Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چه‌ند مامۆستایه‌كی ناڕازی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

 ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند کە شەش مامۆستای ناڕازی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئاسایش لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوە و هاوڵاتییانی مەدەنیش لە خۆپیشداندانەکەدا بەشداربن.

سەرەڕای دەستگیرکردنی مامۆستاییانیش لەو سنورە، هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی خۆپیشداندانی مامۆستایان بڵاوەی پێکراوە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو هیزەی ئاسایش هەوڵی بڵاوەپێکردنی مامۆستایان دەدات لە نێو خۆپیشاندانەکاندا.

ماوەی دوو مانگە مامۆستایای پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بەرامبەر سیستمی پاشەکەوت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چه‌ند مامۆستایه‌كی ناڕازی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون. Reviewed by Unknown on 9:49:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: