پڕۆژهی نوری جیهان كۆنفرانسی( گەنج و خوێندەواری لە ژیانی پێغەمبەری ئازیزماندا) ئهنجامدا
لەم سەهۆڵبەندانی رۆحەدا کەماناکانی ژیان یەک یەک ئاوادەبن پێغەمبەران ئەو ئاسۆیانەن کە مرۆڤ چاو لەروناکیەکانیانە تابونی ڕوناک بکەنەوە پەیامەکەشیان خوانێکی ئاسمانیە،یادکردنەوەیش دەبێت گەرانەوەبێت بۆ بەهاکان و لەنێوخۆدا زیندو هێشتنەوەیان بێت: عمر محمود
ئەمرۆ لە لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر سێیەمین ڤیستیڤاڵی (نوری جیهان)ی لە هۆتێل داینستی لە ژێر ناونیشانی(گەنج و خوێندەواری لە ژیانی پێغەمبەری ئازیزماندا) ئەنجامدا کە بۆ (120) کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و زانای ئایینی بانگهێشت کرابوون٫تەوەری کۆنفراسەک
1-پ.ی.د.عوسمان هەڵەبجەی-گەنجینەوانی گەنجینەی زانست و گەنج.
2- د.ئیدریس کاریتانی-گەنج و شارستانیەت.
3-م.عمر ئیسماعیل-مامەڵەی پێغەمبەر لەگەڵ کەسە بەتواناکاندا.
ئێمەش بە دوو پرسیار بەشدار بوین.
1-بۆ دکتۆر عوسمان. ئێمەی موسڵمان 1000 ساڵ حکومرانی نیوەی جیهانمان کردوە عیبە نیە هەرباسی (ئیبن روشد و فارابی و ئەبوریحانی بەیرونی ئیبن خەلدون) ئەو ژمارە کەمەی زانایان بکەین؟
دکتۆریش وەڵامەکەی وابوو کە لەراستیدا ژمارەی زانایانمان کەمە عیبەیە بەپانتای سنور و دەسەڵاتی حکومرانی ئیمەی موسڵمان.
2-بۆ دکتۆر ئیدریس .پرسیارێک دەبێت بەچەند بەشێکەوە
ٱ-تا چەند لەگەڵ تێروانینی ئیبن خەلدونی دەربارەی دەوەڵەت قۆناغی لەدایک بوون….گەشەکردن…..لەناوچوون.
ب-بۆچونی ڤۆکۆیامە دەربارەی کۆتای مێژوو و شارستانیەت.
ج-تێکەڵ بوونی شارستانیەت.
دکتۆر وەڵامی دایەوە،هەرچەند یەکەم پرسیار وەڵامی من دایەوە بەڵام کاتەکەی تەواو بوو تەنها بروایی وابوو شارستانیەت بەرهەمی سەرجەم رۆڤایەتیە وە دەکرێت سود لەیەک وەرگرن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: