گه‌نجه كورده‌كان
ئه‌م وتاره هه‌وڵدانێكه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕیشه ئه‌پستمۆلۆژی و په‌لوپۆ مه‌عریفییه‌كانی ئه‌و نه‌وه گه‌نجه ڕاچه‌نیوه كورده‌ی كه هاوهه‌نگاوی اگه‌نجه توركه‌كانب، له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و له سه‌ره‌تای بیسته‌مدا له‌ژێر كاریگه‌ریی كولتووری ئه‌ورپیدا له‌دایك بوو و فه‌رهه‌نگی كوردی تازه كرده‌وه.
عوسمانییەكان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان له ئه‌وروپا نزیك بوو، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان (هه‌ر له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه) له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌بوو. بۆیه‌ش تورك له زۆر زووه‌وه ( پێش كورد و عه‌ره‌ب و فارس) توانیویانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا دروست بكه‌ن.
ساڵانی ( 1839-1876) له مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا به قۆناغی اTenzimatب ناو ده‌برێت كه بریتی بوو له هه‌وڵدان بۆ ڕیفۆرم له‌ناو ده‌وڵه‌ت و نهخشهدانانێكی چاكسازیی فراوان له ئاستی كولتوور و ژیانی دارایی میلله‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. ئه‌مه‌ش تا ساڵی 1876 درێژه‌ی كێشا، واته تا ئه‌و كاته‌ی مه‌دحه‌ت پاشا جڵه‌وی حكوومه‌تێكی ده‌ستووریی گرته ده‌ست.
له‌و زه‌مانه‌دا هه‌رچی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی و كولتووری له ئه‌وروپا دروست ببوایه، یه‌كسه‌ر له توركیا ده‌نگی ده‌دایه‌وه و سوودی لێ وه‌رده‌گیرا. ئه‌م قۆناغه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به قۆناغی بووژانه‌وه‌ی سیاسی و كولتووری و شارستانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له ژیانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا. چه‌ندین نووسه‌ر و ڕوناكبیری عوسمانی (تورك و كورد و عه‌ره‌ب و چه‌ركه‌س..) كه ماوه‌یه‌كی زۆری ژیانیان له ئه‌ورپا و بەتایبەتیش له فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر بردبوو، به نووسین و وه‌رگێڕان و كار، ته‌كانێكی گه‌وره‌یان دایه ڕۆشنبیری و داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنی بیر و زانست، له‌وانه: د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت، ئیسحاق سكووتی، ڕه‌زا گۆگالب دیاربه‌كری، ئیبراهیم شیناسی 1826-1871).
نامیق كه‌مال – (1840-1888)، عه‌لی به‌گ (-1844 1899)، ئه‌حمه‌د مه‌دحه‌ت ئه‌فه‌ندی ( 1844-1912)، شه‌مسه‌دین سامی (1850-1907)، مه‌حمود ئه‌كره‌م ڕه‌جایی زاده (1847-1913)، محه‌مه‌د ڕه‌فعه‌ت (-1851 1907)، ئه‌بو زه‌یا تۆفیق (1849-1913)، تۆفیق فیكره‌ت (1867-1915)، جه‌ناب شه‌هابه‌دین (-1870 1934)، عه‌بدولحه‌ق حامد (1825-1937).. ده‌یانی دیكه‌ش.
ئه‌مانه له ڕێگه‌ی داهێنانه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆژئاواوه، كوڕێكی تازه و ناوه‌ڕۆكێكی مۆدێرنییان به‌خشییه بزاڤی ڕوناكبیری و ئه‌ده‌بیات.
له‌و سه‌رده‌می تهنزیماتهدا، یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه پیشه‌ییه ئازادیخواز و ڕیفۆرمیسته‌كان یه‌كه‌مین قوتابخانه و تیپی شانۆیی و یانه و چاپخانه و په‌یمانگه و زانكۆ و ڕۆژنامه و گۆڤار و شانۆنامه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین بیرمه‌نده ڕۆشنگه‌ره عوسمانییەیهكان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ناو له خۆیان ده‌نێن عوسمانییه نوێیه‌كان، كه پاشتر ئه‌م بزاڤه ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر ناوی اتهركه گهنجهكانب ده‌ناسرێته‌وه، به فه‌رنسی Jeunes Turcs.
ناونانی ئه‌و وه‌چه ئازادیخواز و ڕیفۆرمیستهی كورد به اگه‌نجه كوردهكانب لاساییكردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی اگه‌نجه توركه‌كانب نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك ئه‌ڵمان و فه‌رنسی و تورك و ئیتاڵییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ناو ژانی نوێبوونه‌وه‌یه‌كی كولتووریدا ژیاوه، ویستویه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌پستمۆلۆژیی هه‌بێت و ڕێنسانسێكی كولتووری به‌رپا بكات.. ته‌نانه‌ت خودی ئه‌م گه‌نجه كوردانه چه‌ند توخمێكی بنه‌ڕه‌تی بوون بۆ خوڵقاندنی بزاڤی اگه‌نجه توركه‌كانب و بناغه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌و پڕۆژه مه‌عریفییه مه‌زنه‌ی كه سه‌رتاپای داروپه‌ردووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت كه ڕوناكبیرێكی كورده و خۆی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی گه‌نجه توركه‌كانه و ڕۆڵی له به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی بزاڤی ڕۆشنبیرانه‌ی گه‌نجه توركه‌كانیش هه‌یه (دائیره‌تولمه‌عاریفی ئیسلامی له چاپه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی به هه‌شت له‌په‌ڕه باسی ڕۆڵ و چالاكییه‌كانی ده‌كا)، یه‌كه‌مین كه‌سێكه كه له‌سه‌ر وه‌زنی (گه‌نجه توركه‌كان)ـ له وتاری “بیر خطاب” له ژماره(1)ی (ڕۆژی كورد) له ئه‌سته‌مبۆڵ ساڵی 1913 ناو له‌م نه‌وه كورده ده‌نێ(گه‌نجه كورده‌كان)، ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ش چونكه نه‌سله تازه‌یه بووه پردێك له نێوان ئه‌ورپا و كوردستان، كولتووری دنیای ڕۆژئاوای به توركیاشه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا گه‌یانده كوردستان.
ئنجا حاجی موسای سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كۆرچیخان یارمه‌تیده‌ری ڕێكخراوی هێڤی گوتویه‌تی: ائهگهر گه‌نجه كورده‌كان كووره‌یه‌ك دروست بكه‌ن، ئێمه ئاماده‌ین ببین به دار و خۆمان له‌و كورهیهدا بسووتێنینب. له به‌ستێنی ئه‌كادیمیشدا كوردناسی ڕوس، ڤ. ئه. گهردلیڤسكی به هه‌مان شێوه زاراوه‌ی (گه‌نجه كورده‌كان) ی به‌رامبه‌ر (گه‌نجه توركه‌كان) به‌كارهێناوه.
فاكته‌ر و هۆكاره‌كانی دروستبوونی بزاڤی
(گه‌نجه كورده‌كان)
گه‌نجه كورده‌كان، ئه‌و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و ڕوناكبیره گه‌نجه كوردانه‌ن، كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای بیسته‌مدا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی مه‌عریفی و كاری ڕێكخراوه‌ییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی نه‌ته‌وه‌ییماندا یه‌كه‌مین هه‌نگاویان هه‌ڵنا به‌ره‌و به مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری، وه‌ك د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت ده‌ڵێ: یه‌كه‌مین ئه‌و پردانه‌یان دروست كرد كه ده‌مانگه‌یه‌نن به ئاقاره‌كانی ئازادی و ڕیفۆرم و نوێبوونه‌وه، ڕاستیهكهیشی ئه‌گه‌ر باس له مێژووی مۆدێرنیزم بكرێت له چاوارچێوه‌ی كولتووری كوردستانیدا ئه‌م بزاڤه باس لێنهكراوهی گه‌نجه كورده‌كان به یه‌كه‌مین ده‌روازه‌كانی نوێبوونه‌وه و مۆدێرنێته‌ی كورد ده‌ژمێردرێت.
ئه‌و گه‌نجه ڕۆشنبیرانه له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌ند فاكته‌رێكی جۆراوجۆردا به‌ری داری بارودۆخێكی شارستانیی تازه بوون، ڕاستییه‌كه‌یشی خودی خۆشیان له هه‌مان كاتدا خوڵقێنی ئه‌و بارودۆخه و هۆكارانه بوون به‌سه‌ر یه‌كتر، كهریگهرییان وه‌رده‌گرت و له هه‌مان كاتیش‌دا دهیانبهخشیهوه.
كه‌واته فاكته‌ره‌كانی دروستبوونی ئه‌م بزاڤه خودی بیركردنه‌وه‌ی یاخیگه‌رانه‌ی ئه‌و گه‌نجانه بوو له هه‌مبه‌ر دۆخه سواوهكه بۆیه ده‌توانین ده‌ستنیشانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌وان و بارودۆخ فاكته‌ره‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 19مه‌وه تا سه‌ره‌تای بیسته‌م هه‌ستی ناسیۆنالیستی و ڕاپه‌ڕینه چه‌كداری و نیشتمانییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندبوو: میرنشینی سۆران (1784 ئابی 1836)، میرنشینی بابان (1851)، بادینان (1837)، بهدرخانییەكان (1847 كه له 1842 ئاڵا‌و دروای خۆیشی دامه‌زراندبوو)، هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕینه‌كانی یه‌زدان شێر (53-1855)، شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری (1878-1882)، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی (-1907 1914)، سمكۆ ئاغای شكاك (1913)، ڕاپه‌ڕینه‌كانی شێخ مه‌حمود (1918-1923)، هه‌روه‌ها ئه‌وانی ده‌رسیم له سه‌رتای ساڵانی (1920)، ئنجا ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له 1925، تا ده‌گاته ساڵی 1919: داخوازینامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی شه‌ریف پاشا له كۆنفڕانسی ئاشتی له پاریس بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.. هه‌موو ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ناسیۆلیستانه زه‌مینه‌یان خۆش كرد تا نه‌وه‌ی نوێی گه‌نجی كورد (نووسه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆژنامه‌نووس، ڕوناكبیران و قوتابیان..) به شێوه‌یه‌كی جیاواو بیر بكه‌نه‌وه به ئاوایه‌كی مۆدێرن خه‌بات بكه‌ن.
كه‌واته به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێمان، بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه مه‌عریفییه‌ی گه‌نجی كورد له به‌ستێنی مۆدێرنیزم و نوێكردنه‌وه‌دا لای (گه‌نجه كورده‌كان) بریتی بووه له پڕۆژه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازیی نیشتمانی كه له كۆتاییدا ڕای پێچاون به‌ره‌و چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك: دادپه‌ره‌وه‌ری، ڕیفۆرم، مافی ئافره‌ت، ئازادیی ڕاده‌ربڕین، دیموكراسی، مه‌ده‌نییه‌ت.. تاد. شاعیری بیسته‌كان فایه‌قی تاپۆ، ده‌ڵێ:
(ده هه‌ڵسن تاكو ئێمه‌ش ده‌وڵه‌تێكی كوردی ته‌شكیل كه‌ین… وه‌كو قه‌ومی یه‌هوود و سرب و بوڵگار، ئه‌رمه‌ن و یۆنان)
فاكته‌رێكی دیكه‌ی بێداربوونه‌وه‌ی گه‌نجی كورد، بریتی بووه له زوڵمی تاوخۆی ده‌سه‌ڵاتی كورد (به‌تایبه‌تی زوڵمی ئاغا و مه‌لا و میری كورد به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه ڕهشوڕوتهی كوردستان) به هه‌نجه‌تی دین و به پاساوی گه‌وره و بچوكییه‌وه، ئه‌م زوڵمه ناوخۆییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ئاشكرا له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و گه‌نجه كورده ڕاچهنیوانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆیه ده‌بینین گوتاری شاعیرانی گه‌نجی كورد (حاجی قادری كۆیی، بێكه‌س، قانیع، مه‌لای گه‌وره..) گوتارێكی مه‌عریفی و ڕه‌خنه‌گرانه بووه.
چونكه مه‌لا و میر و موفتی و ئاغای كورد، به درێژایی سه‌ده‌كانی ڕابردوو له بنه‌ڕه‌تدا گه‌نجێتیان له كۆمه‌ڵی خۆیاندا سه‌ربڕیبوو، وایان كردبوو تا هه‌تایه ته‌نیا عه‌قڵی پیر و زه‌وقی پیر و ئه‌خلاقی پیر ده‌سه‌ڵاتدار بێت، وه‌ك حاجی كۆیی ده‌ڵێ: اسهد شێخ و مه‌لا و ئه‌میر و خانی/ بۆ له‌ززه‌تی عه‌یش و زینده‌گانی/ له‌ولاوه ئه‌وان به حیلهسازی/ له‌ملاوه ئه‌مان به تهقڵهبازی/ قوڕیان به هه‌موو وڵاته‌وه دا/ تا موڵك و ڕه‌عیه پاكی فهوتاب.
ئه‌م زوڵم و دواكه‌وتووییه ئه‌م داخراوییه‌ی عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، له سه‌رده‌می هیچ نه‌سلێكی ڕابردوودا وێڕای ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر، نه‌یهێشتووه هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌سه‌ر هیچ كولتوورێكی ڕۆژئاوایی (غه‌یری كولتووره ئیسلامی) بكرێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش هیچ ڕۆژنامه و گۆڤارێك و چاپخانه‌یه‌ك یان هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی (غه‌یری شیعر) به زمانی كوردی نه‌ده‌نووسرا كه بێت ژیانی ئه‌و زه‌مانه پیر و پهڕشكاوهمان بۆ بگێڕێته‌وه.
به‌ڵام له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ملاوه، شاعیرانی گه‌نجی كورد بێ‌دار ده‌بنه‌وه و وێنه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی گشتیمان پێ ده‌به‌خشن له‌باره‌ی دواكه‌وته‌یی و سته‌م، حاجی قادری شاعیری دنیادیده، كه سهرگهڤازی نه‌وه‌ی تازه‌ی گه‌نجه كورده‌كانه و ماوه‌یه‌كی درێژی ته‌مه‌نی خۆی له ئه‌سته‌مبۆڵ به‌سه‌ربردووه، گازانده له میلله‌ته‌كه‌ی خۆ ده‌كات له‌وه‌ی كه خۆیان ته‌نیا له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆن و سواوی گونده‌كانی خۆیاندا ئابڵووقه داوه و ناچن بزانن ئاخۆ گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان گه‌یشتوونه‌ته چ به‌خته‌وه‌ری و ئازادی و پێشكه‌وتنێك له سایه‌ی زانست و ته‌كنۆلۆژیا.. پێیان ده‌ڵێ:
یه‌كتان نه‌چوونه گه‌ردش وا تێده‌گه‌ن له دونیا
هه‌ر پادشاهی ڕۆمه و شاهی عه‌جه‌م له تاران
یان به گله‌ییه‌وه ده‌ڵێ: انیسبهتی ئێمه و ئوڕوپا قه‌تره‌یی ده‌ریا نییه..ب.
ئینجا هانی گه‌نج و خوێندكار و ڕۆشنبیرانی گه‌نجی كورد ده‌دات بچن ده‌روازه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان به‌سه‌ر جیهانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپادا ئاوه‌ڵا بكه‌ن و بێن سوود له ئه‌زموون و زانست و هونه‌ر و ته‌كنۆلۆژیای گه‌لانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا وه‌ربگرن:
بۆ فه‌ننی خهڕب و سنعه‌ت بۆ زهبگ و ڕه‌بگی میلله‌ت
ده‌ینێرنه ئۆروپا گه‌وره و بچووكی خۆیان
به‌م شێوه‌یه وه‌رگرتنی ئه‌وروپا وه‌ك مۆدێلێك بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان و وه‌ك مۆدێلێك بۆ دروستكردنی كه‌سایه‌تیی كورد، لای زۆربه‌ی نووسه‌ر و ڕوناكبیره گه‌نجه كورده‌كان، ڕه‌وتێك و خاسیه‌تێكی بیركردنه‌وه بوو.
زۆربه‌ی نووسه‌ره (گه‌نجه كورده‌كان)ی جیهانی رۆژئاوا یان وه‌ك نموونه‌یه‌كی گه‌یشتن به ئازادی، وه‌ك میتۆدیك و رێگایه‌ك له‌پێناو گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری و دادپه‌روه‌ری بۆ كوردستان ته‌ماشا ده‌كرد. له لاپه‌ره
( 18) ی ژماره( 4) گۆڤاری( رۆژی كورد)، له 1913،( كوردی) ناوێك له وتاری (ئه‌سڵ و نه‌سلی كورد)دا ده‌ڵێ:
سئێمه ئیدیعا ئه‌كه‌ین و ده‌ڵێین ئه‌لمان له عرقی كورده. ئه‌سبابی چییه ئه‌و ئه‌وه‌نده ته‌ره‌ققی كردووه و ئێمه‌ش به جاهیلی ماینه‌وه؟ ئه‌سبابی مه‌علوومه، چونكه ئه‌وان به‌ر له هه‌موو شت نیفاقیان ره‌فع كرد، ده‌ستیان دایه ده‌ستی یه‌كتر، مهعاوهنهتی یه‌كتریان كرد، مه‌كته‌بیان گوشاد كرد، مه‌عاریفیان ته‌عمیم كرد، له پاشان مه‌یلیان دایه سنعه‌ت. ئه‌لمان له سنعه‌تا ئه‌وه‌نده متهرهقیه كه ئینسان حه‌یرانی ئه‌فعالی ئه‌و بێ، مه‌سه‌له‌ن ته‌یاره، باڵۆن دروست ئه‌كا به قه‌ده‌ر مه‌سافه‌ی نیوه‌ی بڵند ئه‌بێ و كه‌شفی هه‌موو كائینات ئه‌كا، عه‌مه‌له‌ی ئه‌و فابریق مانگی به سه‌د لیره ئیش ئه‌كه‌ن چونكه چشتی وه‌ك ته‌یاره دروست ئه‌كه‌ن…ئێمه، كه‌ی چوار كه‌سمان جه‌مع بووین و ته‌دبیری ئیسلاحی ئه‌م قه‌ومه به‌دبه‌خته‌ی خۆمان كرد؟ كه‌ی پاره‌دار بۆ ته‌عمیمی مه‌عاریف ئیعانه‌ی دا؟..ز.
له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی گه‌نجه كورده‌كاندا، واته له‌ناو گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كانیاندا، ده‌یان نموونه و وتار و بۆچوونی پێشكه‌وتووخوازی ئاوها ده‌دۆزینه‌وه كه سیسته‌می ژیانی ئه‌وروپا و مۆدێلی شارستانیه‌تی جیهانی رۆژئاوا به نموونه ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردیش چاویان لێ بكات و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، سوره‌ییا ئه‌مین عالی به‌درخان (1883 ـ 1938) له خولی سێیه‌می رۆژنامه‌ی (كوردستان) كه له (1917 ـ 1918) له قاهیره ده‌رچووه، زنجیره وتارێكی نووسیوه له‌باره‌ی سیسته‌می فیدرالیزم و كۆنفیدرالیزم له وڵاتانی ئه‌ورووپادا كه بێگومان تا رۆژی ئه‌مڕۆش سوودی لێ وه‌ده‌گیرێ، باسی فیدرالیزم له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به سیاسه‌تمه‌دار و روناكبیرانی كورد بهێنیت كه ده‌شێ سیسته‌مێكی فیدراڵیی هاوشێوه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیشدا پیاده بكرێت له‌پێناو ژیانی سه‌ربه‌خۆیی و ئاسووده‌یی گه‌لی كورد شانبه‌شانی تورك و ئه‌رمه‌ن و گه‌لانی دیكه‌ی (عوسمانی).
نووسه‌ره گه‌نجه كورده‌كانی ساڵانی چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ره‌نگی دایه‌وه، به تایبه‌تیش به‌سه‌ر نووسه‌ره گه‌نجه‌كانی ساڵانی (1930). هاوزه‌مانی ئه‌مه‌ش، جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی 14 ـ 1918 به هه‌موو رووداوه دڵتهزێنهكانییهوه كاریگه‌ریی هه‌بوو به‌سه‌ر دیدی خوێندكار و گه‌نجه نووسه‌ره‌كانی ئه‌و ماوه‌یه.
هه‌موو ئه‌م رووداوه هه‌ژه‌ندانه وایانكرد بیری مرۆڤی گه‌نج و تێگه‌یشتنی جوانی سیاسیی لاوانی كورد گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت: وای لێیان كرد له بیركردنه‌وه‌ی كۆنی ئیسلامه‌تی و خهڵوهتنشینی و سۆفیگه‌ری، واته له مزگه‌وت بێنه ده‌ره‌وه و بچن چاره‌سه‌رێك بۆ واقیع بدۆزنه‌وه. مه‌لا محه‌مه‌دی كۆیی، كه بۆ خۆیشی مه‌لا بوو، ته‌وژمی ره‌خنه‌گرتنی به‌هێزتره:
مه‌لاكانیش له حه‌قیان زۆر خهیانن
ئه‌وانیش هه‌ر ده‌ڵێی گه‌وج و نه‌زانن
له باتی باسی دین و روكنی ئیمان
مه‌لا بۆ یان ده‌خوێنی مه‌دحی شێخان….
خولاسه چه‌ند خورافاتێكی دیكه
مه‌لا نه‌قلی ده‌كا به‌و فاك و فیكه
عه‌وامی قوڕبه‌سه‌ر وه‌ك وا ده‌زانن
جه‌نابی شێخ به خزمی خوا ده‌زانن
ئه‌وانه شێخیان له لا خودایه
حیسابی وان له‌سه‌ر ته‌وقی مه‌لایه
راپه‌ڕینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ناڕه‌زایی و یاخیبوون له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ، ئافاته‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، به شێوه‌یه‌كی گشتیش بارودۆخه ههڵایساوهكه وای له‌و گه‌نجانه ده‌كرد بچن واقیعگه‌رایانه رووبه‌رووی واقیع ببنه‌وه، ئه‌ده‌بیاتی خۆیان له واقیعه‌وه هه‌ڵبگۆزن… له تراژیدیای نیشتمانه‌كه‌یان بدوێن و له‌پێناو خۆشتركردنی ژیانی نه‌وه‌ی نوێ تێبكۆشن، هه‌موو كاره‌ساته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووبوونه كه‌ره‌سته و بابه‌تی نوێ ده‌ربڕین. ئه‌و ره‌حمان به‌گی نفووس ده‌یگوت:
سمن نهكوژرێم تۆ نهكوژرێی نیشتمان وێران ئه‌بێ.. سه‌د هه‌زار ئینسان به جاری مه‌حوو و سه‌رگه‌ردان ئهبێز
په‌ره‌سه‌ندنی دیموگرافی له‌ناو شاره‌كاندا و دروستبوونی شاره گه‌وره‌كان هۆكارێكی دیكه‌ی دروستبوونی ئه‌و بزاڤه رووناكبیرییه بوو كه ئێمه لێره‌دا ناومان ناوه (پڕۆژه‌ی مه‌عریفیی گه‌نجه كورده‌كان).
كاتێ شاری پاریس له سه‌ده‌كانی چوارده و پازده‌مدا راپه‌ڕی، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دوو سه‌د هه‌زار كه‌س بوو و ئه‌و كاته پاریس تاقه پایته‌ختێكی هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌وروپا بوو، ئه‌و كاته پاریس ده‌مێك بوو بووبوو به شار. هه‌ر بۆیه‌ش یه‌كه‌مین جار راپه‌ڕین له پاریس ده‌ستی پێكرد، كه‌واته شارنشینی urbanistion رۆڵی هه‌یه له زه‌مینه خۆشكردن بۆ یاخیبوونه‌كان. راستیهكهیشی؛ راپه‌ڕین و یاخیبوونه‌كان له‌و كاته‌وه ده‌ستیان پێكردووه كه شارۆچكه‌كان ده‌ستیان كردووه به گه‌شه‌سه‌ندن و بوونه‌ته شار.
له كوردستانی سه‌ده‌كانی رابردوودا، تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌میش، به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێری و پێشاندانانهی گه‌ڕاڵه ئه‌ورووپاییه‌كان كردوویانه: هیچ شارێكی كوردستان نه‌بووه كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له سێ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ بكات. هه‌زاران گوند، سه‌دان قه‌زا، ده‌یان ناحیه و شارۆچكه هه‌بوونه. هه‌ر یه‌كێك له‌وانه عه‌شیره‌تێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان خێڵیك تێیدا جێ‌نشین مژوولی كشتوكاڵ و ئاودێری و مه‌ڕوماڵات و باغی خۆیان بوونه و بێ خه‌به‌ر له گوندێكی ئهولاتریان: هه‌مووشیان یه‌كانگیر خزمی یه‌كتر له ژێر سێبه‌ری ئاغای خۆیان سوێندیان به سه‌ری یه‌كتر و ئاغای خۆیان خواردووه؛ به‌ده‌گمه‌ن رێك كه‌وتووه مسكێن و وهرزیرێك یاخی ببێت و له قسه‌ی ئاغای خۆی ده‌رچووبێت: ئیتر چ جای فه‌قێیه‌ك یان گه‌نجێك بۆ ئه‌وه‌ی شاربه‌ده‌ر بكرێت!
ئه‌گه‌ر شار له كوردستاندا دروست نه‌بووبێت: هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه ئه‌و زه‌وییه‌ی له گوند كێڵدراوه، ئه‌و ره‌ز و بژوێن و كێڵگه و باغانه‌ی سوودیان لێ دیتراوه زۆر شیرین و ئازیز بوونه، نه‌كراوه به‌جێ بهێڵدرێن له‌پێناو هیچ: له‌پێناو شار!
جگه له‌مه‌ش، په‌یوه‌ندیی خێله‌كی و تیرهپهرستی له‌نێوان گونددا زۆر به‌هێز بووه. هیچ هۆ و ئامانجێك نه‌یتوانیوه ببێته پاساوی ئه‌وه‌ی كه فه‌قێیه‌ك یان گه‌نجێك بچێته گوندێكی له گونده‌كه‌ی خۆی گه‌وره‌تر. په‌یوه‌ندییه بنه‌ماڵه‌ییه گه‌رم و عه‌شیره‌تگه‌رییه توند و تۆڵه‌كه رێگه‌ی نه‌داوه‌ته هیچ كه‌سێك له ناوچه‌كه‌ی خۆی دوور بكه‌وێته‌وه: مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن مه‌لایه‌ك له‌پێناو خوێندنی زیاتر چووبێته شارۆچكه‌یه‌كی له‌وه‌ی خۆی گه‌وره‌تر.
به‌م شیوه‌یه، له سه‌ده‌كانی رابردووی پێش كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزدەمدا، پێویست بوو چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه سه‌باره‌ت به هه‌ر هۆیه‌ك بوو بێت خه‌ڵك ورده‌ورده له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌كان كۆچ بكه‌ن (بۆ نموونه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك له سنه و شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵاچۆلان و شوێنه‌كانی دیكه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سلێمانی كۆچیان كرد و سلێمانییان دامه‌زراند!)… پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه ـ له ئه‌نجامی كۆچی خه‌ڵك له گوند و لادێكانه‌وه ـ چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان ورده ورده گه‌شه بستێنن تا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌گه‌نه ئاستی شار.
به‌پێی سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی مسته‌ر ریچ: هه‌ولێر له 1832 ته‌نی قه‌ڵاتێك بووه له ناوه‌ڕاستی ده‌شتێكی چۆڵدا، به‌ڵام دوای كۆچكردنی خه‌ڵكی گونده‌كان، هه‌روه‌ها دوای كۆچكردنی عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌نتك، دزه‌یی، گه‌ردی، خه‌یلانی و خۆشناو به‌ره‌و هه‌ولێر، له ساڵانی (1920 ـ 1940) به‌ملاوه، هه‌ولێر ئیتر گه‌یشته ئه‌وه‌ی خاسیه‌ته‌كانی شار دروست بكات و دیموگرافیای به‌رزتر ببیته‌وه و پێكهاته‌یه‌كی یه‌كگرتووی نوێ به خۆیه‌وه ببینێت: به شێوه‌یه‌ك، كه تاكه‌كه‌س ئیتر له‌ژیر فه‌رمایشتی ئاغادا نه‌مێنێته‌وه، چیتریش هێنده پابه‌ندی مه‌رج و نه‌ریت و ئیلتزامهكانی عه‌شیره‌ت یان مه‌لا نه‌بێت.
له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به دواوه تاكه‌كه‌سی كورد له دهروهستبوونی بۆ ئاغا و مه‌لا و مزگه‌وت و عه‌شیره‌ت دابڕا، كه‌وته ناو چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی نوێوه: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مودیری فه‌رمانگه، قوتابخانه، مه‌ئموور، كارگه‌كان. ئه‌م ده‌زگایانه‌ش وه‌ك ده‌زانین شێوازێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندین: ترس و پیرۆزییان (وه‌ك عه‌شیره‌ت) تێدا نییه، نه‌رمترن، زیاتر سه‌ربه‌ستییان تیدایه، زیاتر بواری گفتوگۆ و بیركردنه‌وه‌یان تێدایه. هه‌ر ئینسانێك ده‌توانی ـ ئه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت ـ تییاندا ئازاد ره‌فتار بكات و ئازادانه بیر بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت له كاتی ناڕازیبووندا ناڕه‌زاییش ده‌رببڕێت، ئه‌م ئازادییه‌ش له‌ناو شاردا (له‌ناو فه‌رمانگه و كارگه‌كاندا) وه‌ك ده‌زانین، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه به‌ره‌و (خۆڕێكخستن). ئه‌م ئازادییه له‌ناو فه‌رمانگه و كارگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كاندا، له كاتی چه‌وسانه‌وه و زولم دا نه‌ك رێگه‌ت لێ ناگرێت، به‌ڵكو هانیشت ده‌دات كه له سه‌ره‌تادا (هاوارێك) بكه‌یت. هه‌مووشمان ده‌زانین هاوار سه‌ره‌تای هه‌موو یاخیبوون و راپه‌ڕینێكه.
شاری گه‌وره له سه‌ره‌تادا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستاندا دروست بوونه: ئه‌سته‌مبۆڵ، قاهیره، به‌غدا، تاران، دیمه‌شق، مووسڵ؛ به تایبه‌تیش ئه‌سته‌مبۆڵ، چونكه یه‌كه‌مین ئه‌و شوێنانه‌یه كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه سیفه‌تی شار وه‌رده‌گرێت و پاشان ده یان نووسه‌ری یاخی و نه‌سلێكی راچه‌نیوی گه‌نجی كورد دروست ده‌كات.
كه‌واته، هیچ سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ده‌بینین یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی (كه وه‌ك راپه‌ڕینێكه) له شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك قاهیره سه‌ری هه‌ڵداوه، یه‌كه‌مین گۆڤاری كوردی له پایته‌ختێكی وه‌ك ئه‌سته‌مبۆڵ بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی مۆدێرن (1908) و رێكخراوه خوێندكارییه‌كان (1912) و رێكخراوه‌كانی ژنان (1919و ئه‌وانی روناكبیرانیش ( 1908) دیسان هه‌ر له ئه‌سته‌مبۆڵ سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ته‌نیا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستهمهوهیه كه شار به مانای ته‌واوی وشه له كوردستاندا دروست ده‌بێت: ته‌نیا له‌و كاته‌شه‌وه‌یه كه زۆرانبازی له‌نێوان نه‌وه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی دیار و توندوتیژ له كوردستاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات؛
به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌ك راپهڕینیكی گه‌نجانه خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
له‌و كاته‌وه‌ی شار دروست ده‌بێ، په‌یوه‌ندییه عه‌شایه‌رییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و قه‌دری هۆز هێنده نامێنێ؛ ئینتیما بۆ عه‌شیره‌ت و به گوێكردنی سه‌رۆك هۆز كه‌م ده‌بێته‌وه. لێره‌وه چه‌مكه‌كانی ئازادی و دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و مافی ئافره‌ت و ئازادیی تاكه‌كه‌س و سه‌ره‌تاكانی یاخیبوون و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، لای ئه‌و گه‌نجه كورده ناڕه‌زاییانه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چه‌كه‌ره یان كرد و له چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌یشتنه ئه‌وپه‌ڕی بووژانه‌وه و له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی نوێی كورددا ره‌نگی دایه‌وه.
ئایا (گه‌نجه كورده‌كان) پڕۆژه‌یه‌كی مه‌عریفییان هه‌بووه؟
ئه‌گه‌ر دیارترین سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كاری ڕێكخراوه‌یی و خه‌باتی سیاسی بێت (له‌جیاتی جموجۆڵی چه‌كداری و عه‌شایه‌رگه‌ری) ئه‌وا ( گه‌نجه كورده‌كان) ده‌بنه یه‌كه‌مین گرووپی ئه‌و ڕووناكبیره كوردانه‌ی ده‌یانویست له كه‌ناڵێكی مه‌عریفی و مه‌ده‌نییه‌وه تێ بكۆشن بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه.
( گه‌نجه كورده‌كان) بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كوردا هاتن خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی چه‌كدارییان ته‌رجه‌مه كرده سه‌ر خه‌باتێكی كولتووری، خه‌باتی ئهپستمۆلۆژییان له جێگه‌ی میلیتاریهت و چه‌ك دانا، زۆربه‌ی ئامرازه‌كانی ئه‌و پرۆژه مهعریفییهشیان تاقی كرده‌وه: هه‌ر له په‌خشكردنی بیر و بۆچوونه‌كانی خۆیان و بایه‌خدان به زانست و هونه‌ر و په‌روه‌رده و دامه‌زراندنی ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌باتی ڕۆژنامه‌نووسی و چاپه‌مه‌نی و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات.
له به‌ستێنی ئایدیۆلۆژیاوه، ته‌نیا یه‌ك هێڵی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی بۆ خه‌بات و بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ندین ئایدۆلۆژیای جۆراوجۆر هه‌بوون. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه خودی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری پێكهاته‌یه‌كی تێكه‌ڵ و فره‌توێژ و فره‌ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه ژیۆپۆلهتیكی كوردستانی دابهشكراویش به‌سه‌ر زیاتر له ته‌نیا یه‌ك داگیركه‌ر ڕۆڵی هه‌بوو له مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی ئه‌م فره ئایدیۆلۆژیایه‌ی له‌و زه‌مانه‌وه له‌ناو گه‌نجه كورده یاخییه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵدا.
میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له (1898) له قاهیره ده‌یویست سوڵتان ئازاری كوردان نه‌دات و لێیان گه‌ڕێ بۆ خۆیان به زمانی كوردی بنووسن. عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی برای، له ژماره‌ی پێنجه‌می هه‌مان ڕۆژنامه‌وه ستراتیژ و وتاره‌كانی خۆی له هه‌مبه‌ر سوڵتان توند‌وتیژتر كرد و داوای ڕیفۆرمی ده‌كرد. سووره‌ییا به‌درخانی سه‌ر به هه‌مان بنه‌ماڵه‌ش له (17 1918) به‌ملاوه پێشنیاری چاره‌سه‌ری فیدراڵی یان كۆنفیدراڵیی ده‌كرد بۆ كێشه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، به‌ڵام ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشا، گه‌نجێكی دیپلۆمات و ئهوروپادیدهی تر، ڕادیكالێكی عوسمانی بوو: پێی وابوو كورد و تورك و ئه‌رمه‌ن و چه‌ركه‌س و هه‌موو گه‌لێك پێویسته پێكه‌وه له چوارچێوه‌یه‌كی عوسمانی‌دا ئازاد و به‌خته‌وه‌ر بژین، كه‌چی پاشان له 1919 به‌ملاوه به ته‌واوه‌تی له‌م ئایدیۆلۆژییه‌ی خۆی په‌شیمان بووەوه و له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی له پاریس داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ كوردستانێكی ئازاد ڕاگه‌یاند. له لایه‌كی دیكه‌وه فیكری لوتفی دیاربه‌كری، باوه‌ڕی وابوو نابێت كورد سه‌ربه‌خۆ بژیت و له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جودا بێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ندێ گه‌نجی وه‌ك سه‌عید نوڕسی و عه‌بدولقادر ئه‌فه‌ندیش پێیان وا بوو كه كێشه‌ی كورد پێویسته ته‌نێ له چوارچێوه‌ی بیری ئیسلامه‌تیدا چارسه‌ر بكرێ. له‌وانه‌یه چه‌ندین بۆچوونی دیكه‌ش له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌بووبن كه هه‌موویان ده‌چوونه‌وه سه‌ر ڕێگای ئه‌وه‌ی كه مرۆڤی كورد چۆن به ئازادی و ئاسووده‌یی خۆی بگات!
تاكه ڕووناكبیرێك بۆ خۆیشی، له قۆناغیكی ژیانی خۆیه‌وه تا قۆناغێكی دیكه‌ی ژیانی، هه‌مان بۆچوونی نه‌بووه و له‌سه‌ر هه‌مان ئایدیۆلۆژیای پێشووی خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه. ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشا و عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمی هه‌كاری و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان و د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت نموونه‌یه‌كی دیاری ئه‌م جۆره ڕووناكبیره گه‌نجه كوردانه‌ن كه چه‌ندین وێستگه‌ی ئایدیۆلۆژیی جۆراوجۆر له ژیانی فیكری و ئایدیۆلۆژییاندا ده‌بیندرێ.
شایانی باسه ئایدیۆلۆژیای بیری جودابوونه‌وه له توركیا و ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له ساڵانی سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به تایبه‌تی له كوردستانی عێراق پاشانیش لای ڕووناكبیره‌كانی دووره‌وڵات و بزاڤی (خۆیبوون)، په‌ره‌ی سه‌ند و زیاتر جێگه‌ی خۆی گرت تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه بووبووه هێڵێكی سوور و زه‌قی گڕگرتوو له نێوان شێخ مه‌حموود و ڕووناكبیره جوداخوازه گه‌نجه‌كانی وه‌ك جه‌مال عیرفان و ڕه‌شید نه‌جیب و جه‌میل سائیب و فایه‌قی تاپۆ و حه‌مدی و ده‌یانی تر.
یه‌كێك له ستراتیژه‌كانی ئایدیۆلۆژیه‌تی ئه‌م گه‌نجه كوردانه ئه‌وه بوو كه سیاسه‌تێكی دووفاقیی پۆزه‌تیڤیان هه‌بوو به‌رامبه‌ر تورك و سوڵتانه عوسمانیه‌كان: دژی ڕژێمی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا باوه‌شیان بۆ هه‌موو پێشكه‌وتنێكی كولتووری تورك ده‌كرده‌وه، هه‌موو جۆره هونه‌ر و زانست و ئه‌ده‌بیاتێكی پێشكه‌وتووخوازیان لێیان وه‌رده‌گرت.
گه‌نجه كورده‌كان زۆر باش ده‌ركیان به‌مه كردبوو كه هێزی ئابووری، واته داراییه‌كی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، فاكته‌رێكی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌موو پێشكه‌وتنێكی كوردستانه و پێویسته كورد داراییه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، ئه‌م بنه‌مایه یه‌كێكه له پره‌نسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی پڕۆژه مهعریفییهكهیان، له‌م باره‌وه ده‌توانین ده‌یان نموونه‌ی بیری ئاوها هه‌م لای شاعیران و هه‌م لای ڕووناكبیران له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان بخوێنینه‌وه. حه‌مدیی شاعیر ده‌ڵێ: (ئه‌م ئاو و ئه‌رزه‌ی ئێمه هه‌مانه زه‌رع كری… ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به كۆڵكهش و شا به سهپانمان)
شایانی باسه، هه‌رچی چالاكی و كارێكی ئه‌و گه‌نجه كوردانه ئه‌نجامیان دابێ، واته جێبه‌جێكردنی سه‌رتاپای پڕۆژه مهعریفییهكه و پێداویستییەكانی، هه‌ر له كڕینی چاپخانه و دامه‌زراندنی بنكه كولتوورییه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته دامه‌زراندنی قوتابخانه و چاپی كتێب و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانیان… هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی خۆیان ئه‌نجامیان داون، خه‌رجیی هه‌موو چالاكییه‌كانیان له باخه‌ڵی خۆیانه‌وه هاتووه، چالاكییه‌كانیان ئه‌هلی privit بوونه. هیچ حزبێك كۆمه‌كی نه‌كردوون و هیچ حكوومه‌تێك بودجه‌ی پێ نه‌داون. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی دۆخی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یی دراوسێ (تورك، عه‌ره‌ب، فارس..) كه دیاره حكوومه‌ت یان ده‌زگایه‌ك له پشته‌وه‌یان بووه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵسۆزیی ئه‌و ڕووناكبیره گه‌نجه كوردانه، كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی و له‌خۆبوردوویی، به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ پاداشتێك، له‌پێناو ئایدیالێك، كاریان كردووه.
له 22/4/1898 میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه و یه‌كه‌مین چاپخانه به ناوی (كوردستان) له قاهیره داده‌مه‌زرێنێ. له (1900)له ئه‌سته‌مبۆڵ ڕێكخراوی (عه‌زمی قه‌وی جه‌معیه‌تی) له‌سه‌ر ئه‌ركی فیكری ئه‌فه‌ندی دیاربه‌كری داده‌مه‌زرێ. ئه‌حمه‌د ڕامز كوردیزاده له‌ناو ڕێكخراوهكهیدا ئه‌ندامێكی چالاك بووه و ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له (1901) كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زانستی داده‌مه‌زرێنێ.
هه‌موو ڕۆژنامه و گۆڤار و قوتابخانه و ڕێكخراوه‌كان، هه‌موو كتێب و چاپخانه‌كان، هه‌موو چالاكی و پێداویستی و ئامرازه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه مه‌عریفییه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خودی ئه‌و ڕووناكبیره خۆیان به‌ڕێوه چووه.
له 1908 به‌ملاوه، ورده ورده ده‌یان ڕێكخراو و یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی جۆراوجۆری گه‌نجه كورده‌كانه‌وه له‌پێناو پته‌وكردنی پڕۆژه مهعریفییهكهیان دروست ده‌بن. له‌م بواره‌شدا له هه‌مووی گرنگتر؛ وازهێنان له (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) و وازهێنان له ئایدیۆلۆژیه‌تی پان عوسمانیزم و فیدڕاڵیزم و ڕادیكالیزم.
وای كرد كه ئه‌و توخمانه‌ی جموجۆڵی ناسیونالیزمی كورد پێكده‌هێنن، هێدی هێدی، له یه‌كتری كۆ ببنه‌وه؛ له كۆتاییشدا پڕۆژه‌یه‌كی مه‌عریفیی كوردانه و ئه‌ده‌بیاتێكی سه‌ربه‌خۆی جیاواز و كولتوورێكی نهوژهنی ئه‌وتۆ له‌ناو كورداندا دروست ببێت كه هه‌ندێ له مێژوونووسان به( ڕێنسانێكی كولتووری) ناوزه‌دی بكه‌ن.
دهستاوهردێكی ئاپستمۆلۆژیی دیكه‌ی گه‌نجه كورده‌كان، گۆڕینی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده بوو: دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی مۆدێرن، قوتابخانه له شێوه‌یه‌كی نوێ‌دا به میتۆدێكی هاوچه‌رخ و به ناوه‌ڕۆكێكی پێشكه‌وتووی ئه‌وتۆ كه له‌گه‌ڵ دۆخ و پێداویستییه‌كانی زه‌مانی نوێ بگونجێ. له1910 یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كوردی له ئه‌سته‌مبۆڵ له گه‌ڕه‌كی دیوانلی داده‌مه‌زرێ، عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان مامۆستا بووه و مانگی 30 لیره‌ی عوسمانلی له باخه‌ڵی خۆی له خه‌رجیی ئه‌و قوتابخانه‌یه سه‌رف كردووه. ئنجا له ماوه‌ی 1907 1911 شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی یاداشتێك ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی له ئه‌سته‌مبۆڵ كه تێدا داوای ئه‌وه‌ش ده‌كا كه خویندن له كوردستان پێویسته به كوردی بێت. ئنجا یه‌كه‌م كتێبی چاپكراوه‌ی ڕه‌سمی له كوردستانی عێراقدا كه بۆ قوتابخانه‌كان بڵاو كرایه‌وه، نووسراوی مامۆستای قوتابخانه‌ی نموونه‌ی سه‌عاده‌ت، محه‌مه‌د باشقه ( 1890 1980) كه به هاوكاریی میجه‌رسۆن و محه‌مه‌د زه‌كی دایناوه به ناونیشانی( ئهوهلهمین قیرائه‌تی كوردی) له 1920 له به‌غدا چاپ كراوه.
هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گه‌نجه مونه‌وه‌ره كوردانه‌دا، له ساڵی 1925 یه‌كه‌مین تیپی مۆسیقا له سلێمانی به سه‌رپه‌رشتیی عبدولواحید نووری و فوئاد ڕه‌شید به‌كر دامه‌زرا. له ساڵی 1905 به‌ملاوه‌ش یه‌كه‌م شانۆگه‌ری له‌سه‌ر شانۆ پێشكه‌ش كراون.
به‌م شێوه‌یه، ئه‌و ڕووناكبیره گه‌نجه كوردانه، به پێچه‌وانه‌ی شێخ و موفتی و مه‌لا و میره كورده‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو، بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و نهتهوهخوازییهكهی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستانیان له ئاستی سهرزارهكییهوه گه‌یانده ئاستی نووسین و وشیاری و ئایدیۆلۆژیا.. بزاڤه كوردایهتییهكهیان له ئاستی كاره‌سات و ڕاپه‌ڕینه ڕۆژانهكانهوه گه‌یانده ئاستی به ئهبستمۆلۆژیكردن، ئاستی به مهعریفهكردنی كرده‌وه‌كان؛ گه‌یاندیانه ئێستێتیكا و هونه‌ر و په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوینده‌واری به زمانی كوردی و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و هێنانه ئارای سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ و خوڵقاندنی زه‌مینه بۆ دروستكردنی مه‌عریفه‌یه‌كی نوێ. ئه‌مه كارێك بوو كه موفتی و میر و مه‌لا و شێخ و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ته‌كانی سه‌رده‌می كلاسیك هه‌رگیز نه‌یانتوانیبوو په‌ی به ئه‌نجامدانی ببه‌ن و جێبهجێبهكهن.
گه‌نجه كورده‌كان له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌و پڕۆژه مه‌عریفیه‌دا، بیری هێنانی یه‌كه‌مین چاپخانه‌ی كوردی‌یان هێنایه دی. ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تادا دیسان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، پاشان هێنایان بۆ كوردستان. پیره‌مێرد ده‌یزانی كه هه‌بوونی چاپخانه دیارده‌یه‌كی مۆدێرنه، بۆیه شانازی به‌و ده‌سته ئهپستمۆلۆژییانهی ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ی هاوڕێكانی خۆی ده‌كرد و ده‌یگوت:( كورد سه‌حافه و سه‌قافه‌ی هه‌یه..)
ئامرازێكی دیكه‌ی گه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكه مه‌عریفییه‌كه‌ی گه‌نجانی كورد: ڕۆژنامه‌گه‌ری بوو. ڕۆژنامه‌ی ( بانگی كوردستان) له ژ3، ل3دا دووپاتی ده‌كاته‌وه: (هه‌ر میلله‌تێك مالیكی غه‌زه‌ته‌یه‌كی خۆی بێ، ده‌توانێ به ده‌نگێكی بڵند بیگه‌ینێته گوێی ئه‌و كه‌سانه كه گوێگر و خادیمی مه‌عاریف و میلله‌تن..).
به‌هۆی بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، ئه‌م نووسه‌ره گه‌نجه كوردانه، توانیویانه ئاگاداری چالاكییه‌كانی یه‌كتر بن: هه‌ر به‌شێكی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی، یه‌كانگیر بوونه‌ته‌وه كه‌وتوونه‌ته ژێر كارگهریگهریی یه‌كتر و به هه‌موویان یه‌ك ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانگیریان دروست كردووه.
ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و ماوه‌یشدا بۆ یه‌كه‌مین جار خودی زاراوه‌ی مۆدێرنیزم (تهجهدود و موجه‌دید) ده‌كه‌ونه سه‌ر زاری نووسهرانمانهوه. ڕۆژنامه‌ی (تێگه‌یشتنی ڕاستی) له 1918 له ژماره 23 و 24دا بایه‌خێكی تایبه‌ت ده‌داته بیری نویخوازی و بۆ یه‌كه‌م جار وشه‌ی..
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: