بێ ترس و دودڵی ئەم پێنج بڕیارە بدە

1- لێبوردەی : لە ڕوی مرۆڤایەتیەوە ئەم دەربڕینە زۆر بەكاردەهێنرێت بەڵام جێبەجێكردنی لێبوردن لە كەسی بەرامبەر هەستێكی نوێ و ئارامیەكی تایبەت بە مێشك و ڕۆح دەبەخشێت ، ئێستا ئەگەر كەسێك هەیە پێویست ئەكات داوای لێبوردنی لێبكەیت یان لێی ببوریت ئەوە بێ دودڵی ئەم كارە ئەنجامبدە و دەرگاكانی بەختەوەری و ژیانێكی نموێ لەسەر خۆت بكەرەوە .
2- ڕوبەڕوی هەموو ئەو شتانە ببەرەوە كە ڕوبەڕوت دەبێتەوە مەترسە بەڵام ئاگاداربە هەركارێك ئەنجام دەدەیت بە ئاقڵی و بەكارهێنانی مێشكت ئەنجامی بدە بۆ ئەوەی دوای لە بڕیارەكی خۆت پەشیمان نەبیتەوە.
3- كاتێك هەڵەیەك دەكەیت دان بنێ بە هەڵەكەتدا و فێری ئەوە مەبە بەردەوام هەڵەكانی خۆت بخەیتە سەر شانی كەسی بەرامبەرت ، ئەو كەسانە لە خۆباین داوای لێبوردن ناكەن ، ئەوەت بیر بێت مرۆڤ خاوەنی هەستە و بەرد نیە هەتا ئەوەندە ڕەق و توند ڕەفتار بكات و هیچكات لە نرخی مرۆڤ بوونی تۆ كەم نابێتەوە ئەگەر داوای لێبوردن لە كەسی بەرامبەرت بكەیت .
4- كۆچ بكە و بگەڕێ : ئەگەر بوێریت هەیە و ئاەرزووی تاقیكردنەوەی شتی نوێ دەكەیت ئەوە بڕیار بدە كۆچ بكەیت یان لانی كەم گەشت بكە و ئەوە بزانە مرۆڤ لە گەڕان گەشتكردن وانەی نوێ فێر دەبێت .
5- یارمەتی هەر كەسێك بدە كە پێویستی بە یارمەتی تۆ هەیە یارمەیتدان هەستی بەختەوەری و ئارامی بەمرۆڤ دەدات .
سەرچاوە:النهار
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بێ ترس و دودڵی ئەم پێنج بڕیارە بدە
Reviewed by Unknown
on
9:53:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: