Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە بڕیاری کۆتای لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدە سلێمانی ئاشکرا دەکات

وەزارەتی پەروەردە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەتدەکاتەوەو داواشی لێدەکات بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
 

 وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە راگەیاندراوێکدا، ھۆکاری رەتکردنەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی دڵشاد عومەر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رووندەکاتەوەو وێڕای بەرزنرخاندنی ھەوڵەکانی ناوبراو لە ڕابردوودا بۆ “پێشخستنی پەروەردەو بەڕێوەبەرایەتییەکەی و شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی خوێندن و ھەوڵدان بۆ بەفێڕۆنەچوونی ساڵێکی خوێندنی  خوێندکاران” دەستخۆشیشی لێدەکات لە ئاست “ئەو جورئەتەی کە ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە پەنجەی لەسەر ھۆکاری کێشەکان و بەلاڕێدابردن و بەسیاسیکردنی خۆپێشاندان و مامۆستایان و جددی نەبوونی ھەندێک لایەنی سیاسی لە چارەسەرکردنی کێشەکان” دانا.

لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە کە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەروەردەیی و بەتوانای وەک دڵشاد عومەر نابێت و ھیواخوازە ھەفتەی داھاتوو دەست بە خزمەتکردنەوەی شاری خۆشەویستی سلێمانی بکاتەوە و وەزارەتی پەروەردەیش بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رۆژی ٦ی ئەم مانگە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەردەوامبوونی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوەو ھەندێ لایەنی سیاسی و پەرلەمانتارانی ئێستاو پێشووی تۆمەتبارکرد بە ھاندانی مامۆستایان لەپێناو دەستپێنەکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.

13267729_1153394791357995_3727133952312637692_n



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پەروەردە بڕیاری کۆتای لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدە سلێمانی ئاشکرا دەکات Reviewed by Unknown on 8:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.