Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەكەی

ئەمڕۆ (دووشەممە 26/12) دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی كە ماوەیەك پێش ئێستا دەستی لەكاركێشایەوە، دەستبەكاردەبێتەوە.

لەوبارەیەوە شۆڕش غەفووری لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردوە، پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییەوە كردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە ئەمڕۆ بە گڕوتینێكی باشتر لە جاران دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەكەی.

دڵشاد عومەر لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی وەرگرتوە و لەسەرەتای ئەم مانگەدا لەژێر گوشاری خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و بەهۆی هەندێك هۆكاری تایبەتەوە لە پرێس كۆنفرانسێكدا دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند، بەڵام بە فەرمانی وەزیری پەروەردە دەستلەكاركێشانەوەكە رەتكرایەوە و داوای لێكرا لە ئەركەكەی بەردەوام بێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ پۆستەكەی Reviewed by Unknown on 10:03:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: