Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌بێ ترس و دودڵی ئەم پێنج بڕیارە بدە

هەندێكجار چەند بڕیارێك ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ باشتر و دەرگایەكی نوێ بە ڕوی مرۆڤدا دەكاتەوە ، بە تایبەت ئگەر لە دیدگایەكی بیركردنەوەی پێگەیشتوانەوە لە بابەتەكانی ژیان بڕوانیت ، لەوەش دڵًنیابە ئەو كاتەی ئەم پێنج بڕیارە دەدەیت ئەوە هەرگیز لێی پەشیمان نابیتەوە و ژیانت بۆ باشتر دەڕوات .
 
1- لێبوردەی : لە ڕوی مرۆڤایەتیەوە ئەم دەربڕینە زۆر بەكاردەهێنرێت بەڵام جێبەجێكردنی لێبوردن لە كەسی بەرامبەر هەستێكی نوێ و ئارامیەكی تایبەت بە مێشك و ڕۆح دەبەخشێت ، ئێستا ئەگەر كەسێك هەیە پێویست ئەكات داوای لێبوردنی لێبكەیت یان لێی ببوریت ئەوە بێ دودڵی ئەم كارە ئەنجامبدە و دەرگاكانی بەختەوەری و ژیانێكی نموێ لەسەر خۆت بكەرەوە .
 
2- ڕوبەڕوی هەموو ئەو شتانە ببەرەوە كە ڕوبەڕوت دەبێتەوە مەترسە بەڵام ئاگاداربە هەركارێك ئەنجام دەدەیت بە ئاقڵی و بەكارهێنانی مێشكت ئەنجامی بدە بۆ ئەوەی دوای لە بڕیارەكی خۆت پەشیمان نەبیتەوە.
 
3- كاتێك هەڵەیەك دەكەیت دان بنێ بە هەڵەكەتدا و فێری ئەوە مەبە بەردەوام هەڵەكانی خۆت بخەیتە سەر شانی كەسی بەرامبەرت ، ئەو كەسانە لە خۆباین داوای لێبوردن ناكەن ، ئەوەت بیر بێت مرۆڤ خاوەنی هەستە و بەرد نیە هەتا ئەوەندە ڕەق و توند ڕەفتار بكات و هیچكات لە نرخی مرۆڤ بوونی تۆ كەم نابێتەوە ئەگەر داوای لێبوردن لە كەسی بەرامبەرت بكەیت .
 
4- كۆچ بكە و بگەڕێ : ئەگەر بوێریت هەیە و ئاەرزووی تاقیكردنەوەی شتی نوێ دەكەیت ئەوە بڕیار بدە كۆچ بكەیت یان لانی كەم گەشت بكە و ئەوە بزانە مرۆڤ لە گەڕان  گەشتكردن وانەی نوێ فێر دەبێت .
 
5- یارمەتی هەر كەسێك بدە كە پێویستی بە یارمەتی تۆ هەیە  یارمەیتدان هەستی بەختەوەری و ئارامی بەمرۆڤ دەدات .
 
سەرچاوە:النهار



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

‌بێ ترس و دودڵی ئەم پێنج بڕیارە بدە Reviewed by Unknown on 8:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.