Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەدواداچوون بۆ پلانەکانی ساڵی نوێی خوێندن دەکا

sardanلەمیانەی بەسەرکردنەوە و بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور و یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و  بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە  پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و رەوشی قوتابیان و مامۆستایان ، رۆژی سێ شەممە ریکەوتی ٦\١٢\٢٠١٦ مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور  سەردانی دواناوەندی مەخمووری زانستی کرد .

sardan12دواناوەندی مەخمووری زانستی یەکێکە لە قوتابخانە ئاست بەرزەکان و بەشێوەیەکی سەردەمیانە لەهەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکانن لە ساڵی نوێی خوێندن ،لای خۆیەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و فەرمانبەران کرد کە دڵسۆزانە لەهەوڵدان بۆ بنیاتنانی تاکێکی پڕ لە زانست و مەعریفە بۆ کۆمەڵگای کوردستان و سوودیان لە ئامێرەکانی پێشکەوتووی وەک داتا شۆ و کۆمپیوتەر وەرگرتووە بۆ زیاتر روونکردنەوەی بابەت و زانیاریەکان بۆ قوتابیان ،هەروەها هەموو ئامادەکاریەکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشە و کەموکوڕییەک .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەدواداچوون بۆ پلانەکانی ساڵی نوێی خوێندن دەکا Reviewed by Unknown on 6:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.