Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور:رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا

rojy-alla-maxmurmamosta-abasرۆژی شەممە 17/12/2014 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی رێزگرتن لە ئاڵا لە هەرێمی کوردستان ،لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور مەراسیمی جۆراو جۆر بەم بۆنەیەوە بۆ قوتابیان و مامۆستایان رێکخرا .

لەڕێورەسمێکدا لە قوتابخانەی چرا لە قەزای مەخموور به‌ ئاماده‌ بوونی مامۆستا (عه‌باس محه‌مه‌د) به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور وسەرپەرشتیاری یەکەم ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی چرا ، ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز ڕاگیرا، سه‌ره‌تا مامۆستا (عه‌باس محه‌مه‌د) له‌ باره‌ی ئاڵای كوردستان و گرینگی ئاڵا و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد وتارێكی پێشكه‌ش كرد،بەریوبەڕی پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوە کرد لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵایە لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان هەزاران رۆڵەی ئەو گەلە گیانی خۆیان فیداکرد و تاکو ئێستا ئێمە بە ئازادی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگاکان لەژێر پەرچەمی ئەم ئاڵایە بخوێنین،بەزانست و پێگەیاندنی نەوەیەکی پڕ زانست و مەعریفە و رۆشنبیری رێز لەم ئاڵایە و خوێنی شەهیدان دەگرین ،دوژمنانی کورد هەمو هەوڵێکی خۆیان خستۆتەگەڕ تاکو کەلتور و فەرهەنگی نەتەوەیی کورد لەنێو هزر و بیری رۆڵەکانمان کاڵ بکەنەوە ،بەڵام خۆشبەختانە ئیستا دەبینین هەزاران رۆڵەی ئەو میللەتە لەپێناو بەرزراگرتنی کەلتور و فەرهەنگی نەتەوەیی کورد و شکانەوەی ئاڵآکەیان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان هاتونەتە سەرجادە و شەقامەکان بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان شانازی بە کوردبون و رەمزەکانیەوە دەکات ..ئێمە بەردەوام دەبین لە وەزارەتی پەروەردە بۆ هۆشیارکردنەوە وە پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار وپڕ لە چەکی زانستی و نەتەوەیی .

دواتر له‌ لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ی (چرا) به‌ وتنه‌وه‌ی سروودی نیشتمانی (ئه‌ی ره‌قیب) و چه‌ندان سروودی نیشتیمانی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاڵای كوردستان به‌رز كرایه‌وه‌



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور:رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا Reviewed by Unknown on 8:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: