بێن كوردستان ببینن و راسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی كورد بن.
3 ـ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی مه‌سیح له رۆژهه‌ڵاتدا و زۆرتربوونی ژماره‌ی شاندی موژده‌گاره‌كان مسیۆنیره‌كان له كوردستاندا و زیاتر بایه‌خدانیان به وڵاتی كورد.
4. گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، كه ئه‌مه سه‌رنجی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه و وڵاتانی رۆژئاوای راكێشا بۆ كۆڵینه‌وه له كوردستان و كۆنترۆڵكردنی، زمینینی xlmlnlez له‌م باره‌وه ده‌ڵێ كه ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپیه‌كان سه‌رنجیان بۆ كورد نه‌چوو تا ئه‌و كاته‌ی سوڵتان مه‌حموودی دووه‌م له ساڵی 1828دا چاكسازییه‌كانی به ناوی( ته‌نزیمات) له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی كورد له بیری سه‌ربه‌خۆیی، راگه‌یاند.
جگه له‌مه‌ش رووسیا نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ی دانابۆوه كه كوردستان بكاته پردێك تا بگاته كه‌نداوی عه‌ره‌ب.
به‌ڕاستیش، سه‌ده‌ی نۆزدهه‌م ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی رۆژئاوای به‌خۆوه بینی له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتگرتن به‌سه‌ر كوردستاندا. به‌رهه‌می ئه‌و ململانێیه‌ش ئه‌وه بوو كه له چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌وه گه‌ڕیده‌كان زیاتر روویان له كوردستان كرد. زۆر ده‌وڵه‌تی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و رووسیا و ئه‌لمَانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارییان له نارده‌ی خۆیان كرد. مێژوونوسی سۆڤیه‌تی ، د. خالفین له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (ململانێ له‌سه‌ر كوردستان) سروشتی ئه‌و ململانه‌یه له‌سه‌ر كوردستان به‌باشی لێكدراوه‌ته‌وه.
5 ـ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری و كولتوورییه‌كانی نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات. بۆ نموونه له‌م كاته‌دایه كه چه‌ندین نووسه‌ری گه‌وره‌ی وه‌ك گۆستاف فلۆبیرت و لامارتین و پیه‌رلۆتی و ژیرار دو نیرڤاڵ، له‌ژێر كارگه‌ریه‌تی ته‌رجه‌مه فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی كتیبی (الف لیله و لیله)، هه‌روه‌ها چه‌ندین نیگاركێشی ناوداری رۆمانسی، دێنه رۆژهه‌ڵات و له به‌رهه‌مه‌كانیاندا باسی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن.
به‌رهه‌می مێژوونووسه كورده‌كانی سه‌ده‌ی 16 و 17، وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی خه‌سرۆ خانی ئه‌رده‌لانی و شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی و ئیبراهیم مه‌لا حسێنی ئه‌رده‌لانی، كه رۆڵیان هه‌بوو له ناساندنی كورد به دنیا و سه‌رهه‌ڵدانی بیری كوردۆلۆژیا، له كۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا له لایه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ورووپیه‌كانه‌وه دووباره بایه‌خیان پێ درایه‌وه و كرانه بناغه گه‌لێكی پته‌و. كتێبێكی گرنگی وه‌ك (شه‌ره‌فنامه) كه مێژوونوسی كورد (شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی) له ساڵی 1596دا نووسیوه‌یه‌تی و باس له مێژووی كورد ده‌كات، به هه‌مان شێوه، ئه‌ورووپییه‌كان هاتن بۆ یه‌كه‌م جار ـ له رووسیا و فه‌ڕه‌نسا ـ له ساڵی 1826دا بایه‌خی ده‌سنووسه‌كه‌یان بۆمان روون كرده‌وه و پاشان له كتێبێكی سه‌ربه‌خۆدا به چاپیان گه‌یاند و بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كوردناسی بۆ كوردناسه‌كان.
هه‌ر له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا چه‌ندین رۆژهه‌ڵاتناسی مه‌زن و ناوداری وه‌ك مینۆرسكی و لیرخ و ژابا و نیكتین و لۆسترینج … سه‌رچاوه‌ی زانا موسڵمانه‌كانی سه‌ده‌كانی (10 ـ 13) یان بوژانده‌وه و ئه‌وانیشیان وه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دیكه بۆ په‌ره‌پێدانی زانستی كوردناسی به‌كارهێنا. هه‌روه‌ها ده‌یان كوردناسی تر له ئیتاڵیا و رووسیا و ئینگلستان و ئه‌لمَانیا و فه‌ڕه‌نسا و ته‌كانێك به‌م زانسته ده‌ده‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن.
به‌م شیوه‌یه سه‌رچاوه‌كانی كوردناسی و ئه‌و ماتیریالانه‌ی زانسته‌كه پێكده‌هێنین، له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌ملاوه. ورده ورده ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به شیوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و جیا په‌ره بستینن و له زانستی رۆژهه‌لاتناسی orientalsime جودا ببنه‌وه.
ئنجا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به‌هۆی رووداوه سیاسییه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م كه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا (به تایبه‌تی ئه‌و رووداوه سیاسییانه‌ی له توركیا‌و ئیران و عیراق و سورریا) روویان دا، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ملاوه بایه‌خیكی زیاتر و فراوانتر درایه نه‌ته‌وه‌ی كورد و میژووی كوردستان. بۆیه زانستی كوردناسیش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ملاوه ورده ورده زیاتر بایه‌خی پێ ده‌دراو پێشكه‌وت… تا راده‌ی ئه‌وه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ملاوه بیر له‌وه كرایه‌وه كه له زانكۆكانی ئه‌ورووپا (به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ زانكۆكانی رووسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌لمَانیا و ئه‌رمه‌نستان و ئینگلستان و سوید) وه‌ك به‌شێكی سه‌ر به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێرانناسی و رۆژهه‌ڵاتناسی بكرێته لقێكی سه‌ربه‌خۆ و بخویندرێت.
كوردناسی، له زانكۆكانی هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌دا، له‌به‌ر هۆی سیاسی، هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه، بریتی بووه له پاشكۆی به‌شی ئێرانناسی.
بۆ یه‌كه‌م جار، له رووسیا بوو، له ساڵی 1959 به‌ملاوه، به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردناسی (له ئامۆژگاری رۆژهه‌ڵاتناسی له ئه‌كادیمیایی زانستی سانت پتڕسبۆگ) له به‌شی ئێرانناسی جودا بۆوه و بووه به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: