Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی ناڕازیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار دوور ده‌خرێنه‌وه‌..

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان مەترسیەکی گەورە لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی پەروەردە بەڕونی وتی:”ئەگەر تاوەکو چواری ئەم مانگە بایکۆت بەردەوامبێت، کۆتایی بەئەمساڵی خوێندن دەھێنرێت و شایستە داراییەکانیش ڕادەگیرێت سەرجەم مامۆستایانیش مۆڵەتی یەکساڵی بێ موچەییان پێدەدرێت و خوێندکارانیش بەکەوتوو ئەژماردەکرێن”، لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی ناڕازیش ڕونکردنەوە دەدرێت.
دەنگۆی ئەوە بڵاکراوەتەوە کە ئەگەربێت و لەڕۆژی شەممە سێی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ مامۆستایان بەردەوامبن لەبایکۆتکردن، سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە لیستی ناوی مامۆستایانی ناڕازیی بەرزبکەنەوەو دواتر گواستنەوەیان بۆ ئەو شوێنانە بۆ دەکرێت کە لەدەرەوەی شارەکاندا گرفتی کەمی میلاکیان ھەیە.
لەوبارەیەوە مامۆستا بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕاگەیاند، “لەئێستادا مامۆستایان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو چواری ئەم مانگە دوایین مۆڵەتەو ئەگەر بایکۆت نەشکێنن، کۆتایی بەئەمساڵی خوێندن دەھێنرێت و شایستە داراییەکانیش ڕادەگیرێت و لەھەمانکاتیشدا لەدەرماڵەی ھاندانیش بێبەشدەکرێن”.
وتیشی:”سەرجەم مامۆستایانیش مۆڵەتی یەکساڵی بێ موچەییان پێدەدرێت، بۆ ئەو ساڵەش خوێندکاران بەکەوتوو ئەژماردەکرێن”.
زیاتر لەوبارەیەوە وتی:”کاتێکیش مامۆستایان بڕیاری بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیاندا، بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەو یەکێتی مامۆستایان نەبوە، بەڵکو بەبڕیاری مامۆستایان خۆیان بوە، ئێستاش تەنھا ئیرادەی مامۆستایانە کە بڕیاردەدات بایکۆت بەردەوامبێت یاخود پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە”.
مامۆستا بەرھەم ئەوەشی ئاشکراکرد، وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەمەترسیەکان ئاگادارکردۆتەوەو لەو ڕێگەیەشەوە سەرجەم سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی ئاگادارکردۆتەوەو بەھەمانشێوەش مامۆستایانیش ئاگادارکراونەتەوە.
لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی ناڕازیی بۆ خوێندنگەکانی دەرەوەی شار وەک سزایەک، ئەندامەکەی سکرتاریەتی یەکێتیەکە وتی:”تائێستا بڕیاری لەو شێوەیە نەدراوە، جگەلەوەش ھیچ کەسێک ناتوانێت مامۆستایان دوربخاتەوە، ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت، نە یەکێتی مامۆستایان و نە پارێزگاری سلێمانیش قبوڵیناکات”.
xxxxxxx12


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

مامۆستایانی ناڕازیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار دوور ده‌خرێنه‌وه‌.. Reviewed by Unknown on 9:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.