چ كاتێك چای ره‌ش زیان به مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت؟
به‌گوێره‌ی داتاكانی په‌ڕاوگه‌ی نیشتیمانیی پزیشكیی ئه‌مریكایی، چای ره‌ش بۆ هه‌ندێك كه‌س به‌سوود و بۆ هه‌ندێكی دیكه زیانمه‌نده.
زانیارییه‌كان به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی پزیشكیی خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی زیان و سوودی چای ره‌ش بۆ تۆ، ده‌بێ له پزیشكه‌كه‌ته‌وه وه‌ربگریت، چونكه سرووشتی جه‌سته و باری تهندرروستی جه‌سته‌ی هه‌ركه‌سێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه.
*ئه‌و سوودانه‌ی ده‌گوترێ له خواردنه‌وه‌ی چا ده‌ستده‌كه‌ون:
-كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان: هه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی چای ره‌ش ده‌خۆنه‌وه، كه‌متر تووشی ره‌قبوونی بۆڕییه خوێنبه‌ره‌كانی جه‌سته ده‌بن، خانمان زۆرتر له پیاوان له‌م سووده‌ی چا به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی به‌ردی گورچیله: ئه‌و خانمانه‌ی چای ره‌ش ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به به‌ردی گورچیله به رادده‌ی 8% كه‌مده‌كات.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵ به‌پێی به‌شێك له توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان
-كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردن له‌دوای تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ
-كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان
-كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی پاركینسۆن
*له‌م بارانه‌دا چا ده‌بێ به وریاییه‌وه و به سنوورداری بخورێته‌وه:
-كه‌مخوێنی: چونكه له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵمژینی ئاسن
-دڵه‌ڕاوكێ
-ئه‌وانه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوێنیان هه‌یه
-فشه‌ڵیی ئێسك
-فره‌جووڵه‌یی میزڵدان
-په‌ركه‌م
-شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
-شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان
-ریخۆڵه‌ی تووڕه (كرژیی كۆڵۆن)
-ئاوی ره‌شی چاو
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: