كتێبی شه‌ره‌فنامه
بۆ یه‌كه‌مین جار، مێژوو له دیدێكی كورردییه‌وه ته‌ماشا كراوه و نووسراوه‌ته‌وه
ئه‌مساڵ 419 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر ته‌واوبوونی ده‌ستنووسی كتێبی (شه‌ره‌فنامه) تێ ده‌په‌رێ، كه به گه‌وره‌ترین و كۆنترین (كتێبی مێژووی كوردستان) و شاكاری مێژوویی گه‌لی كوردستان ده‌زانرێ له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه نووسرابێ، نووسینی شه‌ره‌فنامه، یان مێژووی كورد و كوردستانی میر شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی وه‌رچه‌رخانیكی گرنگه له مێژووی كولتووری گه‌لی كوردستاندا: به‌تایبه‌تیش، چونكه له‌م كتێبه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه، مێژوو له دیدێكی كوردییه‌وه ته‌ماشا كراوه و نووسراوه‌ته‌وه. ئاخر پێشتر مێژووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵات له دیدێكی ئیسلامییه‌وه له دیدی به‌رژه‌وه‌ندیی (ئۆممه‌تی ئیسلامه‌وه) ده‌بینرا و ده‌نووسرایه‌وه.
كه‌واته یه‌كێك له بایه‌خه‌كانی كتێبی ناوبراو له‌مه‌دایه، كه بۆ یه‌كه‌مین جار جه‌ساره‌ت ده‌كا مێژووی كوردستان و بنه‌ماڵه كورده‌كان له چاوی كوردێكه‌وه تۆمار ده‌كا.
شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیری سه‌رده‌می خۆیه‌تی، به نووسینی (شه‌ره‌فنامه) نه‌ك هه‌ر زانیاریگه‌لێكی زۆری له‌باره‌ی ئه‌تنۆگرافیا و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیا و ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی كورد و زمان و به‌ستینه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆمار كردووین، به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی وردبینیشمان له‌رێگه‌ی ئه‌و میناتۆرانهوه پێشكه‌ش ده‌كات له‌باره‌ی ژیانی كوردستان له سه‌ده‌كانی پازده و شازده‌هه‌مدا. ئه‌مه جگه له بایه‌خی هونه‌ریی ئه‌و میناتۆرانهی ده‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر چاوان.
لێره‌دا كڕۆنۆلۆژیایهكی كورتی ئه‌م شاكاره و ژیانی نووسه‌ری كتێبه‌كه (میر شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی) پێشكه‌ش ده‌كه‌ین:
25/2/1543: له‌دایكبوونی شه‌ره‌فخان، كوڕی شه‌مسه‌دینی به‌دلیسی، له گوندی (گهرمهروود)ی سه‌ر به شاری (قوم) له عێراقی عه‌جه‌م.
1551 1554: له دیوه‌خانی شا ته‌هماسپی یه‌كه‌می سەفەوی (1513 1576) له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه.
1576: شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی له ئێران، پایه و نازناوی (میری میران) ده‌به‌خشیته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هه‌موو عه‌شیره‌ته كورده‌كانی ئێران. هه‌ر له‌و كاتهشدایه كه شه‌ره‌فخان خۆی فێری نیگاركێشی ده‌كا.
كانوونی دووه‌می 1578: شه‌ره‌فخان، له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كاندا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگریی عوسمانییه‌كان ده‌كات، به خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژی ئیران ده‌وه‌ستێ.
1578 1588: سه‌ركردایه‌تیی هه‌موو جه‌نگه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌كات له سه‌رده‌می سوڵتان مورادی سییه‌م (1574 1595) دژ به ئیرانییه‌كان.
1589: سوڵتانی عوسمانی، سوڵتان مورادی سێیه‌م، پایه و نازناوی (خان) ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی به‌دلیس.
1590: له ته‌مه‌نی 53 ساڵی دا، شه‌ره‌فخان جڵه‌وی فه‌رماندارێتی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی: شه‌مسه‌دین به‌گ ئه‌بو ئهلمعالی.
1591 1592: ده‌ست ده‌كات به نووسینی كتێبی ( شه‌ره‌فنامه).
4/8/1597: شه‌ره‌فخان، له نووسینی به‌رگی یه‌كه‌می ( شه‌ره‌فنامه) ته‌واو ده‌بێت (نوسخه‌ی ئه‌م دهسنووسهی شه‌ره‌فخان، له‌گه‌ڵ (20) تابلۆ، ئه‌مڕۆ له كتێبخانه‌ی بۆدلیان، له زانكۆی ئۆكسفۆردی بریتانیا پارێزراون).
1598: كتێبی شه‌ره‌فنامه، سه‌رله‌نوی، به دهسخهتێكی تازه ده‌نووسرێته‌وه، شه‌ره‌فخان ئیمزای تایبه‌تی خۆی لێ ده‌دات. ئه‌م نوسخه تازه‌یه، ئه‌مڕۆ له كتێبخانه‌ی گشتیی شاری (سانت پترسبۆرگ)، له ڕووسیا، پارێزراوه.1606 – 1607: سه‌رله‌نوێ، كتێبی شه‌ره‌فنامه، به ده‌ستنووسێكی تازه، له شاری Kilis یان Ciliza له نزێك شاری حه‌له‌ب، به ده‌سخه‌تی (حه‌سه‌ن بن نورده‌ین) ناوێك ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌م ده‌سنووسه، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ته‌رجه‌مه له كۆمه‌ڵه‌ی پاشایه‌تیی ئاسیای سه‌ر به بریتانیا و ئێرله‌ندا Societe Royale Asiatique به ناوی سیر گۆر ئۆسهلای Sir Gor Ouseley ده‌ستی ده‌كه‌وێت و له ساڵی 1830دا ده‌یداته ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕووس، شارموا F.B CHARMOY.
1647: نوسخه‌یه‌كی دیكه له شه‌ره‌فنامه، سه‌رله‌نوێ، به دهسخهتێكی تر ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌م ده‌سنووسه به ژماره و كۆدی Pers.111.1647. تاكو ساڵی 1990یش له كتێبخانه‌ی زمانه ڕۆژههڵاتییەكان Inalco له پاریس هه‌ر مابوو، ئێستا نه‌ماوه و دزراوه!
1667: محه‌مه‌د به‌گ ئیبن ئه‌حمه‌د به‌گ میرزا، شه‌ره‌فنامه ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر زمانی توركیی عوسمانلی ده‌كات؛ تاكو ئێستا ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه هه‌ر به ده‌سنووس ماوه‌ته‌وه.
1672 1673: نوسخه‌یه‌كی تازه به ده‌سخه‌تی (یاس كوڕی مه‌ولا ئیسماعیل) ناوێك، سه‌رله‌نوێ ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌م نوسخه‌یه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی (Societe Asiatique) له پاریس به ناوی ئابیل ڕیمووسات.
1685: شه‌معی ناوێك، نووسه‌رێكی عوسمانلی بووه، ته‌رجه‌مه‌ی شه‌ره‌فنامه بۆ زمانی توركیی عوسمانلی ده‌كات، تاكو ئێستا هه‌ر به ده‌سنووس ماوه‌ته‌وه.
1776: ڕۆژهه‌ڵاتناسی ناودار (دی. هیدبیلۆ) بۆ یه‌كه‌مین جار له بواری لێكۆڵینه‌وه ڕۆژههڵاتناسییهكاندا ئاماژه بۆ بایه‌خی كتێبی (شەرەفنامە) ده‌كات و نرخی ئه‌م كتێبه هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، ئه‌مه‌ش له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی (كتێبخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی).
1815: سیاسه‌تمه‌داری دیپلۆماسیی ئینگلیز، جۆن ماكلۆلم 1769 1833 نوسخه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌سنووسێكی نوێی (شه‌ره‌فنامه) له ئیران ده‌دۆزیته‌وه و له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا باسی لی ده‌كات به ناوی Histoire de la Perse.
1826: ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕووس، فرایهن Fraehn یه‌كه‌مین ئه‌وروپاییه، كه كتیبی شه‌ره‌فنامه بۆ ئه‌وروپا و به ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌ناسێنیت و بایه‌خی ڕه‌ونه‌قدار و گرنگیی شه‌ره‌فنامه بۆ جیهان ڕوون ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها داوا له ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌كات، كه ئه‌م شهرهفنامهیهی ئاسیا پێویسته ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر زمانه ئه‌وروپاییه‌كان بكرێت، ئه‌مه‌ش له ڕۆژنامه‌ی (سانت پیترسبۆرگ)دا.
له هه‌مان ساڵدا، ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی دیكه، به‌ناوی وۆلكۆ و Wolkow به زمانی فه‌ره‌نسی له گۆڤاری (ژورنال ئازیاتیك)دا كه له پاریس ده‌رده‌چێ، وتاریكی گرنگی له‌سه‌ر شه‌ره‌فنامه بڵاو كرده‌وه و بایه‌خی مێژوویی ئه‌م كتێبه‌ی بۆ دنیا ئاشكرا كرد.
1828: ده‌وڵه‌تی ڕووسیا، له كاتی شه‌ڕی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئیران، كاتی به سه‌ركردایه‌تیی ژه‌نه‌راڵ سووختیلین شاری ئه‌رده‌بیل داگیر ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رتاپای كتێبه‌كانی سه‌فه‌وییه‌كاندا ده‌گرێت، له‌ناو ئه‌و كتێبانه‌دا ده‌سنووسێكی كتێبی (شه‌ره‌فنامه)یش، له شاری ئه‌رده‌بیله‌وه ده‌گوازرێته‌وه ڕووسیا، وه‌زاره‌تی جه‌نگی ڕووسیا پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی ڕووسیای ده‌كات و له شاری پترسبۆرگ، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش ده‌پاریزرێ.
1837: مەحموود ڕه‌زا، كوڕی سابیر عه‌لی كه‌ربه‌لایی، له 19ی مانگی شه‌عبانی 1252ی هیجری ( 1837) له گوندی دیلماكانی شاری شه‌لماش، له كوردستانی ئیران، نوسخه‌یه‌ك له شه‌ره‌فنامه ده‌نووسێته‌وه له 250 لاپه‌ڕه‌دا.
1854: ڕۆژهه‌ڵاتناسێك به ناوی خانیكۆف Khanykov كه كونسوڵی ڕووسیا بووه له ئیران، له ناوچه‌ی دیلماكانی سه‌ر به شاری شه‌لماش Selmas ده‌سنووسێكی تازه‌ی شه‌ره‌فنامه ده‌كڕێت، پاشان دوو ده‌سنووسی دیكه‌ش له كتێبخانه‌ی یه‌حیا خانی ئیلخانی (كه فه‌رمانده‌ی كورده‌كانی ئازه‌ربایجان بووه) په‌یدا ده‌كات و به‌راوردیان ده‌كات.
خانیكۆف ده‌سنووسه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته به‌ر ده‌ست زیرنۆف Zernof.
1853 1859: ڕۆژهه‌ڵاتناسێك به ناوی بارب، هه‌ندێ له به‌شه‌كانی شه‌ره‌فنامه ته‌رجه‌مه ده‌كاته سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و پاشان به زنجیره له گۆڤاره زانستییه‌كانی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بڵاویان ده‌كاته‌وه.
1858: له‌سه‌ر داخوازیی كونسوڵی ڕووسیا له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئهلكزهندهر ژابا Jaba؛ مه‌لا مەحموودی بایه‌زیدی ( 1799 ؟1865) كورته‌یه‌كی (شه‌ره‌فنامه) ته‌رجه‌مه ده‌كاته سه‌ر زمانی كوردی (له‌هجه‌ی كرمانجی) به‌ناونیشانی (ته‌واریخی قه‌دیمی كوردستان) ژماره‌ی ئه‌م ده‌سنووسه له نامه‌خانه‌ی سالتیكۆف شدرین له لینینگراد ئه‌مه‌یه: Kurd 37.
1860: دوو ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕووس، ڤیلیامینۆف و زیرنۆڤ، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا، كتێبی شه‌ره‌فنامه‌ی شهرەفخانی به‌دلیسی، له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌ك و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به زمانی فه‌ره‌نسی چاپ و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
1862: له‌لایه‌ن هه‌مان دوو ڕۆژهه‌ڵاتناسی ناوبراوه‌وه، Veliaminof و Zernof به‌رگی دووه‌می شه‌ره‌فنامه، به هه‌مان شێوه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
1868: ڕۆژهه‌ڵاتناسی ناوداری ڕووس ڕاویژكاری ده‌وڵه‌ت، پرۆفیسۆر شارموا F.Bernard CHARMOY كتێبی شه‌ره‌فنامه به ته‌رجه‌مه‌یه‌كی تازه بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی، له‌گه‌ڵ تۆژینه‌وه‌یه‌ك له شاری پیتڕسبۆرگ له ڕووسیا بڵاو ده‌كاته‌وه.
1875: شارموا، به‌رگی دووه‌م به هه‌مان شێوه و له هه‌مان شوێن بڵاو ده‌كاته‌وه.
1930: فهرجوڵا زه‌كی ئه‌لكوردی، به سوودوه‌رگرتن و پشت به‌ستن به سێ نوسخه‌ی (زیرنۆف) و (سوره‌یا به‌درخان) و (المدرسه العپمانییە له حه‌له‌ب) كتێبی شه‌ره‌فنامه به زمانی فارسی، له میسر بڵاو ده‌كاته‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ونی په‌راوێزی بۆ ده‌نووسێ.
1953: محه‌مه‌د جه‌میل ڕۆژبه‌یانی بۆ یه‌كه‌مین جار شه‌ره‌فنامه ته‌رجه‌مه‌ی زمانی عه‌ره‌بی ده‌كات و كۆڕی زانیاریی عیراق له به‌غدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
1958: محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ونی، ته‌رجه‌مه‌یه‌كی تازه‌ی شه‌ره‌فنامه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ پێشه‌كی و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به قه‌له‌می یه‌حیا ئهلخشاب له میسر بڵاو ده‌كاته‌وه.
1967: یهفجینیا فاسیلیڤا، شه‌ره‌فنامه ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر زمانی ڕووسی ده‌كات له‌گه‌ڵ تۆژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
1970: د.محه‌مه‌د شه‌مسی، كه نووسه‌رێكی ئازهربایجانییە، بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرا به زمانی ئازه‌ری له‌سه‌ر (شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ مێژووی گه‌لی كورد) ده‌نووسێت و بڕوانامه‌ی دكتۆرای پێ وه‌رده‌گریت.
1972: هه‌ژار موكریانی شه‌ره‌فنامه، له زمانی فارسییه‌وه ده‌كاته كوردی، وێرای پێشه‌كی و تۆژینه‌وه‌كانی چاپه كۆنه‌كان، له (1047) لاپه‌ڕه‌دا، كۆڕی زانیاریی كورد له به‌غدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: