بڕی پارەی خەرجکراوی پترۆدۆلار بۆ مامۆستایانی کەرکوک ئاشکراکرا
بریارە پرۆژەى خەرجکردنى بڕێک لە پارەى بودجەى پترۆ دۆلار بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى سەر بە خوێندنى کوردى کەرکوک بچیتە بوارى جیبەجیکردنەوە،کە بۆ هەر مامۆستایەک ١٧٥ هەزار دینار و بۆ فەرمانبەرانی پەروەردەش ١٠٠ هەزار دینار خەرج بکرێت کە ژمارەیان ٧٤٠٠ کەسە.
سکرتیرى لقى کەرکوک یەکیتى مامۆستایانى کوردستان دەڵێت، جێبەجێکردنى پرۆژەکە بەشیک لە کیشەکانى مامۆستایان چارەسەر دەکات.
بە وتەی سکرتێرى لقى کەرکوکی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان پارەکە بە لیستێکى جیاواز خەرج دەکرێت و ناخرێتە سەر موچە، وتیشى لە مانگی دوانزەوە دابەشدەکرێت و ناشزانرێت تا کەی بەردەوام دەبێت.
ئەندامێکى دەستەى مامۆستایانى نارازى کەرکوکیش دەڵێت مامۆستایانى خوێندنى کوردى تەنیا کێشەى داراییان نیە و دەبێت کار لەسەر گەرانەوەى شکۆى مامۆستا بکرێت.
خەرجکردنى بەشێک لە بودجەى پترۆ دۆلار لەکاتێکدایە مامۆستایان و فەرمانبەرانى خوێندنى کوردى ئەو بڕە پارەیەشیان پێ دەدرێت کە وەک دەرماڵەی هاندان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خەرج دەکرێت، کە بۆ مامۆستایانی ناوشار ١٠٠ هەزار دینارە و بۆ دەرەوەی شاریش ١٥٠ هەزار دینارە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: