یه‌كه‌مین نه‌خشه جوگرافییه‌كان كه ناوی كوردستانیان تێدا هاتووه
ئایا ئێمه، به‌بێ دیاریكردنی سنووری جوگرافیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌توانین هیچ جوگرافیایه‌كی رۆشنبیری و هونه‌ریی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت؟
شتێكی سه‌یر نییه كه شاعیری كورد، عه‌بدولخالیق ئه‌سیری، له ساڵی 1932 له دیمه‌شق، سه‌رتاپای شیعرێكی خۆی له گۆڤاری (هاوار، ژماره11، ل 14) بۆ دیاریكردنی سنووری جوگرافیای كوردستان ته‌رخان كردبێت، هۆی ئه‌مه، بێگومان ئاشكرایه: له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێمه‌ی كورد، سه‌باره‌ت به كڵۆڵیی رۆشنبیریمان و نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافی و كارتۆگرافیی ئه‌وتۆ، هیچ هوشیارییه‌كی سیاسیمان له‌باره‌ی جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌ی خۆمان نه‌بووه، ئه‌م شیعره‌ی ئه‌سیری، ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه جێگای جوانترین نه‌خشه‌ی جوگرافیای كوردستانی گرتووه‌ته‌وه له‌و زه‌مانه‌دا.
جوگرافیاناسهكان هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شاره‌زاییمان له‌باره‌ی جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌مان، له‌ئاكامدا ده‌توانێ ببێته هۆشیارییه‌كی سیاسی، ببێته ئامرازێكی ده‌سه‌ڵات په‌یداكردن، رۆڵێكی سیاسی و ئایدیۆلۆژی ببینێ، جهزاییریهكان، كاتێ ده‌ركیان به‌وه كرد كه جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌یان (له‌ڕووی ئه‌تنیك و نه‌ته‌وه‌یه‌وه) نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، ئه‌م ده‌رك پێكردنه وای لێ كردن بیر له سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه و له ئاكامدا بتوانن شۆڕش بكه‌ن: كۆلۆنیالیسته فه‌ره‌نسییه‌كان (له سنووری جوگرافیای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان)وه دهربنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان به ئاشكرا ده‌بینین: نه‌خشه‌ی جوگرافیای كوردستان له عیراقدا لكاوهته ده‌وڵه‌تی عیراق، له ئیران‌دا لكاوهته ده‌وڵه‌تی ئیران، له توركیادا لكاوهته ده‌وڵه‌تی تورك، له سووریا به‌شێكه له سووریا. ئه‌م واقیعه به ئاشكرا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه زانستی جوگرافیا زانستیكی بێلایه‌ن نییه. وه‌ك مێژوونووس (سترابۆن) ده‌ڵێ: سزانستی جوگرافیا له بنچینه‌دا بۆ پێداویستییه‌كانی ژیانی سیاسی به‌كار دهبرێتز.
كه‌واته نه‌خشه‌ی جوگرافی ته‌نیا ئه‌وه نییه كه شوێنی جوگرافیی وڵاتێك، یان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك یان شوێنی جوگرافیی ده‌ریاچه‌یه‌ك بۆ توریستهكان یان بۆ قوتابیانی پۆلی سه‌ره‌تایی روون بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ وه‌كو چه‌كێكی ئایدیۆلۆژی و مێشك شووشتنه‌وه به‌كاردێت، یه‌كێكه له ئامرازه گرنگه‌كانی خه‌باتی ئایدیۆلۆژی و ده‌ربڕینی سیاسی، به ته‌واوه‌تی وه‌ك تێكستێكی نووسراو، یان وه‌ك وێنه‌یه‌ك، كه چه‌ند راستی و زانیارییه‌كمان بۆ روون بكاته‌وه: ئه‌مه‌ش له‌پێناو قه‌ناعه‌ت پێهێنانی خه‌ڵك یان به مه‌به‌ستی چاوبهستنهوهی خه‌ڵك، بۆ نموونه، ئه‌مه‌تا ده‌یان ساڵه خاكی كوردستان خراوه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیی (عێراق) و (الوطن العربی)یه‌وه، میدیای عه‌ره‌ب و جوگرافیاناسیی عه‌ره‌بی، میلله‌تی كوردیان وا ڕاهێناوه، كه خاكی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عیراق و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیش گوتی:
كوردستان (جزء لا یتجزء…) له نیشتمانی عه‌ره‌ب!
به هه‌مان شێوه خاكی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیران و توركیا و سووریاش.
به‌م شیوه‌یه، ئه‌و ده‌رسی جوگرافیایه‌ی له قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانكۆكانی كوردستاندا ده‌خوێندرا، ئه‌مه كارتۆگرافی و جوگرافیا نییه، نه‌خشه‌سازی زانستییانه‌ی زانستی جوگرافیا و كارتۆگرافیا نییه: سیاسه‌ته، ئایدلۆژیهته!
شاره‌زایی په‌یداكردن له‌باره‌ی هه‌ر زانستیانه و نه‌ته‌وه‌ییانه به‌سه‌ر زانسته‌كاندا، یه‌كێكه له‌و چه‌كه هاوچه‌رخانه‌ی به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی نزیكمان ده‌خاته‌وه. كه‌واته بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆشیارییه جوگرافی و كارتۆگرافییه له رێگای كاری كارتۆگرافی و جوگرافیامانهوه به شێوه‌یه‌كی ناسیونالیستانه (بۆ نموونه هه‌ر ته‌كنیك و به‌رهه‌م و تیگه‌یشتنی تازه‌ی نهتهوهپهروهرییانه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دروستكردنی نه‌خشه‌ی جوگرافی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خشه، وه‌ك ته‌كنیكی كاری چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌نووسی و زانستی) ده‌بێته ئامرازیكی دژ به كۆلۆنیالیزم! له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییدا.
ناپلیۆن سه‌باره‌ت به‌م هۆیه سیاسی و سه‌ربازییانه، بایه‌خیكی زۆری ده‌دایه نه‌خشه‌سازی cartographie له هه‌مان كاتدا هیزه ئیمپریالیست و داگیركه‌ره ئهورووپیهكانیش، بۆ داگیركردنی وڵاتێكی كاتی ده‌یانویست داگیری بكه‌ن، سوودێكی زۆریان له زانستی نه‌خشه وه‌رگرتووه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه گه‌لێك له جوگرافیاناسه ئه‌مریكایی و فه‌ره‌نسییه‌كان، هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داره چه‌پڕه‌وه‌كانی ژێر ته‌ئسیری بیری ماركسیزم، وای ده‌بینن كه نه‌خشه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئامرازێكی گه‌یاندنی زانیاری و راستی و ئاگاداركردنه‌وه به‌كاردێت، ده‌كرێ بۆ خزمه‌تكردنی خه‌باتی رۆشنبیری و سیاسییانه به‌كار بێت و رێگا خۆش بكات ته‌نانه‌ت بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشیش.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی نیوان زانستی جوگرافیا و سیاسه‌ت، هه‌ر له كۆنه‌وه بیری فه‌یله‌سووف و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی به خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه.(سترابۆن) به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه جوگرافیا وه‌ك چۆن خزمه‌تی زانست ده‌كا، به‌هه‌مان شێوه له خزمه‌تكردنی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تیشدا بووه.
نه‌خشه‌سازی یان نهخشهناسی cartoloie هه‌موو جۆره لێكۆلینه‌وه و چالاكییه‌كی زانستی، هونه‌ری و ته‌كنیكی ده‌گرێته‌وه كه سه‌رچاوه‌كانی خۆی، له‌پێناو ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌یه‌ك له به‌ره‌نجامی چه‌ند بۆچوونێكی راسته‌وخۆی دۆكیومهنتانهوه وه‌رگرتبێ). هه‌ندێ نهخشهناسی دیكه‌ش، پێناسه‌ی نه‌خشه به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن: سبریتییه له ئیماژیك كه جیهان یان به‌شێكی جیهانت بۆ نومایان بكاتز.
له ساڵی 1450دا له ئه‌وروپا ماشێنی چاپ دروست كرا و چاپخانه دامه‌زرا، یه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی جوگرافیای جیهان، به چاپكراوی له ساڵی 1472 له شاری augsvourg بڵاو كرایه‌وه. ئنجا جوگرافیاناسه پۆرتوگالیه‌كان، له سه‌ده‌ی چوارده‌م و پازده‌هه‌مدا، رۆڵێكی گه‌وره‌یان نواند له بواری دروستكردنی نه‌خشه‌ی وڵاتانی جۆراوجۆر و بڵاوكردنه‌وه‌یاندا تا له ساڵی 1570دا جوگرافیاناس ortelieus یه‌كه‌م ئه‌تله‌سی مۆدێرنی بڵاو كرده‌وه، پاشانیش ساڵی 1585 جوگرافیاناسی هۆڵه‌ندی زاراوه‌ی ئه‌تڵه‌سی بۆ ئه‌م جۆره كتێبه به‌كارهێنا و ئیتر زاراوه‌ی (ئه‌تله‌س) له‌و رۆژه‌وه جیگای خۆی گرت.
بوژانه‌وه و پێشكه‌وتنی بازرگانی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیادا له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م به‌ولاوه ده‌رگایه‌كی تازه‌ی به‌سه‌ر پێویستییه‌كانی مرۆڤ بۆ دروستكردنی نه‌خشه و شاره‌زایی له‌باره‌ی جوگرافیای وڵات و نه‌ته‌وان كرده‌وه. میتۆدی نه‌خشه دروستكردن كه تا ئه‌وكاته وه‌ك نهێنییه‌ك مابۆوه، له‌مه‌به‌دوا به‌ناو خه‌ڵكی خوێنده‌وار و رۆشینبیراندا بڵاو بۆوه.
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌وه ده‌ناسریته‌وه كه گه‌شت و گه‌ڕانی جوگرافیاناس و گه‌ڕیده‌كان به ده‌وری جیهاندا، سیمای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه به‌خۆوه ده‌گرێ، له ئاكامی ئه‌مه‌شدا زانستی نه‌خشه‌سازی، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌ولاوه پێشكه‌وتنیكی مه‌زنتری به‌خۆوه گرت تا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌ولاوه نه‌خشه‌سازی وه‌ك زانستێكی سه‌ربه‌خۆ له پاڵ زانستی جوگرافیا خۆی سه‌لماند و جێگای خۆی گرت.
له ساڵی 1828دا پاشای فه‌ڕه‌نسا، شارلی ده‌یه‌م، تۆمارخانهیهكی تایبه‌ت و ته‌رخانكراوی له كتیبخانه‌ی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسادا كرده‌وه و ناوی لێ نا (به‌شی نه‌خشه جوگرافییه‌كان). له‌و رۆژه‌وه، ئه‌م تۆمارخانهیه، ده‌ستی كرده كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافی و هه‌رچی دۆكیۆمینتێكی نه‌خشه‌سازی كه له سه‌ده‌كانی رابردوودا له‌باره‌ی جوگرافیای وڵات و گه‌لانی سه‌رزه‌وی دروست كرابوون. ئه‌مڕۆ، ئه‌م تۆمارخانهیه له كتیبخانه‌ی نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسا له پاریس، به سه‌دان نه‌خشه‌ی جوگرافیای جۆراوجۆری كوردسانیشی له سنگی خۆیدا پاراستووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی جوگرافیای سیاسی، سروشتی، ئابووری، ئاووهه‌وای كوردستانه‌وه دروست كراون. به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆڕی زانیاریی كوردستان و وه‌زاره‌ته‌كانمان و داموده‌زگاكانمان هیچ سوودێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
یه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی جوگرافیای جیهان كه ناوی كوردی تێدا هاتبێ كامه‌یه؟
مێژووی نه‌خشه‌سازی بریتییه له مێژووی گه‌شت و گه‌ڕان و دۆزینه‌وه جوگرافییه‌كان، ئه‌مه‌ش چونكه نه‌خشه‌ی جوگرافی، له‌لایه‌ن جوگرافیاناس و گهڕیدهكانهوه هه‌میشه به ئامانجی ئه‌وه دروست كراوه كه له رێگای ئه‌و نه‌خشه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك ئاگانامه و زانیاریی به‌سوود له‌باره‌ی میلله‌تێك، له‌باره‌ی رێگاوبانی چوونه‌وه سه‌ر وڵاتێك یان شارێك به خوێنبه‌ران بگه‌یه‌نن.
زانستی نه‌خشه زانستێكی ئه‌وروپییه، یان به‌لای كه‌مه‌وه زانستی داهێنراوی خه‌ڵكانێكی غه‌یره كورد بووه كه به كوردستاندا تێپه‌ڕ بوون و كاتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاتی خۆشیان، نه‌خشه‌ی وڵات و مه‌ڵبه‌نده‌كانی كوردانیان له په‌رتووك و سهفهرنامهكانی خۆیاندا، وێڕای مشتی زانیاری له‌باره‌ی كوردان چاپ و بڵاو كردووه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین یه‌كه‌مین ئه‌و نه‌خشه و دۆكیۆمێنته جوگرافیانه‌ی له‌باره‌ی كوردستان ئاماده كراون، به‌رهه‌می بێگانانن، نه‌ك به‌رهه‌می كورد ـ خۆی.
راستییه‌كه‌ی، ئێمه ناتوانین به‌بێ لێكۆڵینه‌وه له میژووی گه‌شت و گه‌ڕانی ئه‌و جوگرافیاناس و گه‌ڕیدانه‌ی كه به كوردستاندا تیپه‌ڕ بوون، باس له ناوهڕۆك و مێژووی ئه‌و نه‌خشه جوگرافییه كۆن و جۆراوجۆرانه بكه‌ین كه له سه‌ده‌كانی رابردوودا له‌باره‌ی كوردستان دروست كراون.
یه‌كه‌مین گه‌ڕیده كه به كوردستاندا تێپه‌ریوه و چه‌ند نووسراوێكی له‌باره‌ی ئێمه‌وه جێ هێشتووه، وه‌ك ده‌زانین پیاوماقوڵێكی له‌شكری یۆنانی بووه به‌ناوی (ئیگزینفۆن) له سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌می پێش زایندا، دوای ئه‌ویش (هیرۆدۆت) و ( سترابۆن) پاشانیش (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی). ئه‌م یۆنانیانه هێنده‌ی ئاگامان لێ بێ، جگه له نووسراوه‌كانیان له‌باره‌ی كورد، هیچ نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافییان له‌باره‌ی كوردستان دروست نه‌كردووه.
له گه‌شت و گه‌ڕانی یۆنانییه‌كانه‌وه تاكو سه‌ده‌ی نۆیه‌م، ئاگاداریمان له‌باره‌ی هیچ گه‌ڕیده و جوگرافیاناسێكی بیگانه نییه كه پێش سه‌ده‌ی نۆیه‌م به كوردستاندا تێپه‌ر بووبێ و له سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا باسی كوردستانی كردبێ.
گه‌ڕیده و جوگرافیاناسه موسڵمانه‌كان (عه‌ره‌ب، فارس و تورك) به یه‌كه‌مین ئه‌و جوگرافیاناسانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، كه له سه‌ده‌كانی نۆیه‌م تاكو سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م، به كوردستاندا تێپه‌ڕیون و باسی نیشتمانی كورد و جوگرافیای گه‌لی كوردیان كردبێت. له‌ناو ئه‌م جوگرافیاناسه موسڵمانانه‌دا دوو نه‌خشه‌ی (ابن حوقل) و (خارطة اقلیم الجبال)مان به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه وڵاتی كوردان له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافیدا دیاری ده‌كات.
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان، نه‌خشه‌كه‌ی (ابن حوقل)، به‌ناوی (خارطة اقلیم الجبال) له كتێبی (صورة الارض) له سالی 997دا بوو، كه ده‌بێته یه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی جوگرافی له مێژوودا كه ناوی كوردی، له شێوه‌ی (الاكرد)دا تێدا هاتووه. (الاكراد) له زمانی عه‌ره‌بیدا فۆڕمی كۆیه واتای (كورده‌كان) ده‌گه‌یه‌نێ.
(محمود الغشقری) كه جوگرافیاناسێكی موسڵمانی به بنه‌چه تورك بووه و له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی یازده‌هه‌مدا له ناوچه‌ی (كاژغهر)دا ژیاوه، ساڵی 1076ی زایینی نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافی ـ سیاسی له‌باره‌ی وڵات و گرووپه ئه‌تنیكییه‌كانی كێشوه‌ری ئاسیا دروست ده‌كات و له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی (دیوان لغات الترك) به زمانی عوسمانی بڵاوی ده‌كاته‌وه. له‌و نه‌خشه‌یه‌ی (غه‌شقه‌ری) وردبین ناوی وڵاتی كورد (ارض الاكراد) هاتووه، كه ده‌كاته (خاكی كوردان ـ خاكی كورد) واته به هه‌مان واته به هه‌مان شێوه‌ی (ارض الیمن) (ارض العراقیة) (ارض اژرپادكان/خاكی ئازرباینجان) كه لهنهخشهكهدا هاتووه.
له هه‌ردوو ئه‌م نه‌خشه جوگرافیه‌دا زاراوه‌ی (كوردستان) به‌كار نه‌هاتووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه جارێ زاراوه‌ی (كوردستان) هێشتا نه‌بووه‌ته زاراوه‌یه‌كی ئیداری – سیاسی.
یه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی جوگرافیای كوردستان كه له‌لایه‌ن كورد خۆیه‌وه دروست كرابێ؟
له كتیبی شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی-دا گه‌لێك وێنه و میناتۆر بۆ وه‌سفكردنی شه‌ڕ و شۆڕه‌كانی كورد، به تایبه‌تی بۆ پیشاندانی شه‌ڕی چاڵدیران (1514)شه‌ڕی ئاق قۆینلوو…هتد دروست كراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و كتێبه گرنگه‌دا هیچ نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافیی كوردستان دروست نه‌كراوه و پیشان نه‌دراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: نووسه‌ری كورد له‌وه ده‌چێ هه‌ر له كۆنه‌وه تاكو سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه، له زمانی كاریگه‌رێتیی نه‌خشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و بیر مه‌به‌ست ـ تێنهگهیشتبێ، ئه‌م زانست و ته‌كنیكی ده‌ربڕینه‌ی هێنده به‌لاوه گرنگ نه‌بووبێ، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له‌به‌ر نه‌خشه، پێش هه‌موو شتێك به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنت هه‌یه، هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌كی قووڵ و فراوان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌یخه‌یته سه‌ر نه‌خشه‌كه.
یه‌كه‌مین روناكبیری كورد كه له بایه‌خ و زمانی نه‌خشه تێگه‌یشتبیت و نه‌خشه‌ی وه‌ك ئامرازێكی ده‌ربڕین به ئه‌رك خستبێت، سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ناوبانگمان: ژه‌نه‌راڵ شه‌ریف پاشا 1864 ـ 1946 كه له ساڵی 1919دا بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌خشه‌یه‌كی كوردستانی گه‌وره‌ی دروست كرد و له نامیلكهیهكدا به ناونیشانی (داخوازینامهكانی گه‌لی كورد) به زمانی فه‌ڕه‌نسی چاپ و بڵاوی كرده‌وه. نوسخهیهكیشی له‌م نامیلكه‌یه، له شێوه‌ی پاداشتنامهیهك پێشكه‌ش كرد به كۆنفڕانسی ئاشتی له پاریس له سالی 1919 دا: بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ گه‌لی كورد.
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی كوردستانی كردبی، هه‌ر له‌م نه‌خشه‌یه‌وه، ده‌توانین ده‌رك به یه‌كه‌مین سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد بكه‌ین به شێوه ئه‌و هه‌نگاوه هاوچاخهكهی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت.
په‌ره‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی 1919 به‌ولاوه، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی و په‌ره‌سه‌ندنی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، گوڕ و ته‌كانێكی به زه‌بری دایه پێشكه‌وتنی رۆشنبیری كوردی، نووسه‌ر و رووناكبیرانی كورد ورده ورده هه‌ستیان به بایه‌خ و رۆڵی زانسته‌كانی وه‌كو مێژوو، جوگرافیا، نهخشهناسی، هتد كرد، هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه ته‌نیا له چاره‌گی دووه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دایه كه چه‌ند رووناكبیرێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مین زه‌كی به‌گ، حوسێن حوزنی موكریانی و ته‌وفیق وه‌هبی، ده‌ست ده‌كه‌نه نووسین و نووسینه‌وه‌ی جوگرافیا و میژووی كوردستان.
به‌م شێوه‌یه، ده‌بینین: یه‌كه‌مین كتێب به زمانی كوردی كه چه‌ند نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافیای كوردستانی تێدا دروست كرابێ و بڵاو كرابێته‌وه، كتیبه‌كه‌ی مێژوونووس حوسین حوزنی موكریانی به ناونیشانی (غنچهی بهارستان) ئه‌مه‌ش له ساڵی 1925دا.
وه‌ك ده‌زانین، له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش كراوه، قه‌ده‌غه‌یه كه جوگرافیای كوردستانی گه‌وره به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی لێی بكۆڵدرێته‌وه و پێشان بدرێ. ئیدی نه‌خشه‌ی كوردستان، له هه‌موو ئاسته جۆراوجۆرهكانیدا جوگرافیای سروشتی، ئاووهه‌وا، جوگرافیای دابه‌شكردنی نه‌وت، كاناكان، پله‌ی ساردی و گه‌رمی، راده‌ی باران، جوگرافیای دابه‌شبوونی له‌هجه‌كان، جوگرافیای شارنشین، جوگرافیای دابه‌شبوونی عه‌شیره‌ته‌كان، جوگرافیای كشتوكاڵی… هه‌موو ئه‌م به‌شانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی جوگرافیای نیشتمانهكهمانهوه پێویست بووه ته‌نیا و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سیاسییانه‌ی سنووری عیراق ئیران، توركیا و سووریادا، ته‌ماشای بكریت. توێژه‌ر و نووسه‌رانی كورد له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا بۆیان نییه هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی كارتۆگرافی له‌باره‌ی جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌مان بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بنووسن و بڵاو بكه‌نه‌وه.
به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه ئه‌وم به بیر دێته‌وه، له ساڵی 1994دا كاتی دكتۆرای له زانكۆی سۆربۆنی پاریس ته‌واو كرد و بڕیارم دابوو به یه‌كجاری له فه‌ره‌نساوه بگه‌ڕێمه‌وه وڵاتی خۆم و له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ست به وانه‌گوتنه‌وه بكه‌م، نه‌مزانی: نه‌خشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان‌م له‌ناو جهنتاكهمدا هه‌ڵگرتبوو (ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه ئه‌نستیتووی كوردی پاریس چاپی كردبوو)، كاتی گه‌یشتمه فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ و پۆلیسه تووركه‌كان كه‌وتنه پشكنینی جهنتاكهم و كاتی ئه‌فسه‌ره‌كانی پشكنین چاویان به‌م (نه‌خشه‌یه‌ی كوردستان) كه‌وت، ده‌موده‌ست منیان دایه به‌ر شه‌ق و پێله‌قه‌و تف و جنێو، تاوانباریان كردم كه من په‌كه‌كه‌م، منیان ره‌وانه كرده زیندانێكی پیسی ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ بۆ ته‌حقیقات: دوای سێ شه‌و و سێ رۆژ توێژینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه….. ئنجا به‌ره‌ڵایان كردم.
به‌م شێوه‌یه، نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافیای كوردستان، له‌لای ئه‌و رژێمانه‌ی كوردیان له‌ژیر ده‌ستدایه، واتای ترسناكی ( تیرۆر) ده‌گه‌یه‌نێ.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: