Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سه‌رماو بارانیش نه‌یتوانی ڕێگری بكات له‌ خۆپیشانه‌كه‌ی مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ

ئەمرۆش گردبوونەوەى مامۆستایان لە چەمچەماڵ و دژى سیستمى پاشەکەوتى موچە لەبەردەم بیناى پەروەردەى شارەکەدا دەستیپێکرد.

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ى کانونى یەکەمى ٢٠١٦ گردبوونەوەى بەشێک لە مامۆستایان لە چەمچەماڵ دەستیثیکرد و یەکێک لە مامۆستا بەشداربووەکان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند “گردبوونەوەى ئەمڕۆمان بۆ دووپاتکردنەوەى سوربونمانە لەسەر بایکۆت هەتا مافە زەوتکراوەکانمان بەدەست دەهێنینەوە و سیستمى پاشەکەوتى موچە هەڵدەوەشێنینەوە”.

هەروەها وتیشى “لە ئێستادا فۆڕم لە بەشێک لە قوتابخانەکان دابەشکراوە، بۆ سزادانى مامۆستایان، بەڵام ئەو فۆڕمە نامانترسێنێت و بەردەوام دەبین لە بایکۆت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە قوتابخانەکانى ناحیەى شۆڕشى سەربە قەزاى چەمچەماڵ و چەند خوێندنگایەکى قەزاکە خوێتدکارانیان بانگهێشتى قوتابخانە کردووە و بەشێکیش کتێبیان دابەش کردووە.

زیاتر لە دوو مانگە بایکۆت و خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى ڕاپەڕین و گەرمیان بەردەوامە، بەلام بەشێک لە قوتابخانەکانى سەرجەم ئەو ناوچانەى کە بایکۆتى تێدا بووە کراونەتەوە و هەندێکیان دەستیان بە خوێندنى وانەکان کردووە.

دوێنێش مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى بۆ یەکەمجار گردبوونەوەکەیان لەبەردەم پەروەردەى ڕۆژهەڵاتەوە گواستەوە بۆ بەردەم پەروەردەى ڕۆژئاواى سلێمانى و سوربوونى خۆیان لەسەر بایکۆت دووپات کردەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سه‌رماو بارانیش نه‌یتوانی ڕێگری بكات له‌ خۆپیشانه‌كه‌ی مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ Reviewed by Unknown on 4:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.