Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دووشه‌ممه‌ ده‌وام ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌ له‌ سلێمانی

بڕیاروایە ڕۆژی دوشەممە دەوامی خوێندن لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە، وەک قەرەبوەیەکیش لەبەرامبەر ئەو وادەیەی بەسەر پرۆسەی خوێندندا تێپەڕیوە، ژمارەیەک پێشنیاز خراونەتەڕوو، یەکێتی مامۆستایانیش ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕوانی کۆتاییھاتنی پشوی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د. خ)، دەکەین، پێشنیازەکان دەکەین بەپڕۆژە".

ئەحمەد گەرمیانی جێگری یەکێتی مامۆستایان لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، "دەستپێکردنەوەی دەوام لەو سنورانەی تائێستا بایکۆت تێیدا بەردەوامە، دەکەوێتە ئەستۆی مامۆستایان خۆیان و بڕیار لەدەست خۆیاندایە".
وتیشی:"ئێمەش وەک یەکێتیی مامۆستایان و حکومەتیش، ھیچ کات لەگەڵ بایکۆت نەبوین و پێمانباشە ڕۆژی دوشەممە دەوام دەستپێبکاتەوە".
جێگری یەکێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانەوێت دەستپێکردنەوەی دەوام بەڕەزامەندی مامۆستایان بێت، وەکو گەرمیانی وتی:"پێشمان باشە حکومەت لەسەر ئاستی ئیدارەی سلێمانی کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ (وەزیری پەروەردە، پەرلەمانتاران، یەکێتی مامۆستایان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان و مامۆستایان) ئەنجامبدات، بۆ ئەو پێشنیازانەی دەخرێنەڕوو".
سەبارەت بەپێشنیازەکانیش، ئەحمەد گەرمیانی ئاشکرایکرد، ژمارەیەک پێشنیاز ھەن بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دەوام لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەڵام  وەکو ئەو وتی:"تائێستا نەکراون بەپڕۆژە تاوەکو بڕیاریان لەسەر بدرێت".
لەبارەی پێشنیازەکانیشیانەوە ئەوەی ڕونکردەوە، یەکێک لەپێشنیازەکان ئەوەیە  ئەو سنورانەی تائێستا بایکۆت تێیاندا بەردەوامە، لەوەرزی دوەمەوە دەست بەدەوام بکەنەوەو تاقیکردنەوەکانیان بەوەرزی یەکەم بۆ ھەژماربکرێت، لەدوای ئەوە وادەیەک دابنرێت، پاشان لەوەرزی ھاویندا تاقیکردنەوەی دوەم ئەنجامبدەن".
باسی لەوەشکرد، دەکرێت تاقیکردنەوەکان بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی لەسنوری سلێمانی لەخولی دوەمدا ئەنجامبدرێت، وەکو گەرمیانی وتی:"دواتریش خولی دوەمیان بۆ ئەنجامبدرێت، بەجیاواز لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە".
سەبارەت بەوەش ئاخۆ تائێستا ئەو پێشنیازانەیان پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە کردوە، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، "چاوەڕوانی کۆتایھاتنی پشوی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د. خ) دەکەین، دواتر پێشنیازەکان دەکەین بەپڕۆژەو لەکۆبوەنەیەکدا لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەوەندیدارەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین".
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیاریەکان بڕیارە ئەم ھەفتەیە وەزارەتی پەروەردە پلانێک لەبارەی دەستپێکردنەوەی  پرۆسەی خوێندن لەسنوری پارێزگاکانی (سلێمانی، ھەڵەبجە)و ئیدارەکانی (گەرمیان و ڕاپەڕین) ڕابگەیەنێت.

دووشه‌ممه‌ ده‌وام ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌ له‌ سلێمانی Reviewed by k on 7:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.