ئاڵای كوردستان موڵكی میلەتە بەتەنها
ئاڵای كوردستان موڵكی میلەتە بەتەنها
عیمادعەلی
پێش هەموو شتێك، وەك هەموو پرس و شتە پیرۆزەكانی تر، با ئاڵای كوردستان نەكرێتەموڵكی هیچ حزب و لایەنێك و موزایەدەی حزبی پێوە بكرێت . مێژووی دروستبون و بەرزكردنەوە و شەكاوەیی ئاڵای كوردستان، ئەوە دەسەلمێنێت كە بە سروشتی لەدایكبووە و بە فەرمانی هیچ كەس و لایەنێك نەبووە، ئەگەر رای جیاواز لە سەر چۆنێتی هەڵكردنی ئەم ئاڵایە لە ئارادابێت بەڵام جێگەی دڵخۆشیە كە راكان لەسەر ئەوە كۆكن كە سەرەتاكەی لایەن رێكخراوێكی مەدەنیەوە دروست كراوە ( لە لایەن كۆمەڵەی رێكخستنی كۆمەڵایەتی كورد لە ئەستەنبول لە ساڵی 1920 چنراوە ) و دواتر حزبی خۆییبونیش لە ساڵی 1927 هەلیكردووە و، دواتریش لە لایەن جەلادەت بەدرخان لە ساڵی 1932 هەڵكراوە و، ئینجا لە كاتی كۆماری مەهاباتدا بە فراوانی گرنگی پێدراوە، ئەوا دواتر ئەم ئاڵایەی بەم شێوە و رەنگەی ئەمرۆی جێَََََگەی خۆی لە مێژوودا گرتووە و لە لایەن میلەتی كوردەوە دانیپێدانراوە و بۆهیچ كەس و لایەنێك نیە یاری بەم سومبولە مێژووییەی كورد و كوردستان بكات .
ئەگەر لەبەر كۆمەڵێك هۆكاری بابەتی و خودی، دەوڵەتی كوردستان لەم رووبەرە جوگرافیایەی كە كورد تێیدا دەژی وەك دەوڵەت خۆی فەرزنەكردووە و، سەرەرای چەندین هەوراز و نشێوی لە بەرزنرخاندنی ئاڵای كوردستان لە رەوتی مێژووی خەباتی گەلی كرودستاندا و، لەبەر چەندین هۆكاری فكری و فەلسەفیی باوی سەردەمە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان و، هەندێ بیروبۆچونی هاوردەو ئامادەكراوی دەرەوە، ئەو گرنگیە پێویستەی بە ئاڵای كوردستان نەدراوە و، تەنانەت تا ئەم دواییەش لەبەر خاتری وڵاتانی خۆسەپێن بەسەر پارچەكانی كوردستان و، بە تایبەتی حزبەكانی باشوور، سڵیان لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كردۆتەوە و تا ئێستاش زۆرێك لێیان لەبەر هەندێك فكری بەناو نێونەتەوەیی وەك خۆی تەماشای ناكەن و، لە لایەكی تریشەوە تەنانەت زۆرێك لەو حزبانەی خۆیان بە نەتەوەیی لەقەڵەم دەدەن، ئەوە ئەگەر لەبەر رازیكردنی داگیركەران بێت یان وەك سۆزداریەك و خۆبردنە پێشەوەی ناوەندی وڵاتانی خۆسەپێن و موجامەلەی رووت بێت، ئاڵای كوردستان لای ئەوان هەر مەسەلە نەبووە . پاش گۆرانكاریە گشتیەكەی بارودۆخی كوردستان و هاتنە ئارای هەلی زیاتر بۆ خۆناساندنی گەلی كوردستان، ئەم پرسەش پەرەیسەند و بۆ دواجار وای لێهات كە ئەمرۆ و پاش بارودۆخێكی گۆراو هەندێك كەس و حزب كە تەنانەت سازشیان لەسەر كورد و كورستان بەگستی كردووە، دەیانەوێت خۆیان وا پیشان بدەن لەخەمی ئاڵای گەلی كوردستاندان .
بەڵام لە مێژوودا، سەرەرای ئەو هەموو گرفتانەی لەبەردەم مانەوەی ئاڵا و شەكاوەییدا لە ئارادا بوون، نەوا بە خۆشحاڵیەوە ئاڵاكەی كوردستان وەك سومبولێك و یەكێك لە بنەما سەرەكیەكانی هەر میلەتێكی زیندوو تا ئەمرۆ بە شەكاوەیی ماوەتەوە .
ئەگەر ئەمرۆ هەندێك حزبی باشوری كوردستان دەیانەوێت خۆیان وا پیشان بدەن دڵسۆز و هەڵگری ئاڵای كوردستانن، ئەوا تاوەكو دوێنێش هەڵگری شیعاری خودموختاری بوون و تەنها ئاڵای عیراقیان بە رەسمی دەناساند لەگەڵ پەرۆ حزبیەكانیان .
بۆیە یادی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە هەر رۆژێكدا بێت كە تا ئێستا نەسەلمێنراوە لە چ كاتێك رۆژێكدا بووە، رێزلێگرتنی ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی تاك بە تاكی گەلی كوردستانە و، ئەمەش ناچێتە هەگبەی هیچ كارێكی حزبایەتیەوە و پێویستە لەسەر میلەت رێگە نەدەن تەنانەت ئاڵای پیرۆزی كوردستان بخەنە نێو ململانێی قێزەونی حزبایەتی لە كوردستاندا لە لایەكەوە و، لە لایەكی ترەوە لەسەر هەرچوارپارچەی كوردستان فەرزە رێز لە مێژووی رەسەنی گەلی كوردستان و سومبول و پیرۆزییەكانیان بگرن و هیچ لایەك خودپەرستی لە هیچ بوارێكدا نەكات و، بە تایبەتی بابەتێكی گرن و هەستیاری وەك ئاڵای میلەتێكی ژێردەستە و بەش خوراو .

نووسراوه لهلایهن
زريان احمد
ئاڵای كوردستان موڵكی میلەتە بەتەنها
Reviewed by Unknown
on
8:33:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: